لە قەزای خەبات دژی کەمی کارەبا خۆپیشاندان دەستیپێکرد
محەمەد رزگار
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە قەزای خەبات ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگای هەولێر – خەباتیان داخست.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەهۆی کەمی کارەباوە لە قەزای خەبات لەلایەن بەشێک لە دانیشتوانەوە خۆپیشاندان دەستپێکرد، دەشڵێت، هاووڵاتیان داوا دەکەن خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکە بۆ نەبوونی کارەبا دەگەڕێتەوە، خۆپیشاندەران دەڵێن پێویستە بە زووترین کات کارەبامان بۆ دابینبکرێت.
هاووڵاتییەک بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، وەک دانیشتوانی قەزای خەبات گرفتی کەمی خزمەتگوزارییەکانمان هەیە و ناتوانین بەو شێوەیە ژیان بەڕێبکەین.
ئەمەش لە کاتێکدایە کەشناسی راگەیاند، ئەمرۆ پلەی گەرمی لەقەزای خەبات 50پلەی سیلیزی بووە.