لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، دادگای فیدراڵی خۆی خستووەتە شوێنی دەسەڵاتی یاسادانان، چونکە ھێنانەکایەی دەقی یاسایی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەستوەردانە لە تایبەتکارییەکانی دەسەڵاتی یاسادانان.
دەشڵێت، دادگای فیدراڵی پابەندنەبووە بە سکاڵای داواکار، بەجۆرێک داواکار داوای ھەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسی کۆتاکانی نەکردووە، بەڵکو داوای دووبارە دابەشکردنەوەی کردووە، ئەمەش پێشێلکردنێکی ڕوونە.
ئەنجومەنی شوورا باسی لەوەشکردووە، دادگای فیدراڵی لە ھەندێک لە بڕیارەکانیدا کەوتۆتە ھاودژی بوون، کاتێک بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتاکان.
ئەنجومەنی شورای ھەرێم دوپاتیکردووەتەوە کە ئەم ئاراستەیەی دادگای فیدراڵی، دەبێتە مایەی چەندین لێکەوتەی نەخوازراو چ لە لایەنی یاسایی بێت یان لەلایەنی سیاسی یان کۆمەڵایەتی.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، سبەینێ، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
دەشڵێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی شەودا لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکان ئەگەری بارانبارین زیاترە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک کاتدا خێرای با لە ھەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک.
بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ھەر سێ جۆرەکەی بەنزین ٢٥ دینار لە نرخەکەیان دادەبەزێت، کە ھۆکارەکەی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەر بەنزین دەگەڕێتەوە لە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشدا، بەنزینی نۆرماڵ لە ٨٥٠ دینارەوە دەبێتە ٨٢٥ دینار و موحەسەنیش لە ١٠٧٥ دینارەوە دەبێتە ١٠٥٠ دینار و بەنزینی سۆپەریش لە ١٢٢٥ دینارەوە دەبێتە ١٢٠٠ دینار.
لە رۆژی پێنجی ئەم مانگەوە، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ ناوی کاندیدانی سەربەخۆ و پارتەکان و ھاوپەیمانێتییەکان کردووەتەوە و تا ئەمڕۆ سەعات ٢ی پاش نیوەڕۆ پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.
فەرھاد ئەسعەد لێپرسراوی بەشی تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆن بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە پێنجی ئەم مانگە تائێستا ٦٥ کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە و تەنھا ٢٣ کاندید فۆڕمەکەیان گەڕاندووەتەوە و خۆیان تۆمارکردووە. ھەروەھا زیاتر لە ٣٥ حزب فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و تەنھا ١٨ لایەن و حزب فۆڕمەکانیان گەڕاندووەتەوە.
وتیشی، ئەمڕۆ یەکەم ھاوپەیمانی بەناوی سەردەمەوە لە ھەولێر تۆمارکراوە کە لەنێوان لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگاران پێکھێنراو.
ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ١٨ کاندیدی سەربەخۆ و ١٣ پارت تۆمارکراون و ھیچ ھاوپەیمانیەتییەک تۆمارنەکراوە.ھاوکات لە دھۆکیش، تائێستا ١٢ کاندیدی سەربەخۆ تۆمارکراون، بەڵام ژمارەی حزب و لایەنەکان دیار نییە.
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، رۆژی ١٧ی ئادار دادگاکە سکاڵایەک تاوتوێدەکات کە لەلایەن نۆ مامۆستا و فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە نادەستوری لە قەڵەم بدات.
دادگای فیدڕاڵی ٢٥ی شوبات بڕیاردانی لەسەر ھەمان سکاڵا بۆ ١٧ی ئادار دواخست و چاوەڕێدەکرێت لەو دانیشتنەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر سکاڵەکە بدات.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لەبارەی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مشتومڕ لەنێوان خاوەن نانەواخانە و عەرەبێکی ھاوردە دروستبووە و لەئەنجامیشدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کوژراوە کە کوڕی خاوەن نانەواخانەکە بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە پۆلیسی عەفرین تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لە ھۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.
کەسوکاری ئەو مێردمنداڵە کوردەش بڕیاریانداوە لەبەردەم پۆلیسی عەفرین خۆپیشاندان سازبکەن و داوای تۆڵەسەندنەوە و راگرتنی پێشێلکاری بەرامبەریان دەکەن.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار و بە ھەماھەنگیش لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێم پەلە دەکرێت لە پرۆسەی تەواوکردنی رێکارەکانی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە لە بانکە باوەڕپێکراوەکان.
وتیشی، ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەو دەنگۆ و زانیارییانەش کە باس لەوە دەکەن ناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رادەگیرێت، دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە.
ئۆنجو کەچالی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوە و یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و ئیبراھیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا سبەینێ سەردانی عێراق دەکەن و لە "لوتکەی ئەمنی"دا لەگەڵ ھاوتاکانیان لە بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
کەچالی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا باس لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێی بۆری نێوان عێراق و تورکیادەکرێت، ئەمە جگە لە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق کە بڕیارە لە بەھاری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم ئاوات جەناب، وەزیری دارایی ھەنگاو و ڕێکارەکانی ئەم دواییەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی خستەروو.
وەزیری دارایی لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داوای تەمویلکردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کردبوو بەبێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ٢٠٢٤ بە بڕی ٩٤٩ ملیار و ٨١٣ ملیۆن و ١٤٦ ھەزار دینار، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق، تەنیا بڕی ٥٦٩ ملیار و ٢١٩ ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە دەکاتە ڕێژەی تەنیا ٥٩% لە کۆی گشتی مووچەی ھەرێم، ئەوەش وا دەکات کە کورتھێنان لە پێدانی مووچەی ھەرێم بۆ مانگی شوبات دروست ببێت.
ھاوکات ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە، ھیچ ڕێگرییەک نیە بۆ پشت بەستن بە پڕۆژەی (ھەژماری من) کە پڕۆژەیەکی پێشکەوتووی بانکییە و ھاوشێوەی پرۆسەی(تەوتین)ە و تێچووەکەشی کەمترە، دەبێت مووچەخۆرانی ھەرێم، لە رێگەی وەزارەتی دارایی و(ھەژماری من)ەوە، مووچەی خۆیان وەربگرن.
سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاردراوەمووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاکو بەغداد مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
راشیگەیاند، لە رۆژانی داھاتوو وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بۆ پرسی مووچە دەچێتەوە بەغداد.
رۆژی ١٢ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، داوایان لە عێراق کردبوو بەبێ جیاوازی تەواوی موچەی فەرمانبەران بنێرێت، بەڵام عێراق تەنھا بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دیناری تەمویل کردووە کە کە دەکاتە رێژەی تەنھا ٥٩٪ی مووچە و ٤١٪ی مووچەخۆران بێبەشکراون.
دەشڵێت، کورتھێنانی موچە بۆ مانگی شوبات بە نزیکەی ٣٩٠ ملیار دینارە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە رێژەی سەرفیترە و فیدیە و زەکات ئاماژەی بەوەدا، بڕی سەرفیترە بۆ ھەر کەسێک لە ئەمساڵدا لانیکەم دوو ھەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، ھەروەھا بڕی فیدیەی بەرۆژۆنەبوون بۆ ھەر رۆژێک دوو ھەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی ٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دیناری عێراقی زەکاتی لێدەکەوێت، واتە ھەر کەسێک بڕی ٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار یان زیاتری ھەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، دەبێت بڕی ٪٢.٥ی لەو پارەیە بە زەکات بدات بە ھەژار و کەمدەرامەتان.
راگەیەندراوێک لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستانەوە ...
عێراق بە پێی یاسای ئیدارەی دەوڵەت لە قۆناغی گواستنەوە لە ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕا بۆ دەوڵەتێکی فیدراڵی و تێیدا سیستەمی حوکم بە پێی مادە چوار لەو یاسایە دەستنیشان کرا بە شێوەیەک لەسەر بنەمای راستیی مێژوویی و جوگرافی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان بە پێی دەستور لەنێوان ناوەند و ھەرێمی کوردستان بوو. دوای پەسەندکردنی دەستوریش لە ساڵی ٢٠٠٥ لە مادە ١١٧ / یەکەم دان بە ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی دەنێت و مافی بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێی داوە تەنیا دەسەڵاتە دیاریکراوەکانی فیدراڵی (الێلاحیات الحێریە للسگات الاتحادیە) نەبێت و ئەوەی باسی نەکردووە لە دەسەڵاتە دیاریکراوەکان لە دەسەڵاتی ھەرێمدایە و تەنانەت لەبەرامبەر یاسا فیدرالیەکان ئەولەویەتی بە یاساکانی ھەرێم داوە. ھەروەھا ئەوەی پەیوەستە بە دەسەڵاتە ھاوبەشەکان کە لەمادەکانی ١١٠ تاکو ١١٥ی دەستوردا ھاتووە مافی ھەموارکردنەوەی جێبەجێکردنی یاساکانی فیدراڵی بە ھەرێم داوە کاتێک ھاودژی یان ناکۆکی لەگەڵ یاساکانی ھەرێمدا ھەبێت و لێرەدا باڵادەستی بۆ یاساکانی ھەرێمە.
ھەروەھا شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ناکرێت لەژێر ھیچ پاساوێک دەستکاری مادە دەستورییەکان بکرێت لەبەر ئەوەی دەستوریین و گشت لایەک دەبێ پێوەی پابەند بن لەنێویشیاندا دادگای فیدراڵی کە پێویستە پێوەی پابەند بێت و کێشەی بۆ دروست نەکات یان پێشێلی نەکات بە بیانووی نابەجێ. لەسەر ئەو بنەمایانەش، مافی ھەرێمی کوردستانە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق مافە دەستورییەکانی خۆی بەکار بھێنێت.
بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی سەرەڕای ئەوەی دامەزراندنەکەی بە پێچەوانەی حوکمەکانی مادە ٩٢ی دەستور و یاسای دادگای فیدراڵی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ی ھەموار کراوە، زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتە یاساییەکانی کردووە کە لەدەستوردا ھاتووە بە شێوەیەک مافی بەخۆی داوە کە لە ھەموو گەورە و بچوکێکی ھەرێم دەستێوەردان بکات ھەروەک لە بڕیاری ژمارە ٨٣ی ساڵی ٢٠٢٤ خۆیدا کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆتاکانی لە یاسای ھەموارکراوی ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووەو ھەڵوەشاندنەوەی یازدە کورسیی پەرلەمان و کەمکردنیان بۆ سەد کورسی، کە بە وردبوونەوە لەو بڕیارە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە بە پێچەوانەی ئەو دەستورەیە کە لەژێر سایەیدا کار دەکات چونکە دەستور دانی بەوەدا ناوە کە باڵادەستی بۆ یاساکانی ھەرێمی کوردستانە کاتێک ناکۆک یان ھاودژ بێت لەگەڵ یاسا فیدرالیەکان، بەڵام یاسای نێوبراو ھیچ شتێکی نادەستوریی تێدا نیە و دادگای فیدرالی لە بڕیارەکەیدا، خۆی لەشوێنی یاسادانەر داناوە کاتێک ھەستاوە بە ھەموار کردنی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان و یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٠٧ی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کاتێک دابەشکردنی ناوچەکانی ھەڵبژاردن لە دەسەڵاتەکانی دیاریکراوی پەرلەمانی کوردستانەو بە دوور و نزیک ھیچ پەیوەندییەکی بە دادگای فیدراڵیەوە نیە بە شێوەیەک کە وا دەخوازێت پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگاکەدا بکرێت سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە کۆتاییەو ھەموو دەسەڵاتەکان دەبێ پێوەی پابەند بن بەڵام پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە بۆ ئەوەی رەچاوی دادپەروەری و یەکسانی بکات چونکە یەکسانی و دادپەروەری بناغەی حوکمرانیە و پەیڕەوکردنی لەنێو خەڵکدا ھێز و پێگە و سەنگ و قورسایی لەنێو کۆمەڵگەدا پتەو دەکات ئەویش بۆ گەرەنتی کردنی ماف و کەرامەتی ھاووڵاتیان بە بێ جیاکاری ئیتنی و دینی و نەتەوەیی و مەزھەبی یان رەگەزیی.
دادوەر
عبدالجبار عزیز حسن
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان
١٣/٣/٢٠٢٤
ئاژانسی "میھر"ی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە رێوڕەسمەکانی چوارشەممە سووریدا تائێستا، ٢٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و دوو ھەزار و ١١٤ کەسیش برینداربوون، کە ھەزار و ٦١٦یان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینی ٤١٣یان قورسە، ھەروەھا ١٥٢ کەسیان کەمئەندامبوون و ٧٠٠ کەسیش زیان بەر چاویان کەوتووە.
رێوڕەسمی چوارشەممە سووری، رێوڕەسمێکی مێژووی ئێرانە، لە دوایین شەوی چوارشەممەی پێش نەورۆز بەڕێوەدەچێت و لە شەقام و گۆڕەپانەکان و شوێنە بەرزەکان ئاگردەکرێتەوە و خەڵک باز دەدات بەسەریدا. ساڵی رابردووش لەو رێوڕەسمەدا ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە چوار ھەزار کەسیش برینداربوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە سێ تەوەر پێکھاتووە، لە تەوەری یەکەمدا باس لە سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەمریکا دەکرێت و کۆبوونەوە و دیدارەکان لە کۆشی سپی و کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە و پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، دەخرێنەڕوو.
لە تەوەری دووەمدا، راپۆرتی دەستەی دەسپاکی سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.
تەوەری سێیەمیش بریتییە لە خستنەڕووی ھەنگاو و رێکارەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران، لەبەر رۆشنایی دواپێشھات و گۆڕانکارییەکان.
بڕیارە ئەمڕۆ، دەرگای پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە و تا رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لەو پڕۆسەیەدا، دەبێت سەرۆکی حزب یاخود سەرۆکی لیست لەوکاتەی ناوەکان پێشکەشدەکەن ئامادەبن و ئیمزای بکەن، ھەر حزبێکیش بیەوێت جیابێتەوە لە ھاوپەیمانییەک، دەبێت لەو ماوەیەدا جیابوونەوەکەی رابگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە، رۆژی ١٤ی ئادار کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدە سەربەخۆکان و کاندیدی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان. کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندبوو، تائێستا لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ٢٤ کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە و ھیچ ھاوپەیمانێتییەکیش تۆمارنەکراوە.