بافڵ تاڵەبانی: باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، یەکڕیزی و یەکگوتاریی نیشتمانیمانە
محەمەد رزگار
٢ی ئابی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ئەنفال بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە لە تەواوی شاڵاوەکانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕکردنی گەلەکەمان پەیڕەوی دەکرد.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی........
ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعسی لەناوچووە کە لە تەواوی شاڵاوەکانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕکردنی گەلەکەمان پەیڕەوی دەکرد.
لەم یادە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری سەربەرزی قوربانییانی شاڵاوی ئەنفال تەنیا ئەرکێکی یاسایی نییە، بەڵکو هەوڵێکی کرداری و جدی حکومەتی عیراقە بۆ ساڕێژکردنی بەشێک لەم برینە گەورەیە.
باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاکی شەهیدان، یەکڕیزی و یەکگوتاریی نیشتمانیمانە بۆ بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان.