شارەوانی سلێمانی: بۆ ماوەی دوو رۆژ شەقامێکی سەرەکی سلێمانی دادەخرێت
محەمەد رزگار
٣ی ئابی ٢٠٢٥
لە سبەینێوە بەمەبەستی قیرکردن ژێرپردی بەکری حاجی سەفەر نزیک نەخۆشخانەی بەخشین دادەخرێت، شارەوانی سلێمانیش داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەینێ کاری قیرکردنی شەقامی سەرەکی ژێرپردی بەکری حاجی سەفەر نزیک نەخۆشخانەی بەخشین دەستپێدەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ شەقامەکە دادەخرێت و دەتوانن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.



