نێچیرڤان بارزانی: ئێزدییان له دۆخێكی سه‌ختی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژین
٣ی ئابی ٢٠٢٥
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مایه‌ی داخ و نیگه‌رانییه‌كی زۆره یازده ساڵه هێشتا نزیكه‌ی نیوه‌ی ئێزدییان له دۆخێكی سه‌ختی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ئه‌مڕۆ یادی به‌ئازاری یازده ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزدییان ده‌كه‌ینه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارییه‌وه قوربانییانی ئه‌و تاوانكارییه‌ی داعش، به‌بیر ده‌هێنینه‌وه. پابه‌ندی پێشكه‌شكردنی هه‌موو پشتگیرییه‌كین بۆ هاووڵاتییانی ئێزدیمان و وێڕای هه‌موو ئازاره‌كانی ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانیان.
مایه‌ی داخ و نیگه‌رانییه‌كی زۆره كه یازده ساڵه هێشتا نزیكه‌ی نیوه‌ی ئێزدییان، له دۆخێكی سه‌ختی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین. ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه خۆی له هاووڵاتییه ئێزدییه‌كانی باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، چیتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدییه‌كان، گۆڕه‌پانی ته‌راتێنی میلیشیا و گرووپه چه‌كداره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان بن.
ده‌بێ متمانه، دڵنیایی، ئارامی، ئاسایش، ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانی تریان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌ری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به‌دی بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆیه جه‌خت له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنی ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه زیاتر به هانای ئێزدییانه‌وه بێت.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییانیان به جینۆساید ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا زیاتر له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به جینۆساید بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برایانی ئێزدیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پارێزه‌ریان ده‌بین و تا ڕفێنراوێكی ئێزدی مابێت، كاری نووسینگه‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنی چاره‌نووسیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سڵاو له یاد و گیانی قوربانییانی ئێزدی و له ئیراده‌ی به‌هێز و خۆڕاگریی ئێزدییان. سڵاو له یاد و گیانی هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی به فه‌رمانده‌ییی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، بۆ ڕزگاركردنی شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق گیانیان به‌خشی.