لە هەولێر باندێکی سێ کەسی دەستگیرکران لەڕێگەی کامێرەی نهێنییەوە گرتە ڤیدیۆی زیاتر لە 10 کەسیان بەشێوەیەی نەشیاو تۆمارکردووە، ئاسایشی هەولێریش دەڵێت: هەڕەشەیان لەو کەسانە کردووە کە ڤیدیۆیان تۆماکراوە و لە بەرانبەردا داوای پارەیان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەناوەکانی(ق ، أ ، ع) و (م ، غ ، س)و(ف، ف ،ج)، تۆمەتبارەکان هەڵساون بە گرتنی شوقەیەک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری هەولێر و دواتر لە ناو ئامێرێکی (بلندگۆ/ سماعە) لە ژوری نوستنی شووقەکەیان کامێرەیەکی نهێنیان جێگیر کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەناوی میوانداری چەند هاووڵاتیەکیان بردوەتەوە بۆ شوقەکەی خۆیان و سەرنجی کەسەکانیان راکێشاوە بەڕێگەی بەکارهێنانی چەند ژنێک، وێنە و گرتەڤیدیۆی زیاتر لە 10 کەسیان بە شێوەی نەشیاو تۆمارکردوە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، دواتر هەڵساون بە ئەنجامدانی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکان، لە بەرانبەر بڵاونەکردنەوەیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردوە.

 

بۆ وردەکاری دەستگیرکردنەکە کلیل لێرە بکە