3ـی 8 رۆژی جیهانی شوتییە، هەرێم ساڵانە چەند بەرهەمدەهێنێت؟
سام
٣ی ئابی ٢٠٢٥
رۆژی 3ـی 8ـی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی شوتی دیاریکراوە، هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار تۆن شوتی بەرهەمدەهێنێت.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند: هەرێمی کوردستان سالانە زیاتر لە 200 هەزار تۆن شوتی بەرهەمدەهێنێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "لەگەڵ ئەوەشدا، هەرێم ساڵانە 100 هەزار تۆن شوتی هاوردە دەکات".
بەگوێرەی دوایین بڵاوکراوەکانی دامەزراوەی تەندروستیی "مایۆکلینیک " لە ئەمریکا، سودە تەندروستییەکانی شوتی بریتین لە؛
- شێدارکردنەوەی جەستە
- باشترکردنی تەندروستیی چاو
- کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە



