کۆمپانیای bp ی بەریتانی بەهای 26 ملیار دۆلار لە ماوەی 25 ساڵدا لە کەرکوک خەرج دەکات، پارێزگاری کەرکوکیش دەڵێت: لەساڵی داهاتوودا شۆرشێکی ئابوریی لەکەرکوک ساز دەکەین.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەوشی کەرکوک لەبواری ئاوەدانیەوە لەساڵی 2026 لەئێستا زۆر باشتر دەبێت، هەروەها لەساڵی داهاتوودا شۆڕشێکی ئابوریی لەکەرکوک ساز دەکەین کەنمونەی نەبێت.

وتیشی، هەوڵمانداوە پاڵاوگەیەک لەچوارچێوەی کەرتی وەبەرهێنان لەکەرکوک بەتوانای 70 هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا دابمەزرێنین و بەتەواوبونی دوو هەزار و 500 کەس کاری تێدا دەکات.