پڕۆژەی روناکی: دوو هەزار 500 موەلیدە کوژاونەتەوە
محەمەد رزگار
٢ی ئابی ٢٠٢٥
دوو هەزار و 500 موەلیدەی گەڕەک لە هەرێمی کوردستان کوژاونەتەوە، پڕۆژەی روناکیش ئاشکرایکردووە، بەتێکڕا لە 35٪ـی موەلیدەی کارەبا لەهەرێم کوژاونەتەوە.
پڕۆژەی روناکی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا پڕۆژەکە گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار هاووڵاتی، هەروەها کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پاککردنەوەی ژینگەی کوردستان هەبووە، بەهۆی کوژاندنەوەی موەلیدەی گازوایلی گەڕەکەکان و کەمکردنەوە دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کوژاندنەوەی ئەو موەلیدانە هاوتایە لەگەڵ کەمکردنەوەی 465 تۆن گازی دوانە ئۆکیسیدی کاربۆنی ساڵانە.



