کوردستان

نوسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، عەمار حەکیم و نوری مالیکی کۆبوونەتەوە و جەختیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زوترین کاتدا کردووەتەوە، بەو پێیەی دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکھاتەکاندا بۆ پێدانی مافی پێکھاتەکانە.

دەشڵێت، عەمار حەکیم و نوری مالیکی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە بڕیارەکەی بۆ بەشداینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاشگەزبێتەوە بەو پێیەی پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و ھەرێم پێویستی بە ھەمووانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەیدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پابەند کرد بە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە بانکی بازرگانی عێراقی داویەتی بە ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی مانگانە بڕی ترلیۆنێک و ٢٧٢ ملیار دینار بە بانکی بازرگانی دەداتەوە، ئەو بڕە پارەیەش لە پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیان بۆردومانی رێگەی کورتەکیان کردووە لە بناری قەندیل بەھۆیەوە ھاتوچۆی گوندەکانی بناری قەندیل و ئیدارەی راپەڕین داخراو و  کارەبای گوندەکانیش پچرا.

وتیشی، دوای بۆردومانەکە تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل توانیویانە رێگاکە چاکبکەنەوە و ھاتوچۆ ئاسایی بێتەوە بەڵام تاکو ئێستا گوندەکان بێ کارەبان و کارەباکە چاکنەکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ  و ئیرادەی ھاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردن باشترین بژاردەیە لە بەردەم ھەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەدان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت و ئەوەش بە پێویستیەکی نیشتمانی و ئیستحقاقێکی میللی دەزانن.

کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیش لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردندان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ھیواداریشن ھیچ لەمپەرو ڕێگریەک نەخریتە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەکە.

لای خۆیانەوە، ھەریەک لە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ڕەوتی ھەڵوێستی نیشتمانی، داوا دەکەن ھەڵبژاردن دوانەخرێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

ھەڵوێستی ئەو لایەنانە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات کە بڕیارە لە ١٠ ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەکەدا، بە گرنگیەوە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئەڵمانیا کرا و وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە بەردەوامی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ھەروەھا ستایشی گەل و حکومەتی ئەڵمانیای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە تایبەتی، ھیواشی خواست پەیوەندییەکانیان بەردەوامی ھەبێت و دۆستایەتی نێوانیان پتەوتر و بەھێزتر بێت.

ھاوکات د.تۆبیاس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا کرد.

 وتیشی، ئەوان وەکو حکومەتی ئەڵمانیا دڵخۆشن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبین لە برەودان بەو پەیوەندییە ستراتیژیە دوورمەودایەی نێوانیان، لە بارەی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانان، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەردەوام دەبن لە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرۆسەی چاکسازیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی موچە و دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەسەر پێویستی بە پەلە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، وەک تەنھا رێگای راست بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراستی و شەرعیەتی حکومڕانی ھەرێمەکە. 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، پاشکەشەیە لە کاروانی دیموکراسی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی ھەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

جەختیشیکردووەتەوە، پاراستنی قەوارەی ھەرێم  لە ھەڕەشە و مەترسی  تەنھا لەرێگەی گەڕانەوە  بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردا دەبێت، کە روانینی سەرجەم ھێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی  نێوان ھەرێم و بەغدا لەخۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خوێندکاران و  لێھاتوەکان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن بیرۆکەو داھێنانەکانیان پێشکەش بە (Falling Walls Lab) بکەن کە چالاکیەکی ھاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD) ی ئەلمانی و (Culture Factory) و بڕیارە لە ٢٦ی ئایار چالاکییەکە بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، پرۆژەکە وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی داھێنانیان ھەیەو دەتوانن پرۆژە و پلان و چالاکیە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ماوەی ٣٠ دەقیقەدا پێشکەش بکەن و کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی گەشتێک بۆ (the Falling Walls Science Summit and be part of the Lab Finale) بۆ بەرلین - لە ئەڵمانیا.

لەبارەی پێشکەشکردنی بیرۆکەکان دەبێت خوازیار سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکات، https://falling-walls.com/lab/apply/iraq/
دواین کات بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بەرواری ١٥ی نیسان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ،  لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندان و لەکاتی خۆشیدا دژ بە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بوون.

دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی کوردستان، کۆمەڵێک کێشەی لێکەوتەوە، بەپێویستیشی دەزانێت، ئەو کێشانە بەزووترین کات چارەسەر بکرێن و ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان بە نەبوونی پەرلەمان دووچاری کێشەو گرفتی زیاتر دەبێتەوە بە تایبەت لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە باڵیۆز د. محەممەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی ھاوڕێی.

لەدیدارێکدا، وێڕای پیرۆزباییکردن لە ھەڤاڵ شێخ جەعفەر، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیشکخرایەسەر دوا پێشھاتەکانی بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عیراق.

لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، جەختی لەسەر ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە سەبارەت بەپێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا و کەڵک وەرگرتن لەو ئیستیحقاقە نیشتمانییە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠٠ ھاووڵاتی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، ناسنامەی ھەموویان بۆ ھەنگاو ئاشکرابووە.

بەپێی ئامارەکە لەو ژمارەیە ١٥١ ھاووڵاتی کورد و ٥٧ تورک و ٢٩ ھاووڵاتی بەلووچن، ھەروەھا ٢٧ چالاکوانی ژن و ١٣ منداڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ٩ منداڵیان کورد و ٤ منداڵیان بەلووچن .

ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ٢٠ چالاکوانی سوونی مەزھەب و ٥ ھاووڵاتی بەھایی و ٢ ھاووڵاتی مەسیحی لە نێوان دەستبەسەرکراواندان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، نیگەرانە لە بڕیاری بایکۆتکردنی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی حوزەیران.

حەکیم داوا لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەکات، بە بڕیاری بایکۆتکردنی ھەڵبژاردندا بچێتەوە و ھەڵوێستی بگۆڕێت لەپێناو قوربانی عێراقییەکان بۆ دیموکراسی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، یەکێتیی پابەندە بە وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزیرانی ئەمساڵ وەکو لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

دەشڵێت، یەکێتی رای وایە ھەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە فرە رەھەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ھیچ داواکارییەکی رەسمی بەدەستی کۆمیسیۆن نەگەیشتووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن.

جەختی لەوەشکردەوە، کۆمسیۆن پابەندە بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و لەئێستاشدا گەیشتوون بە قۆناغی کۆتایی ئامادەکارییەکان و سوورن لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا.

باسی لەوەشکرد، لە رۆژان داھاتوودا وۆرکشۆپ بۆ کارمەندانی کۆمسیۆن دەکرێتەوە لە ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دەبێتە دوایین قۆناغی ئامادەکارییەکان، دوای تەواوکردنی لیستی کاندیدەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، نیگەرانن لە بڕیاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، داواش لە حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات دڵنیایی بدەن کە ھەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو بەڕێوەدەچێت، جەخت لەوەشدەکاتەوە، ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان ھەبێت لە بڕیاردان لە سەر داھاتوویان.

ھاوکات نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونامی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تێبینیان لەسەر بڕیارەکەی پارتی ھەیە، ھەر وەک چۆن تێبینیان لەسەر بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی دادگای فیدڕاڵی ھەبووە. داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات لە بەرژەوەندی خەڵک کاربکەن تاکو بەرەو چارەسەر ھەنگاوبنێن نەک بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن.

ھەروەھا یونامی دووپاتیشیدەکاتەوە، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ١٠ی حوزەیران لە ھەرێمی کوردستانی زۆر گرنگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم، شەپۆلێکی بارانبارین و ھەورەبروسکەی بەھێز سبەینێ لە تەواوی ھەرێمی کوردستان ڕوودەدات.

دەشڵێت، زۆرترین بڕی بارانبارین لە دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت کە لە سبەینێوە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامدەبێت و دەگاتە ٨٥ ملیمەتر باران، ھۆشداری ئەوەشدەدات کە بەھۆی بارانی زۆرەوە ئەگەری ڕوودانی لافاو ھەیە.

کەشناسی داواش لە ھاوڵاتییان دەکات ھەتا بۆیان دەکرێت ڕێگە گشتییەکان بەکارنەھێنن و خۆیان بەدووربگرن لە ھەورەبروسکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبەز ئەعدولحەمید قائیمقامی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە میانی بەدواداچوون و چاودێریکردنی لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بەنزینخانەکان، ١٣ بەنزینخانە لە ھەولێر داخراون و سزادراون.

دەشڵێت، داخستنی بەنزینخانەکان بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکانەوە بووە و لە سەرەتای ئەم مانگە تا ١٧ی ئادار پشکنین بۆ ١٦٨ بەنزینخانە کراوە و ئەو ١٣ بەنزینخانە لە پشکنین دەرنەچوون.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...181182183184185...809