دوای شەش رۆژ لەچەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و گەرمیان، ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر عەجاج کە ناسراوە بە جەلادەکەی زیندانی نوگرەسەلمان.

لە ئەمنە سورەکەی سلێمانی کە تیایدا سکاڵاکان تۆماردەکرێن، شایەتحاڵێکی ناو زیندانەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، عەجاج لەهەموو کەسێکی ناو زیندانەکەی دەدا لەسەرجەم تەمەنە جیاوازەکان، دەڵێت ئێستاش کە ناوی دەهێنن لێی دەترسم چونکە زۆر دڕندە بوو.

ئەو زیندانەی ناو نوگرەسەلمان باس لەوەشدەکات، بەبەچاوی خۆمەوە پیرێژنێک بەپێ لەقە لەبەرچاوی خۆمدا گیانیلەدەستدا، جگە لە ئازاردانی جەستەیی لەڕوی دەرونییەوە زۆر ئازاردراوین.

هاوکات لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان وەرگرتنی سکاڵاکان بەردەوامن، کە تیایدا وتە لە شایەتحاڵ و زیندانییەکانی نوگرە سەلمان وەردەگیرێن وەکو بەڵگە لەسەر تاوانەکانی عەجاج.