پاسپۆرتی هەولێر: جرج هۆکاری راگرتنی چاپکردنی پاسپۆرت نییە
محەمەد رزگار
٧ی ئابی ٢٠٢٥
دوای وەستانی چاپکردنی پاسپۆرت لە هەولێر، بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ئەو پارێزگایە دەڵێت: هیچ جرجێک نەچووەتە ئامێری چاپکردنی پاسپۆرتەوە و تەنها بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە چاپکردن راوەستاوە.
بەڕیوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە گوایە بە هۆکاری چوونە ناوەوەی جرج بۆ ناو ئامێری چاپ و کاری چاپکردنی پاسپۆرت راوەستاوە، نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، تەنها بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کاری چاپکردن راوەستاوە دوای شەش کاتژمێر کێشەکە چارەسەرکراوە.
پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیانش دەکاتەوە، ئەوانەی سەردانی نوسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێریان کردبوو بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەلەی دەرهێنانی پاسپۆرت لە 48 کاتژمێری رابردوو، ئەمرۆ تا کاتژمێر شەشی ئێوارە دەتوانن سەردانیان بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.