حکومەتی هەرێم: مەلەکردن لە شەودا رێگەپیدراو نییە
محەمەد رزگار
٧ی ئابی ٢٠٢٥
حکومەتی هەرێم رێنمایی هاووڵاتیان دەکات لە کاتی مەلەکردندا هێلەکی تایبەت بە مەلەوانی بەکاربهێنن، دەشڵێت: مەلەکردن لە تاریکیدا رێگەپێدراو نییە.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێم بە چەند خاڵێک رێنمایی هاووڵاتیان دەکات، کە لە دەرەوەی مەلەوانگەکان مەلەدەکەن و دەڵێت: پێویستە مەلەکردن لە رۆژدا بێت و لە تاریکیدا رێگەپێدراو نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باشترە لە کاتی مەلەکردن دەوروبەرت خەڵکی لێبێت و قەرەباڵەغ بێت و تەنیا نەبیت، هەروەها هێلەکی تایبەتی مەلەوانی بەکاربهێنیت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، مەلەکردن لە روبار و بەنداوەکان جیاوازە لەگەڵ مەلەوانگەکان، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی مەلەی لێدەکەیت لەگەڵ تواناکاندا بگونجێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە روداوەکانی خنکان لە روبار و بەنداوەکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم رووی لە زیابدبوون کردووە.
