کوردستانکوردستان

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ئازادكردنی ئەو مامۆستایەی كە تۆمەتباركرابوو بە بردنی كێك و پسكیت بۆ پەكەكە.

پارێزەر بەشدار حەسەن بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، مامۆستا لوقمان برادۆستی ئەو كەسەی تۆمەتی ئەوەی درابووە پاڵ كە سێ كارتۆن كێك و پسكیتی بۆ پەكەكە بردووە، دوای ساڵێك و چوار مانگ لە زیندانیكردنی لە چاكسازی گەورانی هەولێر، ئازاد كرا. 

وتیشی، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی مامۆستا لوقمانی دا لەگەڵ لابردنی سەرجەم تۆمەتەكانی سەری و لە ئێستادا سەرقاڵی رێكارە یاساییەكانن بۆ ئەوەی تەواویان بكەن و ئازادبكرێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، هاتووچۆی سنووریی نێوان هەرێم و توركیا راگیرا.

بەشی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە دەروازەی خابوور بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە سیستەمی پاسپۆرت-دا هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لەنێوان هەردوو دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و خابوور-دا راگیرا.

باسی لەوەشكردووە، تیمە تەكنیكییەكان لە هەوڵذان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ لە دەباشان پێشوازی لە بەڕێز شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندی، کەسایەتی دیاری ئاینیی کوردستان و سەرپەرشتیاری خانەقاکانی نەقشبەندی کرد.

لە دیدارەکەدا، کە شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تێیدا ئامادەبوو، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەژیانی ئاینی و ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان، هەروەها پاراستنی بەها باڵا و پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام. هەروەها باس لە یەکخستنی هەوڵەکان کرا لەپێناو برایەتی و یەکڕیزی گەلی کورد و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی ئەرێنیی شێخانی نەقشبەندی و مورید و شوێنکەوتووانیان کرد لە کاری چاکەکاری، خواپەرستی و بەهێزکردنی بیروباوەڕی میانڕەوی و پێکەوەیی رێبازەکان.

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوی ڕێزەوە لە تەریقەت، پیاوچاکان، زانایان و مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی، خانەقا و تەکێکان دەڕوانێت کە لە هەموو قۆناغەکاندا خزمەتی بەرچاویان بە گەلەکەمان و شۆڕشی کوردایەتی کردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە رێبازی نەقشبەندییەکان خاوەن تەریقەتێکی مرۆڤ دۆستانە و کراوەن کە چاکەیان بەسەر هەمووانەوە هەیە و بە پێزانینەوە لێیان دەڕوانرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ‌ كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تیایدا لیژنەی باڵا ڕا و سەرنجی كادرانی یەكێتی بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتی گشتی یەكێتی وەردەگرێت.

سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیداری یەكێتی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 19ی ئاداری 2025، كۆنفرانسی دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و كادرانی سنوری سلێمانی و چەمچەماڵ، لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و كۆمەڵێك تەوەری گرنگ لە خۆدەگرێت.

راشیگەیاندوە، لە كۆنفرانسەكەدا گفتوگۆ لەسەر سیاسەت و پرسەكانی یەكێتی و رێوشوێنەكانی گەشەپێدان و نوێكردنەوەی ئۆرگانەكانی حزب دەكرێت.

پێشتریش بە مەبەستی ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەكێتی، كۆنفرانسەكان لە موسڵ و بادینان و كۆیە و هەولێر و گەرمیان و شارەزوور ئەنجام دران، لە دوای كۆنفرانسی سلێمانی لە داهاتوویەكی نزیكدا لە كەركوك و راپەڕینیش كۆنفرانس ئەنجام دەدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری هەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەکێتی، پێشوازی کرد لە وەفدێکی یونامی بە سەرپەرشتی فرانسیک لاناو، بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان و مۆنیا رادزی مۆتسی، بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و سەربازی عێراق و کوردستان و ناوچەکەیان بەگشتی تاوتوێکرد. بەتایبەتی، هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، خرانە بەر باس.

هەروەها، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی سوریاش لە دیدارەکەدا تاوتوێکران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو "ساریا سۆفی حسێن" دایکی "نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و گوهدار ئامێدی"ەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەکردن و رایگەیاند: "لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەر و ماندونەناسەکەتان دەکەین ".

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان:

هەڤاڵ  نزار ئامێدی  ئەندامی  مەکتەبی سیاسی 
هەڤاڵ گۆهدار ئامێدی 

بۆ  کۆچی  دوایی خاتوو  ساریا سۆفی حسێن دایکی بەڕێزتان، لەناخی دڵمانەوە  پرسە و ماتەمینی  خۆمان ئاڕاستەی  بەڕێزتان و کەسوکار  و خانەوادە تێکۆشەر  و ماندونەناسەکەتان  دەکەین  

لە یەزدانی مەزن داواکارین   کۆچکردوو  بە  بەهەشتی  بەرین شاد بکات  و ئارامی بە  گشت  لایەکتان ببەخشێت 

انا للە وانا الیە راجعون 

مەکتەبی سیاسی  
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو "ساریا سۆفی حسێن" دایکی  "نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک گوهدار ئامێدی"ەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەکردن و رایگەیاند: "بۆ ئەم لەدەستدانە هاوخەمتانم، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات".

دەقی پرسەنامەکە:

هەڤاڵانی ئازیزمان کاک نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاک گوهدار ئامێدی

بەداخ و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(ساریا سۆفی حسێن)دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی هەرەباڵان لە خەبات و تێکۆشاندا.
بۆ ئەم لەدەستدانە هاوخەمتانم، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشیتان بێت و گیانی کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
ئارامی و سەبووریش بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێر کۆببنەوە و باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم بکەن.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند: مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆدەبنەوە و لە كۆبوونەوەكەدا پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاوتوێ دەكرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بەرزانی دێت لە پیرمام.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عماد حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئاکرێ، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ئێمە ئاگادارکراینەوە بە حاڵەتێکی کوشتن لە کەمپی ماملیان و دوای گەیشتنی تیمەکانمان بۆ شوێنی رووداوەکە، ئاشکرا بوو کە ژنێکی 29 ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە خنکێنراوە."

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی قوربانییەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک رەوانەکراوە بۆ پشکنینی پێویست و دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی مردنەکەی.

عیماد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد؛ کە تۆمەتبارەکە تەمەنی 37 ساڵە، دەستبەجێ دەستگیرکراوە و بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە .

کەمپی ماملیان یەکێکە لە کەمپەکانی ناوچەی ئاکرێ کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و پەنابەر لەخۆ دەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی هەرێم، لە ئەمشەوەوە نمەباران دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزێت.

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، لە ئەمڕۆوە نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەڕاست كاریگەری لەسەر ناوچە سنورییەكان و شاخاوییەكانی هەرێم دروست دەكات و بارانی پچڕ پچڕ لەو ناوچانە دەبارێت.

سبەینێش، كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان و هەورە تریشقە و نمە باران لە ناوچە جیاوازەكان دەبارێت، خێرایی باش زیاد دەكات. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كۆبووەوە و پلانێكی هاوبەشی دانا بۆ بەڕێوەچوونی چالاكییە ئاینی، هونەری و كلتورییەكانی جەژنی نەورۆز و رەمەزان بە شێوازێكی شارستانیانە.

لە كۆبوونەوەیەكدا ئەمڕۆ سێشەممە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، پیرۆزبایی لە دانیشتوانی شارەكە كرد و رایگەیاند كە چەندین چالاكی هونەری و كلتوری لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنییەوە لە شەقامی سالم، گردی مامەیارە، پاركی ئازادی و بناری گۆیژە ئەنجام دەدرێن.

قائیمقام ئاماژەی بەوەكرد كە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و هێمنی رەوشەكە، مەفرەزەی هاوبەشی هێزە ئەمنییەكان، هاتووچۆ و تیمەكانی تەندروستی لە شوێنی چالاكییەكان ئامادە دەبن.

سەبارەت بە پێشوازی لە گەشتیاران، ئاشكرایكرد؛ كە پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی زۆر گەشتیار لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بێنە سلێمانی و ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ دابینكردنی شوێنی مانەوە، خواردن و پشودان.

هەروەها بڕیار دراوە كە لە ئێوارەی نەورۆزدا كەمترین شەقام بەڕووی ئۆتۆمبێلدا بەربەست بكرێت و تیمەكانی هاتووچۆ ئامادە دەبن بۆ رێكخستنی هاتوچۆ.

لە بارەی كوالێتی و نرخی خواردن، قائیمقام ئاماژەی بەوەكرد كە لیژنە هاوبەشەكان گەڕان و پشكنینەكانیان زیاتر كردووە و رێگە نادەن خواردن و پێداویستی ناتەندروست یان بە نرخی زۆر، بدرێت بە هاوڵاتیان.

بۆ جەژنی رەمەزانیش، ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ رێكخستنی بازاڕەكان لە رۆژانی پێش جەژن و دابینكردنی تیمی ئەمنی و تەندروستی لە نزیك گۆڕستانەكان و شەقامەكانی ناو و دەرەوەی شار.

لە كۆتاییدا، قائیمقامی سلێمانی جارێكی تر پیرۆزبایی لە تەواوی دانیشتوانی سلێمانی كرد و ئومێدی خواست بۆنە ئاینی و نەتەوەییەكان لە كەشێكی ئارام و خۆشدا بەڕێوەبچن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەوت ساڵ بەسەر داگیركردنی عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن توركیاوە تێدەپەڕێت، بەهۆی داگیركارییەكەشەوە رێژەی كورد لە ناوچەكەدا لە 80%ەوە بۆ 20% دابەزیوە.

حەوت ساڵ لەمەوبەر لە 18ی ئاداری 2018 دوای 58 رۆژ لە بەرگریكردن، لەلایەن توركیاو گروپە چەكدارەكانەوە، شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستیبەسەردا گیرا، دواتر سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا و قڕكردنی ژینگەیی لە ناوچەكەدا جێبەجێ كرا.

بە پێی ئامارە رەسمییەكان لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەدا زیاتر لە هەزار كەس لە ژێر ئەشكەنجەدا شەهیدبوون و نزیكەی 10 هەزار كەسیش ڕفێندراون كە نزیكەی سێ هەزاریان ژن و منداڵن، هەروەها چەندین ناوچەی شوێنەواری تاڵانكراون، نزیكەی 50 مەزارگەی ئاینیش پێكهاتە و ئاینە جیاوازەكان خاپووركراون.

هەروەها بەپێی ئامارێكی ڕَكخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین، بەهۆی داگیركارییەكەوە رێژەی كورد لە ناوچەكەدا، لە 80% ەوە دابەزیوە بۆ 20%.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغداد دەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ پێش تەواوبوونی كاتی دەوام لیستی موچەی مانگی سێ بەشێوەی پەیرۆڵ رەوانەی بەغداد دەكرێت .

راشیگەیاند، ئەو كێشانەی ماوەكانی رابردوو لە لیستی موچە هەبوون چارەسەركراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەندامی ئەو خێزانە دەکەین کە لەبۆردوومانێکی سوپای تورکیا لە نێوان گوندی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشوری كۆبانی شەهیدبوون.

راشیگەیاند؛ ئەو هێرشە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، حکومەتی کاتی پێویستە هەڵوێستی هەبێت لە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی دیکەوە.

مەزڵوم کۆبانێ وتیشی؛ سوریا لە قۆناغی راگوزەر پێویستی بە ئاگربەستی سەرتاسەرییە، بۆ پاراستنی ئارام و سەقامگیری.

جێگەی ئاماژەیەوە، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا، لە باشوری كۆبانی، ماڵێكیان بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە نۆ ئەندامی یەك خێزان شەهیدبوون دوو كەسیش لە هەمان خێزان برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیان باس لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا کرا.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم بەڕێوەچوو، تاوتوێی دواین پەرەسەندنەکانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت کرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی رۆژی رابردووی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی کرد کە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە و لێکتێگەیشتنی باش لەسەر پرسە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە پێکهێنانی حکومەت دروست بووە. روونیشی کردەوە کۆبوونەوەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆبوونەوەی داهاتوی وەفدی باڵای دانووستانکاری یەکێتی و پارتی.

هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا هەرێمی کوردستان پێویستیی بە حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار هەیە. وتیشی هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کە لە رێککەوتنی ئەمجارەی پێکهێنانی حکومەتدا، میکانیزمی گونجاو دیاری بکرێت بۆ ئەوەی لایەنەکان پابەند بکرێن بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.  

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی سوریا کرا و رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست دانرا. جێگری سەرۆکوەزیران هیوای خواست هەموو لایەن و پێکهاتەکانی سوریا بتوانن لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و سوریای نوێ بە جۆرێک بونیاد بنرێتەوە کە ماف و داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکان دابین بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 300 کیلۆگرام ماستی بەسەرچوودا گرتووە، کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاووڵاتییانی بفرۆشیت.

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر 18 سەتڵی گەورە ماستدا گرت، کە بۆ خواردن و بەکارهێنان شیاو نەبوون.

باسی لەوەشکردووە، خاوەنەکەی بەنیازبووە لەم مانگی رەمەزانەدا بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت و لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 18 سەتڵ ماستە کێشیان دەگاتە 324 کیلۆگرام و بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن.

ئەوەش هاتووە، راپۆرتی لیژنەکان ئاشکرایکردووە، ماستەکە لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە هێنراوە و لە مانگی دووی ئەمساڵەوە بەسەرچووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ماستە بەسەرچووەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...179180181182183...917