بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ بڕی ٣٧ ملیار و ١٢٣ ملیۆن و ٨١٤ ھەزار دیناری خستووەتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم.
دەشڵێت، ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ھەرێمی کوردستانە.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا عێراق نزیکەی ٦٠٨ ملیاری دیناری رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەڵام حکومەتی ھەرێم ئامادە نییە دابەشی بکات، بەوپێیەی کورتھێنانی ھەیە.
دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ھەتا یەک ھەفتەی دیکە کەشوھەوای ھەرێمی کوردستان بەو شێوەی ئێستایە، کە ئاسمان نیمچە ھەور و ھەندێک کات ھەوری تەواو دەبێت وەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، بارستە ھەوای ساردی لەگەڵ دەبێت لە زۆربەی ڕۆژەکان، لە چەند کاتێکی جیاواز بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان زیاتر بارانی کورت خایەن بەشێوەی نمەباران ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ھەندێک کاتدا بەتایبەت بەیانیان زوو لە رێگەکانی دەرەوەی شار ئەگەری درووستبوونی تەم و مژ پێشبینی دەکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتیشی، لە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ھەرێمی کوردستان لاوازبێت و کەشەکە سەقامگیری بەخۆیە ببینێت.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان
بە بۆنەی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئێوەی رۆژنامەنووس و کارمەندانی دەنگی گەلی کوردستان درێژەپێدەر و میراتگری دەزگایەکی راگەیاندنن کە بۆ ساڵانێکی زۆر گرنگترین مینبەری مافخوازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو. دەنگی گەلی کوردستان دەنگی شۆڕشی نوێ و دەنگی پێشمەرگە و دەنگی گەلی ستەملێکراو و چەوساوەی کوردستان و دەنگی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد لە راپەڕینە مەزنەکەی ١٩٩١دا بوو، ھەربۆیە لە ھزر و یادەوەری گەلەکەماندا شوێن و پێگەیەکی بەرز و تایبەتی ھەیە.
بێ گومان ئەم پێشینە و مێژووە درەوشاوەیە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە سەرشانی ئێوەی بەڕێز و دەبێت بەردەوام بە خۆنوێکردنەوە و بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێویستییەکانی سەردەم و پێشکەوتنەکانی بواری راگەیاندن، پارێزگاری لەو میرات و مێژووە پڕشنگدارە بکەن و ھەردەم دەنگی مافخوازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بن.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ھێزەکانیان دەستیان بەسەر ٧٩ ھەزار حەبی مادەی ھۆشبەر (جۆری کاپتاگۆن)دا گرتووە کە ھەوڵدراوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریاوە بھێندرێنە ھەرێمی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، مادە ھۆشبەرەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەوزە و میوەدا شاردراونەتەوە، دوو کەسیش بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون.
دەقی پەیامەکە...
پەیامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ نەورۆز و جەژنی بەھار و تاجی راپەرینی گەلەکەمان
بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٤) ، یادی تاجی راپەڕینی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین نەورۆزی ئەمساڵ مژدەی گۆرانکاریی دیموکراسیی و ھەڵبژاردن لەپێناو خزمەتکردنی باشتری گەلەکەمان و ژیان و گوزەرانیان بەدوای خۆیدا بھێنێت .
نەورۆز لە دیرۆکی گەلانی نەورۆزخوازدا جەژنی بەھار و نوێبوونەوەی سروشت و ژیانە، لە ژیانی نەتەوەی کوردیشدا بەتایبەتی جەژنی ئازادی و سەرفرازی ھێمای خەباتە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم و ستەمکاری، لە وێستگەی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١یشەوە جەژنێکی سەرباری ئازادی نیشتمانییە کە رۆژی رزگاری کەرکوکی قودسی کوردستان و تاجی سەرکەوتنی راپەرینە .
نەورۆزی ئەمساڵمان، مژدەی قۆناغێکی تری خەباتی مەدەنی ھێناوە کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، بۆ ئەم ئەرکەی خەبات بەگیانی ئازادیخوازانەی نەورۆزی دێرین وجۆش و خرۆشی راپەڕیەنەوە چاومان لەسەرکەوتنێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەزموونی گەلەکەمانە تاکو رێڕەوی حوکمڕانی ڕاست بکەینەوە، گوزەران و ژیانێکی شایان و سەرفرازتر، بێ جیاوازی و جیاکاری لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستاندا فەراھەم بکەین .
جارێکی تر جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵڕۆژی سەرکەوتنی راپەرین بەرز و پیرۆز بێت .
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان