نزیکەی 15 حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر تۆمارکرداون
رەوەز فازیل
١٢ی ئابی ٢٠٢٥
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روی لە ناوچەکانی هەرێم کردەوە، چەندین کەس لە شاری هەولێر بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
سامان سەلمان بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای ئەوەی شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری هەولێری گرتەوە ، 14 حالەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی خۆڵبارینەوە لەنەخۆشخانەکانی هەولێر تۆمارکراون.
راشیگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، سەرجەم ئەو کەسانە نەخۆشخانەیان جێهیشتوە.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کوردستان کردوە و پیشبینیش دەکرێت لە سبەینێوە کاریگەریەکانی شەپۆلی خۆڵبارین لاوازبێت.