سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە قەلاچوالان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆرکرد
رەوەز فازیل
١١ی ئابی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە قەڵاچوالان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر کرد و رۆڵی بەڕێوەبەری گشتی و هێزەکانی دژەتیرۆری بەرزنرخاند .
لە دیدارێکدا جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگی و هاریکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە وڵاتدا.
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، رۆڵی بەڕێوەبەری گشتی و هێزەکانی دژەتیرۆری بەرزنرخاند لە پاراستنی ئارامی هەرێم و روبەڕوبونەوەی تیرۆر و وەک هەمیشە پشتیوانی و پشتگیری بۆ سەرخستنی ئەرک و بەرپرسیارێتیە نیشتمانییەکانیانی دووپاتکردەوە .
لەبەرانبەردا وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، رۆڵی سەرۆک و ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەرزنرخاند لە هاوکاری و هاریکارییەکانیان بۆ سەرخستنی ئەرکە ئەمنی و کردە سەربازییەکانیان لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان.