لە قامیشلۆ لە رێوڕەسمێکدا تەرمی نورەدین سۆفی بەخاک دەسپێردرێت.
محەمەد رزگار
١٢ی ئابی ٢٠٢٥
بڕیارە ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا تەرمی نورەدین سۆفی لە قامیشلۆ بەخاک بسپێردرێت.
نورەدین سۆفی لهساڵى 2013وه چوەتە رۆژئاواى كوردستان و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەپەگە و فەرماندەی باڵای یەپەگە بووە.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە دوێنێ لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، نوردین سۆفی لە هێرشەکانی تورکیا لە 6ـى نیسانى 2021 لە چیاکانى هەرێمى کوردستان گیانی لەدەستداوە.
نورەدین سۆفى ناوى راستەقینەى خەڵەف محەمەدە، خەڵکى رۆژئاواى کوردستانە و لە ساڵى 2009 بووەتە فەرماندەى ناوەندیى پاراستنى گەل.



