کۆبانێ: بە شێوەیەکی گونجاو تێکەڵی سوپای سوریا دەبین
محەمەد رزگار
١٢ی ئابی ٢٠٢٥
مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێوەیەکی گونجاو تێکەڵ بە سوپای سوریا دەبن.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات 'هەسەدە' لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی نورەدین سۆفی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئەو هێزە ئەمنییانەی کە نورەدین سۆفی تێیدا خزمەتی کردووە، بە شێوەیەکی دروست تێکەڵ بە دەوڵەت دەبن.
وتیشی، بەردەوام دەبین لەسەر ئەو بەرگرییەی کە کردوومانە لە رابردوودا، تا لە داهاتوودا دەگەین بە هەموو ئامانجەکانمان.
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ دیمەشق لە دانوستانداین و بە رێگەیەکی گونجاو هێزەکانی هەسەدە تێکەڵی سوپای سوریا دەبن.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەفدێکی باڵای ئیدارەی خۆ بەڕێوەبەری لە دیمەشقە و بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس لەگەڵ ئەسعەد شەبینای وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی لامەرکەزیی و چەندین پرسی دیکە کردووە.