کوردستانکوردستان

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران لە سنوری ناحیەی مەیدان، شەش خوێندکار برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، روداوەکە لە نزیک گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی مەیدان رویداوە، پاسەکە لە جۆری (مینی پاس) بووە و خوێندکارانی گوندەکەی گواستووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانە، دەستبەجێ چارەسەری پێویست بۆ هەر شەش خوێندکارەکە کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکدان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممەی داهاتوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوەندی شار دەستپێدەکات و بە کارتی ئەلکترۆنی دەبێت.

سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە 17ـی کانونی دووەمی 2026 دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات و بۆ هەر 100 لیترێک بڕی 31هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا دابەشکردنەکە لە بنکەی207لە "بەنزینخانەی گەل" دەستپێدەکات و بەپێی سیستمی کارتی ئەلکترۆنیی سوتەمەنی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەوانەی تا ئێستا کارتی ئەلکترۆنییان نییە، بە زووترین کات لەرێگای بریکارەکانیانەوە کارتەکە دەربهێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بەهۆی بەفر و بەستنەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگای تاسڵوجە - بازیان دروستبوو، ئێستا رێگاکە پاککراوەتەوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، تیمەکانی رێگاوبان لەرێگەی رشتنی خوێ و پاککردنەوەی شەقامەکەوە گرفتەکەیان چارەسەر کردووە و تیمەکانیشیان لە سنورەکە چاودێریی دۆخەکە دەکەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن و بۆ پاراستنی سەلامەتییان خێرایی کەم بکەنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 50 سانتیمەتر زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە کۆی گشتی لەمساڵدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە شەش مەتر و 70سانتیمەتر بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش رێژەیەکی باشە و کاریگەریی لەسەر گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئەمشەو لە سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم شەو  نمە بارانی یچڕپچڕ بەردەوامی هەبێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تا نیوە شەو، بەڵام شەپۆلی بەفربارین لە ناوچەشاخاوییەکان و هەندێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان، تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها ئەگەری بارینی تێکەڵەی بەفر و باران هەیە لە سەنتەری  شاری سلێمانی و هەڵەبجە لە کاتەکانی درەنگانی شەو و دوای نیوە شەو.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ،  لەگەڵ دروستبوونی تەمومژ لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا شەش کەس بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکراون و ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت؛ لە هەریەک لە روداوەکاندا لەماوی کەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،  لەماوەی 14 رۆژی رابردوودا ٦شەش تۆمەتباری روداوی تەقەکردنی لەناو شاری سلێمانی دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی 14 رۆژی رابردووی ئەمساڵ لەناو شاری سلێمانی چەند حاڵەتی تەقەکردن رویدا، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 سەعات، لەرودانی هەریەک لە روداوەکان توانراوە سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربکرێن.

ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەمادەکانی ( 31/405) لەیاسای سزادانی عیراقی و ( 15 )ـی چەک تۆمەتبارەکان راگیراون

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان هەمیشە لایەنی جێبەجێکاری یاسا و پارێزەری ئارامی و ئاسایش دەبێت.

 

بۆ بینینی هەندێک لە روداوی تەقەکردنەکان کلیک لێرە بکە.....

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، لەمساڵدا بەشێوەیەکی جیاواز سزای سەرپێچیکاران دەدەن و داواش دەکات پاپەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ ببن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بە هۆی تەواوبوونی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمەکانیان، روداوەکانی هاتوچۆ بە مردن و برینداربوون کەم بۆوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێناوی پاراستنی زیاتری گیانی هاووڵاتیان و پاراستنی مافی هەموو بەکارهێنەرانی شەقام و پاراستنی سەروەری یاسا بەسەر هەمووان، ئاگاداری شوفێران دەکەنەوە کە تیمەکانیان لە ترافیکلایتەکان، لە بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆ (بە هەردوو جۆری تابلۆی میری و تابلۆی شارستانیی)ەوە بە بەرنامەیەکی نوێ بۆ ساڵی 2026 دەست دەکەن بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن.

هاتوچۆی هەولێر ئەوەی خستەڕوو ئەم جۆرە سەرپێچیکارانە سزا دەدات..

- ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

- بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.

- بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناو شار و لە دەرەوەی شار، رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن کە لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، پشتێنی سەلامەتی ببەستن، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆتانە.

- جام رەشکردن بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.

- شوفێری کردن بێ مۆڵەت رووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.

- ماتۆرسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بە فەرمی تۆمار کرا بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

- ماتۆرسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت، بە پێچەوانەوە سزای داریی دەکرێت.

هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاند، شوفێر پێویستە ئاگادار بێت کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتوچۆیە، تیمەکانیان ئۆتۆمبێلی مەدەنی ( تابلۆ شارستانی) لە پاڵ ئۆتۆمبێلی میری بەکار دەهێنن بۆ چاودێریکردنی شەقامەکان و پەیڕەوکردنی یاساکان، چونکە شەقامەکان فەزای گشتین و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێ کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاووڵاتیانی دیکە بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 31 هەزار منداڵ لە پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامارێکی لە بارەی لە دایکبوونی منداڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوودا 31 هەزار و 403 منداڵ لە نەخۆشخانە حكومیەكان و تایبەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو منداڵانەی ساڵی 2025 لە نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی و تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە دایكبوون 16 هەزار و 172  منداڵیان كوڕ بووە و 15 هەزار و 231 منداڵیان کچ بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كێشە تەكنیكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەسەر بەشەخۆراك چارەسەربوو، كە بەهۆیەوە دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێم راگیرابوو، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی كێشە تەكنیكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق لەسەر پارەی بەشەخۆراكی ساڵانی 2004  بۆ 2021 چارەسەربووە.

ئەوەشی خستەڕو، لە چەند رۆژی داهاتوودا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، كە چەندین ماددەی لەخۆگرتووە، لەوانە برنج و شەكر و زەیت و دۆشاو و لەتكەنۆك.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکان پشووی رەسمی بێت.

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگەکان، باخچەکانی منداڵان، قوتابخانە سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییەکان و زانکۆکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە دەبێت کار نەکاتە سەر بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی زانکۆ و ئەوەش بەپێی هەڵسەنگاندنی زانکۆکان خۆیان دەبێت.

پارێزگاری کەرکوک جەختی لەوەکردەوە، ئەم بڕیارە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای کازم (سڵاوی خوای لەسەر بێت) دراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی دەوام لەو فەرمانگانەی کە ئەرکی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بۆ ساڵی داهاتوو، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، لە یاسای بودجەی فیدراڵ، بەپێی رێژەی 14% دەستنیشان بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی نوێی ئەنجامدا و بەپێی راگەیەندراوی رەسمئ حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی پوختەی رەوشی دارایيی ساڵی 2025 کراوە و بارودۆخی دارایيی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایيی 2026 و کارکردن بۆ خەرجکردنی موچە دواکەوتووەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایيی حکومەتی فیدراڵەوە، تاووتوێ کرا.

ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، "پێویستە حکومەتی فیدراڵ هەردوو موچەی مانگی 11 و 12ـی ساڵی 2025 و موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی 2023 و 2024 خەرج بکات کە بێ هیچ بیانوو و هۆکارێکی یاسایی و دەستووریی نەیناردوون، چونکە موچە مافی یاسایی وشایستەی موچەخۆرانی هەرێمە و حکومەتی هەرێم و خەڵکی کوردستان دەستبەرداریان نابێت، هەروەک دادگای باڵای فیدڕاڵیش جەختی لێ کردەوە کە پێویستە بابەتی موچە تێکەڵی ناکۆکییەکان نەکرێت، بە تایبەتیش کە هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە، رێكکەوتنامەی سێ لایەنی هەناردەی نەوتی جێبەجێکردووە و رۆژانە بە تێکڕایی 220 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ کراوە و لە بازاڕی جیهانیی فرۆشراوە و داهاتەکەی بە کاش لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، وەک داهاتی کۆتایی تۆمارکراوە، ئەمە سەرەڕای ناردنی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتیەکانی هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، بەڵام سەڕەڕای هەموو ئەمانەش ، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، هیچ پارەیەکی لە تەرخانکراوەکانی هەرێم بۆ خەرجی بەکاربردن و وەبەرهێنان لە یاسای بودجەی عێراق خەرج نەکردووە، هەرچەندە تەرخانی داراییش هەبووە".

ئەنجومەنی وەزیران داواشدەکات، بۆ ساڵی دارایيی داهاتوودەبێت لە یاسای بودجەی فیدڕاڵیی حكومەتی فیدراڵ، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت و وەزارەتی دارایيی فيدراڵ پابەند بکرێت کە بەشەبودجەی هەرێم بنێرێت وەک هەرێمێکی دەستووری و فیدراڵی کە بە پێی دوایین سەرژمێريی عیراق کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە ئەنجامدرا، رێژەی دانیشتووانی هەرێم زیاتر لە 14 ٪ ـیە و دەبێ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی ئەو ڕێژەیە دەستنیشان بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیران، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوون و بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سێ لایەنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کراوە کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 کراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر کرد.
 
لە دیدارێکدا سەرۆک بافڵ بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و پێزانینی دەربڕی بۆ رۆڵ و ئەو دەستکەوتە گرنگانەی لە بواری وەرزش لە باکووری کوردستان و تورکیا بەدەستیانهێناوە و بە سەرکەوتن و پێشەنگایەتییان وەک یەکێک لە یانە ناودار و بەهێزەکان شانازییەکی دیکەیان بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد.
 
لای خۆیەوە، دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر سوپاسی پشتیوانییەکانی سەرۆکی یەکێتییان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەوەی بەدەستهاتووە بەرهەمی ئەو پشتگیری و گرنگییەیە کە گەلەکەمان بە یانەکەی داوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارەبای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی  هەفتەی رابردوو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە هەندێك ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی زیانی زۆری بە تۆڕی كارەبا گەیاندوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکاندان.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە هەندێک ناوچە ستوونی كارەبا شكاون و ژمارەیەکیشیان  بەهۆی لافاوی باران زیانیان پێ گەیشتووە و خواربوون و پێویستی بە چاكسازیی كردن هەیە.

بە گوێرەی بەدواداچونەکانیان تەنها  لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژهەڵات و لە ناوچەی شارباژێر ( 60 )ستوونی كارەبا زیانیان بەركەوتووه‌ و هەندێكیان شكاون و هەندێكیان خواربوون یان بنكۆڵ بوون و پێویستییان بەچاكسازیكردن هەیە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت؛ سەرەڕای سەختی ناوچەكە و بەفری زۆر، بەڵام تیمەكانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ  چارەسەركردنی كێشەكان و گێڕانەوەی كارەبا بۆ ئەو شوێنانەی بێکارەبا بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە سەنترەی شاری سلێمانی و دهۆک هەیە بەتێکەڵی لەگەڵ باراندا، ئاماژەی بەوەشکردوە پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزان و کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن و سەرلە ئێوارەی  سبەینیێ پێنجشەممە،  کاریگەری شەپۆلی بەف رو باران نامێنێت و ئاسمان دەبێتەوە بە ساماڵ و پەڵەهەور.

بە پێشبینییەکانی کەشوهەوابێت، لە دوانیوڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارینی بەفر بە تێکەڵی لەگەڵ باراندا لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک هەیە و مەدای بینینیش لە نێوان حەوت بۆ هەست کیلۆمەتردا دەبێت. 

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، نمەباران بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان تا دوانیوەرۆ و دواتر کاریگەری ئەم شەپۆلانە کۆتایی دێت و  پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممەبەم شێوەیەیە؛

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

پیرمام : 5 پلەی سیلیزی

سۆران : 2 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 0 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

دهۆک : 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 6 پلەی سیلیزی

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم  کۆدەبێتەوە و چەند برگەیەک تاوتوێ دەکرێت لەوانە؛ رەوشی دارایی هەرێم و بەدواداچون بۆ موچەکانی مانگی 11 و 12 ساڵی پار دەکرێت، هەروەها  پێداوچونەوە بۆ ئاستی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیار وایە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە  بە گوێرەی کارنامەی کۆبونەوەکەی لە بڕگەی یەکەمدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ 2026 دەکرێت و بەداواداچونیشبۆ موچەی مانگەکانی  (11 و 12) ساڵی 2025 دەکرێت.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی سیقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، کە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی  چوەت بواری جێبەجێکردنەوە.

لە کۆبونەوەکدا داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی دەخرێتەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی خراپیی دۆخی کەشوهەواوە، بڕیاریانداوە سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری قەزاکە بکرێتە پشوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، دوای راوێژکردن لەگەڵ قایمقامی قەزاکە و لەبەرچاوگرتنی دۆخی کەشوهەوا، بڕیاردراوە سبەینێ چوارشەممە، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ بکرێتە پشووی رەسمی.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تاقیکردنەوانەی بڕیاربوو سبەینێ ئەنجام بدرێن، دوادەخرێن بۆ رۆژی دواتر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...100101102103104...992