دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا کۆبوونەوە
سام
١١ی ئازاری ٢٠٢٦
ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2026، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری هەولێر پێشوازی لە ئەدریان يایسلستین، کونسوڵی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە هەولێر کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ناوچەکە و پێشهات و گرژیی و نیگەرانییەکان کراوە، هەردوولا هاوڕابوون کە بژاردەی گفتوگۆو دوور لە توندوتیژی باشترە بۆ چارەسەری کێشە ناوچەییەکان.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: جەخت لە هاوهەڵوێستی و یەکڕێزی لایەنە سیاسییەکان لەم رەوشە دژوارەدا کراوەتەوە، هەروەها دووپات لە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە وەک ئەرکی لەپێشینە.



