کوردستانکوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە وەفدێکی باڵای حیزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆکی حیزبەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، رەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەکە خرایەبەر باس.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە کاتی خۆیدا کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستایەکی ئایینی رایدەگەیەنێت: ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان بەسەر خوشک و براکانمان دێت تەنها تاوانیان کورد بوونیانە.

مەسعود جاف مامۆستای ئایینی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، هیوادارین ئەوەی لە حەلەب رویدا دوا ناخۆشی بێت بۆ گەلی کورد.

وتیشی، ئەوەی دەسەڵاتی ئێستای سوریا دەیکات هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ رژێمی ئەسەدا نییە، هەروەها کورد گەلێکی ستەملێکراوە و هیچ کاتێک پشتیوانی لە زوڵمکردن ناکات.

مەسعود جاف ئاماژەی بەوەشکرد، پێی وایە شەهید زیاد حەلەب ئەگەر لە ئەحمەد شەرع موسڵمان تر نەبێت کەمتر نییە، چونکە گەنجێکی ئازا و بوێر بوو تەنها بەرگری لە گەلەکەی دەکرد.

ئەو مامۆستای ئایینیە راشیگەیاند، هەندێک میدیای عەرەبی رۆڵیکی خراپ دەبینن لە دژایەتیکردنی کورد، وەک لە چەند رۆژی رابردوودا لە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بینیمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 19 هەزار نەخۆش شووشتنەوەی گورچیلەیان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد بۆ كراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2025دا، 19 هەزار و 121 نەخۆش شووشتنەوەی گورچیلەیان لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لەشاری سلێمانی بۆ ئەنجام دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوكات ساڵی رابردوو لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 277 نەشتەرگەری تایبەت بە گورچیلە ئەنجام دراوە و هەزار و 239 سۆنەر كراوە بۆ ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە خورماڵ روداوێکی هاتوچۆ بەهۆی تەمومژەوە رویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سەعات 7:10ـی ئەمشەو بەهۆی تەمومژەوە روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە گوندی دێکۆنی سەر بە قەزای خورماڵ رویدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی روداوەکەوە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ماوەی دوو مانگە هاوسەرگیری ئەنجامداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، لە ساڵی 2025دا، زیاتر لە 26 هەزار ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە سەنتەری ژیانەوە ئەنجامدراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی ساڵی رابردوو دوو هەزار و 505 نەخۆش سەردانی سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشكیان كردووە و چارەسەری پێویست بۆ هەزار و 210 نەخۆش کراوە".

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "سەردانیکەران هەزار و 40 کەسیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 465 کەسی دیکەیان لە رەگەزی مێ بوون".

بەپێی راگەیەندراوەکە، "هەزار و 862 نەخۆش خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە بوون و 643 نەخۆش خەڵكی شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و عیراق بوون، هاوكات ساڵی رابردوو لە سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە تیشك 26 هەزار و 238 ژەمە تیشك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە كراوە، پشكنینی سیتی سكان بۆدوو هەزار و 780 نەخۆش كراوە و 62 نەخۆش چارەسەری ناوەكیان وەرگرتووە".

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نەیان توانیوە لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن تا 1-2-2026 لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن

لە نوسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارەکە بە مەبەستی هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتییانەیە، کە بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە لە کاتی خۆی و لە ماوەی 60 رۆژدا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆماربکەن یان گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ ئەنجام بدەن.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت رەزامەندی دراوە  تا 1ـی2ـی 2026 لە سزای دواکەوتن ببەخشرێن، ئەمە لە کاتێکدایە سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل یاخود گواستنەوەی خاوەندارێتی بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دیناری عیراقییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغداد کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا, رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، دۆخی سیاسیی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا.
 
هەردوولا جەختیان لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی دیدی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی پیاوانی کوردستان،  ئاماری توندوتیژییەکانی بەرانبەر بە پیاوان بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی ئامارەکە 611 حاڵەتی توندوتیژی جۆراو جۆر تۆمارکراوە و لەو ساڵەشدا 73 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە.

بورهان عەلى، سەرۆکى یەکێتى پیاوانى کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانی کوردسات نیوزدا ئاماری توندوتیژییەکان بەرانبەر بە پیاوان خستەڕوو.

ئاماژەی بەوەکرد، بە پێی لیژنەی بەدواداچون و تۆمارکردنی کەیسەکانیان لە رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کودستان، کە لە(1ـی1ـی 2025)  بۆ (31ـی12ـی2025) تۆماریان کردوە  ژمارەی ئەو کەیس و سکاڵایانە پیاوان تۆماریان کردوە بەرانبەر بە رەگەز مێ 611 حاڵەتە و جۆری حاڵەتەکانیش جیاوازە .

لەو ئامارەدا، 73 کەیسیان بریتییە لە حاڵەتی کوشتن، کە 19 یان لەلایەن ژنەوە بووە، بە هاوکاری کەسی تر و 53 حاڵەتی دەرکردنی پیاویش هەبووە لە ماڵ و 35 حاڵەتی خیانەتی هاوسەریش تۆمارکراوە.

بەگوێرەی داتاکانی یەکێتی پیاوانی کوردستان، جۆری سکاڵاو توندوتیژییەکان  جیاوازن و دەرکردنی پیاوی بەتەمەن 53 حاڵەت و خیانەتی هاوسەریش 35 حاڵەتە، تەداخولی کەسوکار 241 حاڵەت و فشاری دەرونی  توندوتیژی سێکسیش نۆ حاڵەت تۆمارکراوە.

هەروەها ناوزڕاندن 13 حاڵەت و دەستبەسەرداگرتنی موچەش 13 حاڵەتە و یەکێتی پیاوان 214 حاڵەتی  دەستبەسەرداگرتنی منداڵ یان بێبەشکردنی باوک لە بینینی منداڵیان تۆمار کردوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە كۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان لەکاتی خۆیدا جەختی لەسەر کرایەوە.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگی پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی باج و رسوماتی گومرگییەوە نرخی کاڵاکان زۆر بەزر دەبنەوە و ئەمەش بازرگانانی لە تەواوی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە نیگەران کردوە، ئاماژەی بەوەکرد لەم  سیستمە نوێیەدا نرخی هەر کیلۆیەک جلوبەر، لە دۆلار و  نیوێکەوە  بەرزبوەتەوە بۆ هەشت دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنفرانشکی رۆژنامەوانیدا نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند حکومەتی عیراقی بانگەشەی ئەوەدەکات ئەم زیادکردنە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە، بەڵام دەبێت پێداچونەوەی پێدابکرێت و ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخ.

ناوبراو رایگەیاند، سیستمی ئەسیکۆ لە ساڵی 2010وە دەرچوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، گەرچی تا ئێشتا نەبوەت ژهۆی گرانبونی شمەک و کاڵا لە بازاڕدا، بەڵام لە داهاتوودا کاریگەرییەکان دەردەکەوێت و نرخەکان زۆر بەزردەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوێرەی سیستەمەکە،  نرخی خەمڵاندیش زیادی کردوە و هاوردەکردنی جلوبەرگ پێشتر کیلۆی دۆلار و  نیوێک بوە ئێستا بە هەشت دۆلارە دەخەمڵێت و وەرگرتنی باجیش لە ٪3 وە بەرز بوەتەوە بۆ ٪10 .

نەوزاد غەفور ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی ئەو سیستەمە نوێیە تەواوی بازرگانانی عیراق و هەرێمی کوردستانی نیگەرانکردوە و کاریگەریەکەی لە داهاتوودا دەردەکەوێت و دەبێت هۆی بارگرانی بۆسەر هاووڵاتییانیش.

 

 

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سنوری پشدەر، هەوڵی دزینی محاویلەکەی کارەبا دراوە و کارەبای هەرێمیش رایگەیاندوە دوای ئەوەی نەیوانتوانیوە بیدزن، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەرێم لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک، شەوی رابردو لە قەزای پشدەر، چەند کەسێک هەوڵیان داوە محاویلەیەکی کارەبا بدزن و سەرکەوتوو نەبون.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، محاویلەکە لە گردی حوسنی بۆ بیری غاباتی قەڵادزێ دانراو و دزەکان محاویلەکەیان بەرداوەتەوە بۆ سەر زەوی بەڵام نەیان توانیوە بیبەن.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو،  تیمەکانی کارەبا محاویلەکە بۆ هۆبەی کارەبای قەڵادزێ دەگوازنەوە و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدوا داچوونن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بە یاسا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەزڵوم كۆبانێ رایگەیاند، لە رێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی هێرش و پێشێلکارییەکانی دژی گەلەکەیان لە حەلەب، گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنێک، کە دەبێتە هۆی ئاگربەست و  گواستنەوەی شەهیدان، بریندارەکان، هاووڵاتیانی مەدەنی گیریخواردوو و شەڕڤانان لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودەوە بەرەو باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات" هەسەدە"  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوەو رایگەیاندوە؛  بە نێوەدنگیری واتانی نێودەوڵەتی گەیشتون بە رێککەوتن.

كۆبانێ، داواشی لە وڵاتانی نێوەندگیری كردوە پابەندی بەڵێنەكانیان بن بۆ وەستاندنی پێشێلكارییەكان و كاربكەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بە سەلامەتی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لای خۆشیەوە  ئاژانسی هەواڵی "سانا" رایگەیاند، دواین پاس كە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تێدابوون لە گەڕەكی شێخ مەقسوود شاری حەلەبیان  بەرەو باكووری رۆژهەڵاتی سوریا بەجێهێشتوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی 6ـی 1ـی ئەمساڵەوە چەکدرانی سوریا گەمارۆی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبیان داوە و بە چەکی قورس و سوک بەردەوام بوون لە هێرشکردنە سەریان و بەهۆیەوە سەدان هاووڵاتی بوون بە قوربانی  و هەزاران هاوڵاتیش ئاوارە بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە رەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.

لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوون، رەوشی سیاسیی ناوچەکە خرایەبەر باس.

ئاڵۆزییەکانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان تاوتوێکرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت رێز لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی سوریا بگیرێت و توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، جەخت لە پابەندبوون بە وادەی یاسایی و بنەما دەستوورییەکان کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانمی یەكەمی عیراق دەلێت، جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی نێودەوڵەتیە چونكە دژبەیەكیەكی قووڵ هەیە لەنێوان دروشمی بریقەداری ئازادی و ئەو واقیعە خوێناویەی لە جیهان هەیە، بەتایبەتیش لە حەلەب.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق، لە وتارێكی نوێیدا كە پێگەی سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاویكردووەتەوە و وەك داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ ناویبردووە، رایگەیاندووە، جیهان گیرۆدەی راستییەكی تاڵە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئەویش ئەوەیە "ئاشتی" بووەتە كاڵایەكی سیاسی و قوربانیی یەكەمی ئەو گەمەیەش، تەنها خەڵكی مەدەنین.

خانمی یەكەم لە وتارەكەیدا باس لەوە دەكات، لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ قوبرس، لە چركەساتێكی پڕ هەست و سۆزدا و لەكاتی چڕینی سرودی ئازادیدا، فرمێسك لە چاوەكانی قەتیس بوون، چونكە سرودەكە باس یەكڕیزی و هیوا دەكات بۆ دوورگەی قوبرس كە نیو سەدەیە بەدەست دابەشكارییەوە دەناڵێنێت، هەروەها لە كاتێكدا لە شوێنێك پیرۆزبایی ئاشتی دەكرێت، لە شوێنێكی تری وەك حەلەب لە سوریا، خەڵكی كوردی مەدەنی و كەمینەكان لەژێر بۆردومان و گەمارۆدا بەربەرەكانێ لەگەڵ مەرگ  دەكەن.

هەر لەو وتارەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە راشكاوی رەخنەی لە سەردانەكەی ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ دیمەشق گرت و پرسی، چۆن دەكرێت بەڵێنی ئاوەدانكردنەوە بدرێت، بەبێ ئەوەی یەك وشە دەربارەی ئەو خەڵكە مەدەنیانە بوترێت كە رۆژانە لە حەلەب دەكوژرێن؟ ئاماژەی بەوەشكرد، ناتوانرێت باس لە بنیاتنانەوەی كۆمەڵگە بكرێت لە كاتێكدا پیشەسازیی سەربازیی جیهانی خەریكی پەرەپێدانی ئامێرەكانی لەناوبردن و وێرانكارییە.

خانمی یەكەم لە بەشێكی تری وتارەكەیدا تیشكی خستە سەر جیاكاریی لە گرنگیدان بە قەیرانەكان و وتی، لە كاتێكدا هەموو چاوەكان لەسەر ئۆكراین و غەززەن، كارەساتەكانی سودان و یەمەن، كە تیایدا ملیۆنان كەس بوونەتە قوربانی، فەرامۆش كراون، ئەوەش دووڕووییە لە پێوانەكان، ئەو دەوڵەتانەش كە ئاڵای ئاشتییان هەڵگرتووە، هەر خۆیان چەك دەفرۆشن و لە شەڕە بەوەكالەتەكاندا قازانج دەكەن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختیشیكردەوە، بە گۆڕینی دەسەڵات لە سوریا كۆتایی بە شەڕ نەهاتووە و رۆژانە راپۆرتەكان باس لە پێشێلكاریی بەردەوام بەرانبەر كەمینەكان دەكەن و هێشتا خوێنی بێتاوانەكان دەڕژێت. ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ئاشتی تەنها وەهمێكە، چونكە كردار و لێپرسینەوەی جدی لەگەڵدا نییە.

لە كۆتایی وتارەكەیدا خانمی یەكەمی عیراق بانگەوازیكرد، ئاشتی نابێت تەنها دروشمێكی جوان یان دەقێكی ناو سرودەكان بێت، تا ئەو كاتەش قسە نەبێتە كردار، هیواكان بە بەدینەهاتوویی دەمێننەوە و خەڵكی بێتاوان باجی ساردوسڕی و بێدەنگیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە سنوری قەزای ئامێدی، دوکەڵی سۆپا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ ئەندامی خێزانێک و دایکەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ناوچەکەوە رایگەیاند، رووداوەکە لە گوندی "باوەرکێ"ی سەر بە ناحیەی سەرسەنگ روویداوە، تێیدا شوانێک و دوو منداڵی بەهۆی دوکەڵی سۆپاوە خنکاون.

بەپێی زانیارییەکان، باوکەکە تەمەنی 40 ساڵە و بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی ناوچەی رەبیعەیە، دوو منداڵەکەشی کچن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی ئامێدی بۆ کوردسات نیوز پشتڕاستیکردەوە، جگە لەو سێ قوربانییە، دایکی منداڵەکانیش بەهۆی کاریگەری دوکەڵەکەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردسات نیوز، نیگەرانیی قوڵی لەبارەی دۆخی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، هیچ هێزێکی سەربازیی هەسەدە لەو ناوچەیە بوونی نییە.

سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی؛ ئاماژەی بەوە کرد، بەڕاستی نیگەرانن لەو دۆخەی لەو دوو گەڕەکە دێتە پێشەوە و ئەو تاوانانەی بەرامبەر خەڵک دەکرێن، لەلایەن هێزگەلێکەوە کە "کەس نازانێت چۆن ناویان بهێنێت و پەیوەندییان بە چەندین وڵاتەوە هەیە."

سەبارەت بە پاساوی هێرشەکان، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رونکردنەوەی دا و وتی: "لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسود هیچ هێزێکی هەسەدەی لێ نییە، ئەوەی هەیە تەنها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن کە بۆ راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی لەوێ جێگیر کراون."

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، سەعدی ئەحمەد پیرە جەختی کردەوە کە یەکێتی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانانە دەکات کە دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی دەکرێن، ئاماژەی بەوەش دا کە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشتر ئیدانەی ئەو هێرشانەی کردووە و هەڵوێستی روونی هەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...102103104105106...992