کوردستانکوردستان

بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە هۆڵی تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی رێوڕەسمێکی شایستە و پڕ شکۆ بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە حەلەب بەڕێوەچوو. 

لەمیانی وتەیەکیدا لەو رێورەسمەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، لە مێژەوە بڕیارمانداوە بۆ شەهیدەکانمان نەگرین و شیوەن نەگێڕین، بەڵکوو درێژە بە رێبازە پیرۆزەکەیان بدەین چونکە شەهیدبوونی رۆڵە ئازاکانمان لە پێناو بەرگری لە نیشتمان و کەرامەت و ئازادی مرۆڤ دایە.

وتیشی، داستانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بۆ ئێمەی کورد پڕە لە ئازار بۆیە دەبێت عیبرەت وەرگرین کە تەبا بین و پشتیوانی یەکتر بین، دابەش نەبین و پشت لە یەک نەکەین. 

لەدرێژەی وتارەکەیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی هاودەنگی کوردی کرد لە سەرانسەری دنیا، کە لەئاست تاوان و وەحشیگەری پەلاماردەرانی سەر ئەشرەفییە و شێخ مەقسود بێدەنگ نەبوون،هەروەک سوپاسی ئەو پیاوە ئایینییە منەوەر و نیشتمان پەروەرانەی کرد کە لە ریزی نەتەوەکەی خۆیان بوون و، دژی ئەو دەنگە نەشازانە وەستانەوە کە ئەیانویست بە ناوی ئایینەوە گومان بخەنە سەر رەوابوونی خۆڕاگریی شەڕڤانە قارەمانەکانمان.

لەنێو چەپڵە و هۆنراوە و گوتارە حەماسیەکان و کۆدەنگی جەماوەری ئامادەبوو و بانگەوازی یەک ڕیزی و سرودی پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان لەرۆژئاوا، رێورەسمەکە چەندین وتاری لەخۆگرت لەنێویاندا پەیامی ڤیدیۆیی ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر کە تێیدا ئاماژەی بەئیرادەی سەرکەوتن و بەرخۆدانی شەڕڤانان بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمان و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی و دیموکراتی کرد.

هەر لەڕێورەسمەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، وێنەی شەهیدان لەیلا قاسم و گەریلا ئامارا سمبولی بەرخودانی بەخشییە ماڵباتی هەردوو شەهید کە لەڕێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون. 

دواتر و لەبەر رۆشنایی سەدان مۆمی درەوشاوەدا بۆ یادی پیرۆزی شەهیدانی داستانەکانی نەبەردیی هەردوو گەڕەکەکەی حەلەب، ئەوە دووپاتکرایەوە کەپێویستە گەلی کورد لەبەردەم هەڕەشە و مەترسییەکاندا یەکڕیز و یەکگرتوو تەبابێت و هەڵوێستی خۆی یەک بخات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لە رێورەسمێکدا لەشاری سلێمانی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لەلایەن سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19، خرایەڕوو. 

لە رێوڕەسمەکەدا تیشک خرایەسەر ژینگەی ئازادی رادەربڕین و رەخنەگرتن و نووسین کەبەپێی راپۆرتەکە لەبەردەم ئاڵنگاریی و پەرەسەندنێکی نیگەرانکەردا بووە، هەروەک ئاماژەکرا بەبوونی کەلێنێکی قوڵ لەنێوانی دەقە یاساییەکان و جێبەجێکردنیان و مامەڵەی دامەزراوە ئەمنیەکاندا.

ئامادەبوونی خانمی یەکەمی عێراق لە رێوڕەسمی راگەیاندنی راپۆرتەکەدا، لەسۆنگەی پشتیوانییە بەردەوامەکانییەتی بۆ رۆژنامەنووسان و جەختکردنەوەی لەپێویستی پابەندبوون بە پەیماننامەی رۆژنامەنووسان و رێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و بوونی رووماڵی پیشەیی بەرپرسانە بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری لەکۆمەڵگەدا.

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان لە رێوڕەسمەکەدا رایگەیاند باشکردنی ژینگەی ئازادی رۆژنامەگەری بەرپرسیارێتیەکی نیشتمانییە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی راستەقینە هەیە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەرەنتی پاراستنی رۆژنامەنووسان و چالاکوانانی خۆبەخش و کارمەندانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەتوندوتیژی بکات.

بەپێی راپۆرتەکە لەساڵی 2025دا لەهەرێمی کوردستان، 315 پێشێلکاری بەرانبەر 252 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە لەحاڵەتی جیاواز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خانمی یەکەمی عیراق بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند خەڵات عومەرەوە پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان ئەکات.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت؛ مەرگی ناوادەی نوسەر و رۆشنبیری گەورە خەڵات عومەر خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان و کۆچکردوو نوسەرێکی بیرمەند و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی گەورە بوو.

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق

خانمی یەکەمی عێراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر بڵاو کردەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق: مەرگی ناوادەی نوسەر و رۆشنبیری گەورە خەڵات عومەر خەسارەتێکی گەورەیە بۆ نەتەوەکەمان.

بە دڵێکی پڕ لەخەمەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و نوسەران و رۆشنبیرانی کوردستان ئەکەم.

کۆچکردوو رەخنەگر و نوسەرێکی بیرمەند و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرێکی گەورە بوو .

لە دڵی ئێمەشدا جێگەیەکی تایبەتی هەبوو . خوالێخۆشبوو لەسەرەتای دامەزراندنی ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی خاکەوە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر بوو.

رۆحی شاد و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت.

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەسەدە، لەسەر کشانەوەی هێزەکانی راگەیەندراوێکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە تێیدا هێزە چەکدارەکانی سەر بەسوریا تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکە و داواش لە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەکات، پەلەبکە لە دەستوەردان بۆ ئەوەی رێگریبکرێت لە دروستبونی گرژییەکان و پەرەسەندنیان.

هەسەدە رایگەیاندوە، لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتگیری کرابوو، دەبوو هێزە چەکدارەکانی سوریا دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنە، بەڵام دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کردوە.

ئاماژەیان بەوەکردوە، پێش کشانەوەی هێزەکانیان بە تەواوەتی، چەکدارەکانی سوریا چونەتە ناو شارۆچکەکانەوە و ئەمەش رەوشێکی زۆر مەترسیداری دروستکردوە.

هەسەدە داوا لە وڵاتە نێودەوڵەتییەکان دەکات،  کە بەشداربوون لە رێککەوتنەکە ، پەلەبکەنە و دەسوەردان بکەن بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکە وەک خۆی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 
 
 بافل جەلال تاڵەبانی دوای کۆبونەوەی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات،  بە مەبەستی  هەنگاونان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ، شەممە، سەرۆكی یەكێتی  چەند کۆبونەوەیەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدا و  لە كۆبونەوەكانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان جەخت دەکاتەوە لە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێش سەردانیکردنی شاسوار عەبدولواحید،  لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات کۆبوەوە.

فەرهاد قادر وتەبێژی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، كۆبونەوەكە تایبەت بووە بە گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

 وتیشی، جەخت لەوەكراوەتەوە، كۆبونەوەی پەرلەمان  ئەنجام بدرێت و پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە گۆڕانكارییەكان دوانەكەوێت.

 
 
 
 
 
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا، مەرسومێکی تایبەتی بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کورد لە سوریا دەرکرد، کە هەشت مادە لەخۆدەگریت  و تێیدا هاتووە؛  هاوڵاتیانی سوری کورد بەشێکی سەرەکی و رەسەنی گەلی سوریان، وناسنامە کولتوری و زمانەکەیان بەشێکی دانەبڕاوە لە ناسنامەی نیشتمانی سوریایی فرەنەتەوە و و یەکگرتوو.

سەرۆکی سوریا، جەخت دەکاتەوە لەوەی هاووڵاتیانی  کوردی سوریا  بەشێکی سەرەکی و ڕەسەنی گەلی سوریان و دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی فرەیی کولتوری و زمانیان و  مافی هاووڵاتیانی کورد دەستەبەر دەکات لە زیندووکردنەوەی کەلەپوور و هونەرەکانیان و گەشەپێدانی زمانی دایکیان لە چوارچێوەی سەروەری نیشتمانیدا.

هەروەها زمانی کوردی بە زمانێکی نیشتمانی دادەنرێت و رێگە دەدرێت بە خوێندن لە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکاندا لەو ناوچانەی، کە کورد رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتوان پێکدەهێنن و ناسنامەی سوری دەدرێتە تەواوی  ئەو هاوڵاتییانەی بە رەچەڵەک کوردن و نیشتەجێن لەسەر خاکی سوریا.

لە فەرمانە مەرسومییەکی شەرعدا، جەژنی نەورۆز بە پشووی رەسمی دادەنرێت لە سەرانسەری سوریا و جەژنێکی نیشتمانییە و گوزارشت لە بەهار و برایەتیی دەکات .

لە مادەی شەشەمی مەرسومەکەدا هاتووە؛ دامەزراوەکانی دەوڵەت لە راگەیاندن و پەروەردە پابەند دەبن بە پەیڕەوکردنی گوتارێکی نیشتمانی گشتگیر و هەر جیاکارییەک یان پەراوێزخستنێک لەسەر بنەمای رەگەزی یان زمانی بە یاسا قەدەغەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

پێگەی ئەل - مۆنیتۆری ئەمریكی  ئاشکرای کردوە، بڕیارە سبەینێ‌ شەممە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا، لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆببێتەوە و کۆبونەوەکە  لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی ئەمریکاایە بۆ رێگریکردن لە ململانێیەکی سەرتاسەری لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هەسەدە.

مۆنیتۆر ئاماژەی بەوەشکردوە؛ کۆبونەوەکە بەهۆی گرژییەکانی ئەم دوایەی نێوان حکومەتی کاتی سوریا و هەسەدە دێت، هەروەها نیازی هیزەکانی سەر بەسوریا   بۆ هێرشکردنە سەر دێرحافر و ئەو شوێنانەی تر، کە لە ژێر دەستی هەسەدە دایە.

کۆبونەوەی سبەینێی تۆم باراک و مەزڵوم کۆبانێ لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەینی تۆم باراک لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوەتەوە و هەفەتەیەکیش تێپەردەبێت بەسەر  دەرکردنی شەڕڤانانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب .

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەڵەبجە بۆ سەیدسادق، بە نزیکەی سەعات شەش روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان مینی پاسێک و تراکتۆرێکدا رویدا، بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و سێ هاووڵاتی تریش بریندار بوون.

سەڵاح جەمیل، پەیامنێری کوردسات نیوز، لە شوێنی روداوەکەوە رایگەیاند، روداوەکە لەسەر رێگای سلێمانی بۆ هەڵەبجە ( رێگا تازەکەی هەڵەبجە) بووە، نزیک گوندی مەسەکان.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی گیانی لەدەستداوە  شۆفێری تراکتۆرەکەیە و  سێ کەسی تر لە روداوەکەدا بریندار بوون، کە سەرنشینی مینی پاسەکەن و  بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو وتارخوێنەی بەهۆی وتارەکەیەوە گرژی دروستبوو لە مزگەوتێکی شاری سلێمانی پیشيی ئەندازیارییە و خۆبەخشانە وتاری داوە، لە ئێستادا بە مادەی (240 )لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

 دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر گرژییەکانی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری سلێمانی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە؛ دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری رۆژی هەینی بووە هۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لەمزگەوتەکەدا، کارمەندانی ئاسایش دەستبەجێ گەیشتنە مزگەوتەکە و  وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت؛ وتارخوێنەکە ناوی  (هەڤاڵ فارس مەولود) و  پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی (مزگەوتی بەختەوەری)ە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لەووتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرانبەر بەکوردانیرڕۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بۆتەهۆی ناڕەزایی لای نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکروە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ناوبراو بەماددەی (240)لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەم کۆببنەوە.

بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاری سەرچاوەیەک لە وەفدی باڵای یەکێتییەوە ئاشکرای کرد، تا ئێستا رۆژی کۆبوونەوەکە بە دیاریکراوی بڕیاری لێنەدراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە و یەکێتی سورە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانی.

سەبارەت بە ئامانجی داواکارییەکانیش، ئەو ئەندامەی وەفدی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، داواکارییەکانیان بۆ وەرگرتنی پۆست نییە، بەڵکو ئامانجیان دابینکردنی خزمەتگوزاریی زیاترە بۆ هەموو ناوچەکان بە شێوەیەکی یەکسان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە 18ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لە مەودای 18 بۆ 20ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین بە کاریگەری و بڕی جیاواز ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شەپۆلەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە و بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە، ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پێشبینیش دەکرێت لە بەشێک لە سەنتەری شار و قەزاکانی نزیک شاخەکانیش بەفر ببارێت.

سەبارەت بە پلەکانی گەرما، ئەو شارەزایە روونیکردووەتەوە کە کەشوهەوا زۆر سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ خوار سفر دادەبەزێت، لە ناوچەکانی دیکەش پلەکانی گەرما لە 0 و خوار 0 نزیک دەبنەوە.

شاڵاو هیدایەت باسی لەوەشکردووە، جگە لەم شەپۆلە، لەم مانگە و مانگی داهاتووشدا شەپۆلی دیکەی سەرما و بەفر و باران روو لە ناوچەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی کوستنی هاووڵاییەک دەستگیرکردوە، کە هاوسەر و کچی کوژراوەکەن و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردوەتەوە دوای ئەوەی  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لەروداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە  دەستیپێکرد.

ئاسایش دەڵێت؛ دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەسەر روداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران، کە هاوسەر و کچی کوژراوەکەن و لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردووکیان دانیان بەتاوانەکەداناوە، کە هەستاون بە کوشتنی هاووڵاتی(شاخەوان حسین عەبدوڵا) کە دەکاتە باوک و هاوسەری دوو تۆمەتبارەکە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی (406)لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی زیاتر سەوزکردنی سلێمانی  وەزارەتی ژینگەی عیراق لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی واژۆیان کردووە بەشێک لە ئەو دارنەمامانەیان رادەستی دامەزراوەکە کرد کە داواکرابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ژینگەی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەباس سەیفوڵڵا کرد.

 باڵیۆز د. محەمەد سابیر سوپاسی وەزارەتی ژینگەی عێراقی کرد لە پای هاوکاری و بەخشینی ئەو دارنەمامانە بە پارکی شەهیدان و بەڵێنی بەردەوامی و هەوڵەکانی دامەزراوەکەی پێدان بۆ خزمەت کردنی ژینگە.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لەوەش کرد: "بەشداریی راستەقینە دەکەین لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەیی و کەشوهەوا، ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی هاوبەش هەموو لەلایەنەکان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی کەشوهەوا".

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کارکردنی لە چوارچێوەی ئامانجەکانی کە لەپێناویدا دامەزراوە گرنگیدانی زیاتر بە ژینگە و لەئێستادا چاندنی نزیکەی 30ی هەزار دارنەمامی جیاواز و تایبەت لە پارکێکدا بەناوی پارکی شەهیدان بەشێوازێکی مۆدێرن و  دروستکردنی پارکی شەهیدان دەبێتە  هۆی زیادکردنی پانتایی سەوزایی لە شاری سلێمانی و سوودمەندبوونی دانیشتوانەکەی و هاوسەنگیی ژینگەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق  پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەکات ، بەهۆی گیان لە دەستدانی حەوت ئەندامی بنەماڵەکەی لە کۆمەڵکوژیەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە 

لە پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحەمەد دا هاتووە؛ بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.

خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن.

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد, خانمی یەکەمی عیراق

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خاتوو ئیلهام ئەحمەد دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:

خوشکی ئازیز و تێکۆشەرم ئیلهام ئەحمەدی سەربەرز

بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی حەوت کەسم لە ئەندامانی ماڵباتە تێکۆشەرەکەت بیست، کە لە کۆمەڵکوژییەکەی شێخمەقسود وئەشرەفییە گیانی پاکیان بە کورد و مرۆڤایەتی بەخشی.

ئیتر داخ لە سەر داخ و خەم لە دوای خەم و کۆست لە دوای کۆست دیاری و بەرهەمی ئەم رۆژگارە نامۆیەن کە بۆ نەتەوەکەمان بەڕێوەن. نەتەوەیەک کە باشترین رۆڵەکانی بۆ ئازادی و بەختەوەری مرۆڤ لەم جیهانە ئەکاتە قوربانی کەچی زلهێزەکانیش چاو لەو هەموو نەهامەتی و لەو هەموو خوێنە ئەپۆشن کە بەدەستی تاریکپەرستان و دوژمنانی روناکی لە جەستەی گەلەکەمان ئەڕژێت.

شەهید بوونی حەوت ئەندامی ماڵباتەکەت تا بڵێی کۆستێکی گەورەیە، هەروەها ئازارێکیشە لە ناخ و رۆحی هەموو نیشتمانپەروەر و ئازادیخوازێکدایە، بەڵام لە سایەی خۆڕاگری ئێوەو گەلە سەربەرزەکەمان، بارتەقای ئەو ئازارە، هیوا و ئومێد بە ئازادی و ژیانێکی سەربەرزانە، لە دڵماندا زیاتر گەشە ئەکات.

جارێکیتر هاوخەمی ئازارەکانتم و پشتیوانی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، حکومەتی سوریا هێزێکی زۆری پڕچەکی رەوانەی دێرحافر و مەسکانە لە لادێکانی حەلەب کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد؛ قسە دزەپێکراوەکانی ئەحمد شەڕع راگەیاندنی شەڕە دژی کورد و ئەوەشی  لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە روویدا، دەرئەنجامی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بوو.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئەوان دەزانن حکومەتی سوریا هێزێکی زۆری ناردوە بۆ دێر حافر و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەمریکا و تورکیا و  چەندین دەستپێشخەریان بۆ کەمکردنەوە و رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان کردوە و چاوەڕوانی وەڵامن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی ئەمریکا دەرگایەکی فراوانی بۆ حکومەتی کاتی سوریا کردوەتەوە و پێویستە کۆنگرێسی ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ئەو مەرجانە بکات بۆ هەڵگرتنی سزاکان.

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت؛ لێدوانە دزەپێکراوەکانی ئەحمەد شەرع راگەیاندنی شەڕە دژی کوردە و ئەو بانگەشەیەی حکومەتی سوریا دەیکات بۆ ئەوەی، کە ئەوان رێککەوتنی 10ـی ئازاریان جێبەجێ نەکردووە، دورە لە راستییەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاگاداری ئەو راستییەیە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دوپاتیکردوەتەوە، کە حکومەتی دیمەشق چەندین جار پەیوەندییەکانی پچڕاندوە، بەجۆرێک  ئەمریکا دەستوەردانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان و پێویستە دەوڵەتە عەرەبییەکان یارمەتی سوریا بدەن بۆ ئەوەی نەخلیسکێتە شەڕی ناوخۆوە.

ئەو بەرپرسەی رۆژئاوا ئەوەشیخستوەتەڕوو، حکومەتی ئێشتا خۆی بەسەر سوریادا سەپاند و تاکلایەنە حکومەتیان پێکهێنا، تاکلایەنە دەستووریان راگەیاند و مەجلیسی گەلیشیان هەر بەتاکلایەنە پێکهێنا.

لە بارەی روداوەکانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند؛ ئەوەی لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە روویدا، دەرئەنجامی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بوو و هەولێکیش هەیە بۆ دروستکردنی دوژمنایەتی لە نێوان کورد و عەرەب و دەبێت رێگری لەو هەوڵە مەترسیدارانە بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە وەڵامێکدا بۆ سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت، هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی دەروازەکانی عیراق گەندەڵی و قاچاخچێتییە نەک هەرێم، جەختیش دەکاتەوە کە نابێت شکستی خۆیان بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابپۆشن

لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی 11ـی ئەم مانگە عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عیراق لە پەرلەمان "بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم" هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی خستووەتە ئەستۆی هەرێم، کە ئەمە دوورە لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی چەند خاڵێکی وەک هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتی دەروازەکانی عیراق خستووەتەڕوو، لەوانە: "گەندەڵیی ئیداری، دەست تێکەڵکردن لەگەڵ قاچاخچییەکان، گەندەڵی لە پشکنینی بارهەڵگرەکان و نەبوونی بەرنامە بۆ زیادکردنی باج". هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە کە زیادبوونی جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەکانی عیراق لە ساڵی رابردوودا بەڕێژەی %100 پێچەوانەی قسەکانی ئێستای سەرۆکی دەستەکەیە.

سەبارەت بە تۆمەتی هێنانی کاڵای قەدەغەکراو لە هەرێمەوە، وەزارەتەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: "بەپێچەوانەوە، زۆر کاڵا کە لە هەرێم قەدەغەن، لە دەروازەکانی عیراقەوە بە قاچاخ دەهێنرێنە هەرێم".

وەزارەتی دارایی دووپاتیکردووەتەوە کە چەندین جار ئامادەییان نیشانداوە بۆ یەکخستنی پێناسی گومرگی، بەڵام حکومەتی عیراق "جدی نەبوون". هەروەها رەخنەی لە دانانی خاڵی گومرگی لە نێوان شارەکان گرتووە و بە "سەرچاوەی گەندەڵی و بەرتیل" ناوی بردوون.

لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، باسکردنی موچە و نەوت لەلایەن سەرۆکی دەستەکەوە "چەواشەکارییە" و دەڵێت: "دەوڵەتی عیراق لەسەر نەوتی کەرکوک دامەزراوە کە نەوتی کوردستانە، کاتێک عیراق لەسەر نەوتی کوردستان دەژیا، نەوتی بەسرە بوونی نەبوو، ئێستا کێ قەرزاری کێیە؟".

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە، لە 12 ساڵی رابردوودا عیراق فشارێکی زۆری خستووەتە سەر مووچەخۆرانی 33 ترلیۆنی ناردووە".

لە کۆتاییدا وەزارەتی دارایی ئامادەیی خۆی بۆ سەلماندنی راستییەکان دەربڕیوە و هۆشداریداوە لەوەی مافی خۆیانە رێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک بگرنەبەر کە تۆمەتباریان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...99100101102103...992