ئابووری

نرخی نەوتی خاو بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ٧٦ دۆلار و ٢٧ سەنت بەرزبووە، نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٥ و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و 
نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیھاندا بە رێژەی زیاتر لە  ٢% بەرزبووەتەوە، نرخی نەوتی ئەمریکیش زیاتر لە ٣% بەرزبووەوە .


نرخی نەوتی برێنت دوای درێژکردنەوەی کۆبوونەوەی ئۆپێک بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٧٦ دۆلار، بەڵام بەھۆی تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی ئۆپێک، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لە رۆژی ھەینیەوە وەستاوە و چاوەڕوانی گۆڕانکاری و دەرئەنجامەکانی کۆبووەنەی داھاتووی ئۆپیکە لەم ھەفتەیەدا  .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ڕێژەی بێکاری لە پایتەختی گەورەترین وڵاتانی جیھان بە پێ ی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کاری جیھانی مۆسکۆ لە دوای پەکین لە نزمترین ئاستدا ھاتووە و ڤلادیمێر ئیڤیمۆڤ  سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ ئاماژەی بە دابەزینی ژمارەی بێکاری داوەلە وڵاتەکەیاندا لە ساڵی ٢٠١٥ وە بەردەوامە لە دابەزین و ساڵی ٢٠١٩ گەیشتۆتە ٢.٢٪ و بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژەکە بەرز بۆتەوە بۆ ٢.٥ ٪ .
ڕێژەی بێکاری لە پایتەختە گەورەکانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بەم جۆرە بووە نیودلھی  ٣٪ و  تۆکیۆ ٣.٨٪ و لەندەن ٤.٥٪ و پاریس ٧.٦٪ و بەرلین ٧.٩ ٪ و ڕیۆدی جانیرۆ  ٨.٢٪ نیۆرک ٨.٨٪ئستەنبوڵ  ١٧.٥٪  و کەمترین ڕێژەی بێکاریش ١.٤ % لە پەکین  بووە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دوو رۆژ لە کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەک لە رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی، بەرھەمھێنەرانی نەوتی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو رێکخراوە نەیانتوانی بگەنە ھیچ ئەنجامێک سەبارەت بە چۆنێتیی زیادیکردنی ئاستی خستنەڕووی نەوت .

ئەو وڵاتانە بڕیاریاندا رۆژی دووشەممە درێژە بە کۆبوونەوەکەیان بدەن بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک کە ھەر ٢٤ وڵاتە ئەندامەکەی ناو ھاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس پێی رازی بن.

ھەموو ئەندامانی ئۆپێک پڵەس ھاوڕان لەگەڵ درێژکردنەوەی رێککەوتنی پێشووی نێوانیان بۆ ساڵی داھاتوو سەبارەت بە خستنەڕووی نەوتی زیاتر، ئەوەش بەو پێیەی کە خواست لە بازاڕی نەوتدا زیادبووە، جگە لە ئیمارات کە خوازیارە گۆڕانکاری لە پشکی ئەو وڵاتە بکرێت و بە مەرج رازییە بە درێژکردنەوەی رێککەوتنەکەی نێوانیان.

ھەموو ئەندامانی ئۆپێک سەرەتا رازیبوون بە زیادکردنی رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە مانگی ئابی ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی ساڵی داھاتوو بەڵام ئیمارات نارازییە لەو پلانەوە و دەڵێت، دەبێت رێگەی پێبدرێت کە نەوتی زیاتر بخاتەڕوو .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نرخی  بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیھان گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٨٣ سەنت.


ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس گەیشتە ٧٥ دۆلار و ٢٨ سەنت.


ئەمەش لە کاتێکدایە نرخی نەوت لەماوەی سێ ساڵی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ھەرچەندە دەبوو رۆژی پێنج شەممە ئەندامانی ئۆپیک پڵەس کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخراوە و کۆبوونەوەی داھاتووشیان لە بەغداد بەڕێوەدەچێت. 


راشیگەیاند، ئەندامانی ئۆپیک پڵەس گفتوگۆ لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت دەکەن.


دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئۆپیک پڵەس بۆ ئەمڕۆ، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕێنماییەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە، بەرێوەبەرایەتی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان، بەرپرسیاریەتی وەرگرتنی باجی فرۆشراوەکان بە ڕێژەی ١٠٪ دەگرێتە ئەستۆ بۆ ئەو شوێنە گەشتیاریانەی لە چوار ئەستێرە بەرەو سەرترن.


ھەروەھا کارگێڕی شوێنە گەشتیاریەکانیش پابەند دەکرێن بە ڕاپۆرتی مانگانە لەسەر کۆی داھاتی خزمەتگوزاریەکانیان و بڕی باجی وەرگیراو لێیان، ھاوکات دەبێت لە کۆتایی ھەموو ساڵێکدا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن بە مەرجێک نەگاتە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی نوێ.


ھەروەھا وەزارەتی دارایی شوێنە گەشتیاریەکان ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر لە وادەی خۆیدا باجەکەیان نەدەن ئەوا بە بڕی ١٠٪ی باجی کەوتوو لەگەڵ ١.٥٪ سوودی بانکیش دەکەوێتە سەریان.


جێی ئاماژەیە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە نوسراوی ژمارە ٥٢١٢ کە بەرواری ٢٤ی ئەم مانگەی لەسەرە ڕێنماییەکی دەرکرد کە تیایدا باجی سەر شوێنەگەشتیەکانی ڕوونکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای سۆمۆ ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کڕیارانی نەوتی عێراق بڵاوکردەوە،  کۆمپانیا چینییەکان لەناو ئەو کۆمپانیا جیھانییانەی نەوتی عێراق دەکڕن  زۆرترینن،  لە کۆی ٣٢ کۆمپانیای جیھانی  کە نەوتی عێراق دەکڕن ھەشتیان چینین .


بەپێی ڕیزبەندییەکەی سۆمۆ، کۆمپانیا نەوتییەکانی ھیندستان لە پلەی دووەمدان، حەوت کۆمپانیای ھیندی لە مانگی ڕابردوودا نەوتی عێراقیان کڕیوە، دوای ئەوانیش کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەبوونی چوار کۆمپانیا لە پلەی سێیەمدان لە کڕیارانی نەوتی عێراقی .


سۆمۆ ناوی بەشێک لە کۆمپانیاکانی ئاشکرا کردو
وە و دەڵێت، لە دیارترین ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن (کۆمپانیای ئۆیڵی ھیندی، فرۆمۆسای چینی، ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، بی پی بەریتانی، واینی ئیتاڵی و تۆبراسی تورکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئورسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێکی زۆری قورسایی بارەکە لەسەر ناوچەکەیە، پاراستنی پەنابەران و پاڵپشتیکردنی ئەو وڵاتانەی کە میواندارێتیان دەکەن، لە بەرژەوەندیە ھاوبەشەکانی ئەورووپایە و وتی، بەمەبەستی پاڵپشتی کردنی پەنابەرەکانی سووریا، تاکو ساڵی ٢٠٢٤ بوودجەیەک بە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ تورکیا دابین دەکەین.
 تەواوی ئەم پارەیە لە بوودجەی یەکێتی ئەورووپاوە دێت و بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری پەنابەران خەرجدەکرێت و بە روونی رامانگەیاندووە کە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی تورکیا، ئوردن و لوبنان و ھاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە کە میواندارێتی چەندین ملیۆن ئاوارەی سوورییان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوەو کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ ەوە ئەمە یەکەمجارە بگاتە ئەو ئاستە .
ئاژانسەکانی ھەواڵ ئەمڕۆ ٢٧ ی حوزەیران ، بلڕویانکردەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەکانی جیھان ٦٢ سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە ٧٦.١٨ دۆلار، ھەروەھا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا ش ٧٥ سەنت بەرزبووەوەو گەیشتە ٧٤.٠٥ دۆلار .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی ڕابردوودا ١٥٥ ھەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.

 

 کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە ئاشکرای کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی ڕابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٦ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار) بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، کە بەراورد بە ڕۆژانی ھەفتەی ڕابردوو ١٨٧ ھەزار بەرمیل نەوت زیاتریان ھاوردە کردووە.

 

 لە ڕاپۆرتەکەی کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکادا ھاتووە، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ( ٦ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار) بەرمیل نەوتە، تەنھا ١٥٥ ھەزار بەرمیل نەوت بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح) ڕاوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، گەشەی ڕاستەقینەی ئابوری گرنگترین مەرجە بۆ بەھێزکردنی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار. وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ئابوری عێراق بە ڕیژەی ٢.٥٪ گەشە بکات.


ئاماژەی بەوەشکرد، کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و زیادکردنی ھەلی کار لە عێراق، ھۆکاریکی ترە بۆ بەرزبوونەوەی بەھای دینار، ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، ڕێژەی ھەڵاوسان لە ڕەوشێکدایە کە حکومەتی عێراق بە ئاسانی دەتوانێت کۆنترۆڵی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی ھەناردەکراو و داھاتەکەی لە مانگی ئایاری ڕابردوو ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داھاتە بەدەستھاتووەکان دەکات بەراورد بە مانگی ڕابردوو .


بەپێی بەیاننامەیەک کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوکرایەوە، بەپێی داتاکانی ھەناردەی نەوت، لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە پێیان دراوە، لە مانگی ئایاری ڕابردوو بڕی نزیکەی ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ ھەزار و ٢٦٨ بەرمیل نەوت ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە.


ھەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، کۆی داھاتی بەدەستھاتوو دەکاتە ٥ ملیار و ٩١٧ ملیۆن و ٩٣٢ ھەزار دۆلار، ئەمەش بەراورد بە مانگی پێشوو ڕووی لە زیادبوون کردووە.


وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت، بەبۆنەی بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە بازاڕی جیھانیدا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٥ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بە مانگی ڕابردوو کە نرخی بەرمیلێک نەوت ٦٢ دۆلار بووە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ، ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوودا ١٧٣ ھەزار بەرمیلی رۆژانەی تێپەڕاندووە.


کارگێڕی زانیاریەکانی وزەی ئەمریکا لە راپۆرتی ھەفتانەی خۆیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، تێکڕای ھاوردەی ئەمریکا لە ھەفتەی رابردوو لە  ٩ وڵاتی جیھانەوە (٥ ملیۆن و ٧٥١ ھەزار ) بەرمیل نەوت بووە لە رۆژێکدا، ھاوردەی نەوتی عێراق لەو ژمارەیە  ١٧٣ ھەزار بەرمیل نەوت بووە ،کە ئەمەش ١٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لەچاو ھەفتەی رابردوو زیاترە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ٧ ساڵە ئامادەکاری دەکرێت بۆ لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی،بەڵام بە ھۆی شەڕی داعش و بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەفرەتی پێویست نەڕەخسا بانکی ناوەندی پلانەکەی جێبەجێ بکات.
لەوبارەیەوە (مەزھەر موحەمەد) راوێژکاری کاروباری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی پلانی لابردنی سێ سفری سەر دیناری عێراقی داناوەو لە نزیکترین دەرفەتی گونجاودا دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

(مەزھەر موحەمەد) ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بوونی ئەو سێ سفرە لەسەر دراوی عێراقی بارگرانی ئابووری دروست کردووە و، لە نەوەدەکانی سەدەی رابردووەوە بووەتە گرفتی ھێزی شتکڕینی دیناری عێراقی.

راوێژکارە دارایی و ئابووریەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوو مەرجی سەرەکیشی خستەڕوو بۆ سەرکەوتنی ئەو ھەنگاوەی بانکی ناوەندی، ئەوانیش سەقامگیری سیاسی و جێگیری کۆی گشتی نرخەکانە..
جێی بیرھێنانەوەیە بانکی ناوەندی عێراق لە ٢٠١٤ پلانی لابردنی سێ سفری سەر دراوی عێراقی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوکات کرد، بەڵام بەھۆی پەلاماری داعش و داگیرکردنی شارە گەورەکانی وەک موسڵ و ئەنبار، پلانەکەی بانکی ناوەندی بۆ لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان گەیشتە ٧٥ دۆلار ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نزیکبوەوە لە ٧٦ دۆلار و بە ٧٥ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش ٧٣ دۆلار و ٣٧ سەنت بوو، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسرەشە لە سەرو ٧٤ دۆلار و نیو ھاوسەنگی وەرگرت.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دوای ئەوە دێت،داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە گەنجینەی نەوتی ئەمریکا رووی لە کەمبوون کردووە و، ھاوکات بازاڕی کڕیارانی نەوت ھیوایەکیان بە رێکەوتنی ئەتۆمی (ئەمریکا – ئێران) بوو ھەتا لانی کەم رۆژانە ١ ملیۆن و  ٥٠٠ ھەزار نەوتی ئێرانی بێتە بازاڕەکانەوە،بەڵام تائێستا ئەو پرسە بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی میکانزمێکی نوێ سەبارەت بە لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار پێکھێنراوە.


عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی وتیشی، لە دوای شەش مانگ،  لێخۆش بوونی گومرگی بۆ کارگەکانی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوەو میکانزمێک بۆ چۆنێتی لێخۆشبوونەکەش دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1617181920...25