نرخی نەوت کەمێک بەرزبوەوە
بڵند
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 62 دۆلار و42 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 57 دۆلار و73 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



