دارایی هەرێم: موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی دابەش دەکرێت
بڵند
٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند؛ موچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لەگەڵ بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت، کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەت دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ رۆژی چوار شەممە و پێنج شەمم، موچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، هەر لەو دوو رۆژەدا موچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی ( 2025 )ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 2024/7/1 )ـوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
دارایی هەرێم دەشڵیت؛ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانی سبەینێ و رۆژی دواتر موچەکانیان وەردەگرن، شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.



