"سبەینێ شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر قەرەبوو وەردەگرن"
سام
٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ
کوردسات نیوز
سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ، کاتی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی وەرگرتنی قەرەبووکانی دیاریکرد و وتیشی، "ئەمشەو تا سەعات 12 بانک کراوەیە بۆ وەرگرتنی پارەکان"
عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بوژانەوەی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی قەرەبووکردنەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە 639 چەکی هاوکاری وەربگرن و تا سەعات 12ـی شەو بانک کراوەیە دەتوانن پارەکان وەربگرن، ئەو خێزانانەشی فریاناکەون رۆژێکی دیکەیان بۆ دیاریدەکەین.
عەتا محەمەد ئاماژەی بەوەشدا: هەوڵی تەواو دەدەین هەفتەی داهاتوو رۆژێک دیاریبکەین بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکانەکان و ئۆتۆمبێلەکان.
"سبەینێ تەکیە و ئاغجەلەر و شۆرش هاوکارییەکان وەردەگرن"، عەتا محەمەد وادەڵێت.



