سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ شەممە ، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی تۆمارکردوە  و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 60 دۆلار و64 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 56 دۆلار و74 سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.