سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.

ئەمڕۆ هەینی ، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت نزمبونەوەی  تۆمارکردوە  و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 59 دۆلار و67 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە  55 دۆلار و88  سەنت  لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.