نرخی نەوت بەرزبوەوە
بڵند
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکردوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 61 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 57 دۆلار و48 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



