داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، لەگەڵ ئیدارە سەربەخۆکانیراپەرین و  گەرمیان، بۆ ئەم هەفتەیە نۆ ملیار دینار زیادی کردوە، کە بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەی داهات لە 81% زیادیکردوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان بڵاویكردەوە، داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 22/11/2025 تا 28/11/2025، بڕی 21 ملیار و 764 ملیۆن و 367 هەزار دیناربووە، ئەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو نۆ ملیار دینار زیادیكردوە، كە دەكاتە 81%.

ماڵپەرەکە راشیگەیاندووە، ئەوبڕە داهاتە  94%ی بەشێوەی نەختینە و 6%ی بەشێوەی چەك بووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بە گوێرەی ماڵپەرەکە، هەفتەی رابردوو داهاتی نانەوتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان، بڕی 11ملیار و 969 ملیۆن و 967 هەزار دیناربووە.