دارایی هەرێم: رۆژی چوارشەممە، موچەی مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی دابەش دەکرێت
بڵند
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە موچەی ئەو مامۆستایانە دابەش دەکرێت، کە موچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمە.
دارای هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛ موچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ( 2024/7/1 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون .
دارایی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، دابەشکردنی موچەی ئەم توێژانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە .



