ئابووری


بازرگانە ئەوروپییەکان دەڵێن، کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵەی عێراق، ١٥٠ ھەزار تۆن گەنمی لە وڵاتی ئوسترالیا کڕیووە،  بە گوێرەی گرێبەستەکەش ھەر تۆنێک لە گەنمی ئوسترالی بە ٤٤٧ دۆلار کڕدراوە لەگەڵ کرێی گواستنەوە.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری داھاتووەوە، کاروانی یەکەمی گەنمەکە ھاوردەی عێراق بکرێت
ھاوردەکردنەکەش بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتھێنانەیە، کە لە وەرزی دروێنەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ کەرتی کشتوکاڵی عێراق دروستبووە، کە بەشی پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی ناکات.
ساڵی ڕابردوو بڕی ١١%ی پێویستی ناوخۆیی لە گەنم کورتھێنانی بۆ دروستبووە، بۆیە عێراق ناچاربووە گەنم لە دەرەوە ھاوردە بکات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمپانیای دانەگاز و کۆمپانیای نەوتی ھیلال، لە راگەیاندراوێکدا ئەوەیان ئاشکرا کرد، بڕی بەرھەمھێنانی گازی سروشتییان لە ھەرێمی کوردستان گەیاندووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بەجۆرێک لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١، رۆژانە ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجار گازیان بەرھەمھێناوە، ئەوەش ٥٠% زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٨،
ئەو دوو کۆمپانیایە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرھەمھێنانیان لە کێڵگەی نەوتی "کۆر مۆر" بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدان گەڕاندەوە، کە بووەتە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی کێڵگەکە بۆ ٣٠٥ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و لە کێڵگەی کۆر مۆر و چەمچەماڵیش گاز دابین دەکەن، کە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەکاردێت 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕەکانی وزەی جیھانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ گرێبەستە دواخراوەکانی مانگی ئازاری داھاتوو بە ڕێژەی لە ٣.٠٤% بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٣٣ سەنت.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ بڵاویکردەوە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، پەیوەندییە ھەیە بە مەترسییەکانی وەستانی ھەناردەی نەوتی کازاخستان.
لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوەوە، ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بەو ڕێژەیە بەرزبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ ھەینی دراوی ئەلیکترۆنیی بیتکۆین ٣.٥٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر بیتکۆینێک بۆ ٤١ ھەزار دۆلار دابەزی.


مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بەھای بیتکۆینێک گەیشتە ٦٩ ھەزار دۆلار، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە بەھاکەی بەردەوام لە دابەزیندایە و لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ٤٠٪ی بەھاکەی لەدەستداوە. 


ھاوکات بەھای دراوی ئەلیکترۆنیی ئیسریومیش لە دابەزینی بەردەوامدایە و ئەمڕۆ ھەینی ٨.٣٪ی بەھاکەی لەدەستدا و بەھای ھەر ئیسریومێک بۆ سێ ھەزار و ٢٠٠ دۆلار دابەزی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی رەسمی حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوت، پشکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی خۆرئاوای قوڕنەی یەک بکڕێتەوە.
کۆمپانیای نەوتی بەسرەش بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بەھای پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی قوڕنەی یەک نرخەکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە.
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی خاوەنداریی ٣٢.٧٪ی پشکەکانی کێڵگەی خۆرئاوای قوڕنەی یەک دەکات کە یەکێکە لە کێڵگە گەورە نەوتییەکانی عێراق و خاوەنی  ٢٤ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای بڕیاری زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ مانگی شوباتی داھاتوو، وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا کۆبوونەوەی داھاتوو لە ڕۆژی ٢ی مانگی شوباتی داھاتوودا ئەنجام بدات.

دەوڵەتانی ئۆپیک پڵەس نزیکەی لە ٤٥٪ی داخوازی نەوتی جیھان دابین دەکات.

لە ساڵی ٢٠٢٠ و بەھۆی کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆناوە، ١٣ دەوڵەتەکەی ڕێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانیان لە ئۆپیک پڵەس، بەشێوەیەکی بەرچاو بڕی بەرھەمھێنانی خۆیان کەمکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" بڵاویکردەوە، لە کۆتا چوار مانگی ساڵی ٢٠٢١دا بڕی یەک ملیۆن و ١٩٥ ھەزار بەرمیل نەوتیان ھەناردەی وڵاتی ئوردن کردووە، نرخی ھەر بەرمیلێکیش بە تێکڕا ٥٨ دۆلار دۆلار بووە، کە داھاتەکەی ١٧ ملیۆن و ٩٨٣ ھەزار و ١٥٢ دۆلار بووە.
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، ١٠١ ملیۆن و ٥٧٩ ھەزار و ٩٢٧ بەرمیل نەوتیان ھەنارەی دەرەوە کردووە، واتا ٣.٢٧٧ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، کە بە تێکڕا ھەر بەرمیلێک نەوت بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە و داھاتەکەشی ٧ ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار بووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئاستی ھەڵاوسانی ئابوریی تورکیا گەیشتووەتە ٢٠٪، ‏ھۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخی لیرە دەگەڕێتەوە، ئەوەش دوای کەمکردنەوەی ئاستێکی ‏پێوانەیی لە سوودی بانکی لیرەی تورکی لەو چەند مانگەدا بووە .
بە پێی بەدواداچوونێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز تێکڕای ھەڵاوسانی ئابوریی تورکیا لەم مانگەدا دەگاتە ٣٠.٦٪، ئەمەش ‏بەرزترین ئاستە لە دوای ئایاری ساڵی ٢٠٠٣وە تۆماریکردووە و پێشبینییەکانی ئابوریناسان بۆ ھەڵاوسانی ئابوری تورکیا لە نێوان ٢٦.٤٪ بۆ ٣٧.٣٪دا ‏بووە.‏
لیرە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بەھای بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستدەدا و ‏نرخی یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی ١٩ لیرە، بەڵام دوای چەند بڕیارێکی ئەردۆغان، ‏نرخەکەی بۆ نزیکەی ١٢ لیرە بەرامبەر دۆلارێک بەرزبووەوە.‏


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کاتی کردنەوەی بۆرسەکانی جیھان، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار‌و ٨٠٧ دۆلار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی زێڕ بەڕێژەی لەسەدا سفر پۆینت ٢٨ بەرزبۆوە ‌و ئێستاش یەک ئۆنسە بە ھەزار ‌و ٨١٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە ئەمەش لەدوای ١٧ی مانگەوە بە بەرزترین نرخ دادەنرێت.
ھاوکات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیھان، نرخی زێڕ لە ھەرێمی کوردستان بەرزبۆوەو یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ نزیکبۆوە لە ٣٨٠ ھەزار دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٢٣ سەنت و بە رێژەی ٠.٣% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە ٧٩.١٧ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، نرخی نەوتی تەکساسیش گەیشتۆتە ٧٦.١٩ دۆلار. 
لە ماوەی رابردوودا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن و دواکەوتنی سەپاندنی رێکاری نوێ لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت ھەبووە. وەبەرھێنەرانیش لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەی ئۆپیک پڵەسدان کە لە سەرەتای ساڵی داھاتوو بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیار دەدرێت ئاستی بەرھەمھێنان بە تێکڕای ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بۆ مانگی شوبات بھێڵدرێتەوە یاخود زیاد بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی ئابووریی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی سەربە پارتی چەپ، باسی لەوە کرد کە حکومەت ئەمساڵ رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازیی بە بەھای زیاتر لە ٩ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن یورۆ.
بەوەش ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢١ دا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردەوە لە فرۆشتنی چەک و پێداویستی سەربازییدا لەسەر ئاستی جیھان ، پێشتر بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩ دا ، بە بەھای ٨ ملیار یورۆ چەک و پێداویستی سەربازیی فرۆشتبوو.
ھەروەھا باس لەوە کراوە کە ئەمساڵ ئەڵمانیا زۆرترین چەک و پێداویستی سەربازیی بە میسر فرۆشتووە بە بەھای ٤ ملیار و ٤٣٠ ملیۆن  یورۆ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڕی ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت فرۆشراوە لەڕێگەی ٣٠ کۆمپانیای جیاوازی جیھانییەوە و کۆی گشتی داھاتی نەوتی فرۆشراویش  لە مانگی ڕابردوودا ٧ ملیار و ٦١٠ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار دۆلار بووە.
ڕوونیشی کردۆتەوە، ھەر بەرمیلێکی نەوت بە ٧٧ دۆلار و ٥١ سەنت فرۆشراوە و دەشڵێت ، ئاشکراکردنی بڕی ھەناردە و داھات بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی بەدیھێنانی شەفافیەتە لەلایەن حکومەتەوە”.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، تورکیا پارەی ٧٧٠ کەسایەتی و دامەزراوەی بلۆک کردووە، بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسایەتی دامەزراوانە پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و فەتحوڵا گیولەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ترەوە ھەیە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێکی زۆری ئەو دامەزراوانەی پارەکانیان بلۆککراوە بارەگاکانیان لە ئەمریکایە، لەو ژمارەیەش ٤٠٠ کەس و دامەزراوە پەیوەندییان بە فەتحوڵا گیولەنەوە ھەیە، کە تۆمەتباران بە کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئیستادا بەھای  سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ١٥٠٠ لیرەی تورکییە.


بڕیارە ئەمرۆش بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی سود دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئیحسان عەبدولجەبار" لە میانی کردنەوەی پڕۆژەیەکدا لە "میسان" ئەوەی خستە ڕوو، دەیانەوێت ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەننە ٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و بەرھەمھێنانی بڕی غازیش لە کێڵگە نەوتییەکان زیاد بکەن.
وتیشی ھەموو ئەو پلان و پڕۆژانەی کۆمپانیاکانی نەوت جێبەجێی دەکەن دوو ئامانجی ھەیە، ئەوانیش زیادکردنی بەرھەمی نەوتی خاوە لە چەند ساڵی داھاتوودا لەگەڵ وەبەرھێنان لەو بڕە غازەی کە لە کێڵگەکانی نەوت بەرھەم دەھێنرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند ، لە دوای ئەوەی ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ٨ ملیۆن مەتر سێجا کەمکرایەوە ، لە ئێستادا عێراق ھەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ھاوردەی غازی ئێران زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کارەبا دانوستانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و وەزارەتی وزەی ئێران دەستپێکردوە ، بەمنزیکانەش وەفدێکی وەزارەتەکە سەردانی تاران دەکات .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...910111213...25