نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی بۆرسەی "کۆمێکس"ی ئەمریکیدا بۆ خوار ئاستی 4100 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک دابەزی، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە 11ی ئەم مانگەوە (حوزەیران) تۆماربکرێت، کە ئەمەش بەهۆی ئەو گوشارە بەهێزانەی فرۆشتنەوەیە کە بازاڕە جیهانییەکان بەخۆیانەوە بینیویانە.

داتاكانی بازرگانی دەریانخستووە کە گرێبەستەکانی زێڕ بۆ رادەستکردنی مانگی ئاب بە رێژەی 2.49% دابەزیون و گەیشتوونەتە 4097.9 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش نزمترین ئاستە کە لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەی رابردوودا تۆمارکرابێت.

دواتر، ئەم کانزا بەهادارە بەشێک لە زیانەکانی قەرەبوو کردەوە و بە 4100.4 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش رێژەی دابەزینەکەی گەیشتە 2.43%.

ئەم دابەزینەش لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران چاودێری پەرەسەندنی ئابوری و جیۆپۆلەتیکی لە جیهاندا دەکەن، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی کە هاوشانیانن لە ئارەزووی سەرکێشیکردن و ئاراستەی بازاڕە داراییەکاندا.