نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
بڵند
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە، رێککەوتنی تاران و واشنتۆن نرخەکەی دابەزاند و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 84 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دوای راگەیاندنی رێککەوتنی واشنتۆنو تاران، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 83 دۆلار و65سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 80 دۆلار و 78 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



