ئابووری

توندکردنی سزاکانی سەر روسیا، و شکستی خولی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، و کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستان، بازاڕی وزەی شڵەژاندووە و سەرەرای فشارە زۆرەکانی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی ئاداریش درێژە بە رێککەوتنەکانی پێشووی خۆیان بدەن لەبارەی زیادکردنی ئاستی ھەناردەکردنی نەوت.


ئاژنسەکانی ھەواڵی بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٤.١٣٪ بەرزبوەتەوە و  گەیشتوەتە ١١٧ دۆلار و نەوتی تەکساسیش ١١٤ دۆلاری تێپەراند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات  لێدوانەکەی (جنیفر گرانھۆڵم) وەزیری وزەی ئەمریکا لەبارەی بڕیارەکەی جۆبایدن بۆ خستنە بازاڕی ٣٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوەی ئەمریکا، رەوشی بازاڕی نەوتی زیاتر شڵەژاند و لەماوەی کەمتر لە ٢٠ سەعاتی رابردوو نرخی نەوت بە رێژەی ٤.٨٨٪ بەرزبووەتەوە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ وڵاتانی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس بە بەشداری روسیا، لەبارەی نرخی نەوت و بەرزکردنەوەی ئاستی ھەناردەکردن کۆببنەوە، بەڵام ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرای کردووە، ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس پێکداگردەبن لەسەر ھەڵوێستەکانی پێشوویان لەبارەی ھاوسەنگی بازاڕی نەوت، و بەدووری زانیوە لە مانگی ئازار ئاستی ھەناردەکردن زیاد بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی" نۆرد ستریم تو"ی روسی  کە غاز لە روسیاوە دەگوازێتەوە بۆ ئەڵمانیا و چەند ولاتێکی تری ئەوروپی ، بەھۆی ئەو سزایانەی بەسەر روسیا سەپێندراوە کاریگەری لەسەر دروست بووە و کۆمپانیای خاوەن ھێڵەکە روبەروی مایەپوچ بوون دەبێتەوە و تا ئێستاش ١٠٦ کارمەندی لە کارەکانیان دورخستووەتەوە .

رۆبەرت ھابێک وەزیری ئابوری ئەڵمانیاش رایگەیاندوە ، بەمنزیکانە ئەو ھێڵە مۆڵەتی پێنادرێتەوە بۆ ئەوەی دەست بەکارەکانی بکاتەوە ، راشیگەیاندوە لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا سیاسییەتێکی باشی بەرامبەر روسیا پەیرەو نەکردوە لەبواری وزەدا ، بەڵام لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیادا ئەو سیاسەتە پەیرەو ناکرێت .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی کۆبریانۆڤ، نوێنەری ڕەسمی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی ڕایگەیاند: ھەناردەکردنی گازی سرووشتیی ڕووسیا بۆ ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆکراینەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و ڕۆژی دووشەممە ١٠٥.٨ ملیۆن مەتر سێجا گاز ھەناردە کراوە، ھەروەھا ڕۆژی یەکشەممەش بڕی ١٠٧.٥ ملیۆن مەتر سێجا گاز ھەناردە کراوە.

ئەوەش  لە کاتێکدایە وەربەرھێنەران ترسیان ھەیە ئاڵۆزییەکان کاریگەری بکاتە سەر گەیشتنی سووتەمەنی و ئەمڕۆ نرخی گازی سرووشتی لە ئەوروپا بە ڕێژەی ٣٤٪ بەرزبووەوە، وەبەرھێنەرانیش دەترسن ڕەوشی ئۆکراین کاریگەری بکاتە سەر گەیاندنی گازی سرووشتی لە ڕووسیاوە بۆ ئەوروپا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٠٣ دۆلار و ٤٦ سەنت و نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بە ٩٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەیان پێوەکرا، ئەوەش لەکاتێکدایە کە روسیا ھەناردەکارێکی گەورەی نەوتی خاوە لە جیھاندا و مەترسی ھەیە ھەناردەکردنەکانی بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو سزایانەی چاوەڕوان دەکرێت بەسەریدا بسەپێنرێن. 


رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێکردنی داگیرکارییەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروو ١٠٥ دۆلار بەرزبووەوە، لە دوای ھەشت ساڵیش ئەوە یەکەمجارە نرخی نەوت بگاتە ئەو ئاستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای رێکەوتنی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، بۆ دەرکردنی ژمارەیەک بانکی سەرەکی  روسیا لە سیستمی دارایی سویفت، کە تایبەتە بە حەواڵەکردنی پارە، دراوی رۆبڵی روسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، ٤١.٥٪ی بەھاکەی لە دەستدا، تەنھا لەم مانگەشدا ٥٣.٧٧٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەستداوە و ئێستا ١١٩ رۆبڵ بەرامبەر یەک دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


دوای ھێرشی فراوانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا سزای توندی ئابورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند و ژمارەیەک بانکی گەورەی ئەو وڵاتەیان لە سیستمی دارایی سویفت دەرکرد، گەشتە ئاسمانییەکانیشیان بۆ روسیا راگرت و ھەڕەشەی سەپاندنی سزای زیاتریش بەسەر ئەو وڵاتە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی روسیاوە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار و ١٨ سەنت بەرزبوەوە، کە بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی ٧ ساڵدا بگاتە ئەو ئاستە، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش گەیشتوەتە سەروو ٩٦ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک. 


ھاوکات بەھای روبڵی روسی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ ئاستی پێوانەیی دابەزی، نرخی زێڕیش بە رێژەی زیاتر لە ٢٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، ئەوەش لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکەی روسیا بۆ سەر ئۆکراین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە، بە کاریگەری زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان روسیا و ناتۆ، و دروستبوونی مەترسی لەسەر وزەی جیھان، نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لەماوەی حەوت ساڵی رابردودا و ٩٩ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام بە کردنەوەی بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا نرخی نەوت جارێکی تر دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام ئەمرۆ جارێکی تر بە کردنەوەی بازارەکانی ئاسیا  نرخی نەوتی برنت بۆ ٩٦ دۆلار و ٧٠ سەنت و نەوتی تەکساسیش بۆ ٩١ دۆلار و ٧٨ سەنت بەرزبۆوە. 

چاودێرانی رەوشی بازاڕی نەوت رایانگەیاندووە، ئەگەر گرژییەکان لەسەر سنووری ئۆکراینا تەشەنەبستێنێت، نرخی نەوت دەگاتە ١٠٥ بۆ١١٠ دۆلار، تاکە بەربەستیش لەبەردەم بەرز نەبوونەوەی نرخی نەوت، گەڕانەوەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانەی ئێرانە بۆ ناو بازاڕەکانی جیھان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، ٤٦ سەنت لە بەھاکەی لە دەستدا و لە ٩١ دۆلارەوە بۆ ٩٠ دۆلار و ٧٠ سەنت دابەزی، ھاوکات نرخی گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی خۆرئاوای تێکساس، ٤١ سەنت کەمیکرد و بۆ ٨٩ دۆلار و ٧٨ سەنت دابەزی.


لە سەرەتای ئەم مانگەوە بازاڕی نەوت لە جیھاندا ناجێگیرە، بەجۆرێک نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی ٧ ساڵی رابردوودا بەرز بووەوە و گەیشتە نزیکەی ٩٥ دۆلار.


دابەزینی نرخی نەوتی خاوی برێنتیش بۆ خوار ٩١ دۆلار، بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە بارەی رەوشی ئۆکراین و ئەگەری رێککەوتنی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەگەڕێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی وزە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە و نزیکەی دوو دۆلار نرخەکەی دابەزی.
ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٩١ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.


ڕۆژی دووشەممەی رابردوو، بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٤وە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٩٦ دۆلار.


لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە ئەگەری زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکەن، کاریگەریی لەسەر نزمبوونەوەی نرخی نەوت کردووە، چونکە ئەگەری گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕی وزە زیاتر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان، یەک دۆلار و ٢٩ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٥ دۆلار و ٧٥ سەنت، نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش، یەک دۆلار و ٤٩ سەنت زیادیکرد و بۆ ٩٤ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرز بووەوە.


ئەو نرخەی نەوت بەرزترین نرخە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ مەترسییەکانی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین و ئەگەری سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر روسیا، لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، گرژییەکانی ئۆکراین و روسیا نرخی نەوتی برێنتی لە بازاڕەکانی جیھان بۆ نزیکەی ٩٥ دۆلار بەرزکردەوە بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠١٤ەوە نەوت ئەونرخەی تۆمارنەکردووە. 


لەلایەکی ترەوە ھەر بەھۆی گرژییەکانەوە، نرخی زێڕی ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و  بەرێژەی ١.٦٪  بەرزبووەوە و نرخی  یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە ١٨٦٣ دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی داتاو زانیارییەکانی بازاڕی وزەی جیھان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت، بە ٩١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٩٠ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، لە مانگی ئاداری داھاتوودا، بڕی بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی وڵاتەکەی بەرز دەبێتەوە بۆ  چوار ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

کەریم حەتاب بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بەردەوامی بوونی وەدیھێنانی ھاوسەنگی خواست و خستنەڕوودا بۆ ماوەی داھاتوو، ھەناردەی نەوتی خاو ڕوو لە زیادبوون دەکات.
بە گوێرەی بڕیاری ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، ڕۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل زیاتر ھەناردەی بازاڕی وزەی جیھانی دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لاڤرۆڤ لە بەردەم پەرلەمانی ڕووسیا ڕایگەیاند، یەدەگی دراوی بیانی لە جۆری دۆلاری ئەمریکی بۆ نزمترین ئاست دادەبەزێنن.

لاڤرۆڤ وتیشی، لەگەڵ ئەو ھەنگاوەیاندا ڕێکارەکانی پەیوەست بە جوڵەی ئابوری و دۆسیەی پەیوەست بە گۆڕینی دراو چارەسەر دەکەن.

وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دەستپێشخەرییەکەیان ڕەتبکرێتەوە و لە ئەگەری ڕەتکردنەوەشیدا ڕێکاری پێویست بۆ بەرھەڵستیکردنی بڕیارەکان دەگرنەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دراوی دیجیتاڵی بیتکۆین تێکڕا لەبازاڕەکانی دراوە دیجیتاڵییەکاندا بڕی ٦٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە و بەمەش ٤٨٪ی بەھاکەی لەماوەی چەند ھەفتەی ڕابردوودا لەدەستداوە کە گەیشتبووە  ٦٩ ھەزار دۆلار .

دابەزینی نرخی بیتکۆین بۆ ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی فیدراڵی دەگەڕێتەوە بەکشانەوەی پاڵپشتییەکانی بۆ بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بووە بەوەش بیتکۆین زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لەناو دراوە دیجیتاڵییەکاندا، لە ڕۆژی ھەینیەوە بەردەوام لە دابەزین دایە و ھەروەھا دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە بەھەمان شێوە تووشی زیانی گەورەبوون لەماوەی چەند ھەفتەیەکی کەمدا ئیسیریۆم بە ڕرێژەی چل لە سەدی بەھاکەی لەدەستداوە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئەو بەرزبوونەوە چاوەڕوان نەکراوەی نرخی نەوت بەھۆی ھێرشی حووسیەکانی یەمەن بووە بۆ سەر کۆمپانیا نەوتی ئیمارات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو ٨٩ دۆلار، بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە  و لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ وە نەوت ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...89101112...25