نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە، زیاتر دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیشانەکان بەرەو ئاسانکاریی تێپەڕبوونی نەوتی خاو بە گەروی هورمزدا دەچن.

نرخی نەوتی خاوی برێنت و خاوی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی نزیکەی 0.5% دابەزین، بە شێوەیەک کە نرخی برێنت گەیشتە 75.93 دۆلار و خاوی تێکساسیش گەیشتە 72.85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

دابەزینی نرخی نەوت درێژەپێدەری ئەو زیانانەیە کە لەم هەفتەیەدا تۆماری کردوون، بە جۆرێک کە نرخەکان لە نزمترین ئاستی چوار مانگی رابردودا مامەڵەیان پێوە دەکرێت کە لە پێشوتر تۆمارکرابون، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی ئاماژەی گەشتکردنی بەشێکی تری ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی کە لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێرانەوە لە کەنداو گیرابوون و ئێستا گەروی هورمز جێدەهێڵن.

دوێنێ سێشەممە، هەردوو خاوەکە نزیکەی 1% دابەزین، بەمەش نزمترین ئاستی خۆیان لە سەرەتای مانگی ئازارەوە تۆمارکرد.