وەزارەتی نەوتی عیراق رێژەی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکانی بۆ مانگی ئایاری رابردوو راگەیاند، کە تێیدا بڕی فرۆشی بەنزین یەک ملیار لیتری تێپەڕاندووە.

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی ئایاری 2026دا، بڕی یەک ملیار و 61 ملیۆن لیتر بەنزین بە هەموو جۆرەکانییەوە، لەگەڵ 91 ملیۆن لیتر نەوتی سپی فرۆشراون.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، فرۆشی گازوایل گەیشتووەتە یەک ملیار و 168 ملیۆن لیتر، نەوتی رەش یەک ملیار و 697 ملیۆن لیتر، و سووتەمەنی فڕۆکەش زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر بووە.