وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ھەناردە و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی ئازاردا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا لە رێگەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ"وە، ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ ھەزار و ٩٩٩ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، کە تێکڕا رۆژانە ٣ ملیۆن و ٢٤٤ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کردووە.
راشیگەیاند، بە تێکڕا یەک بەرمیل نەوتیان بە ١١٠ دۆلار و ٩٠ سەنت فرۆشتووە، بەوەش کۆی گشتی داھاتی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە ١١.٠٧ ملیار دۆلار، کە ئەوە بەرزترین ئاستی داھاتی نەوتە لە ساڵی ١٩٧٢وە، واتا لە ماوەی ٥٠ ساڵدا.
"گیتا گۆپیناس" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە توندانەی بەرامبەر ڕووسیا گیراونەتەبەر لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەند بلۆکێکی دارایی تر لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا.
ئەم پێشھاتە لەگەڵ ئەو داوایەی ڕووسیا یەک دەگرێتەوە کەوا دەبێت سیستەمێکی نوێی جیھانی سەر ھەڵبدات و ئەمریکا تاکە جەمسەر نەبێت. بەڵکو جیھانێکی فرە جەمسەری بێت وەک پێش جەنگی دووەمی جیھانی. ھێزی سەرەکی ئەمریکا لە دۆلاردایە و بە لاواز بوونی دۆلار جەمسەری ئەمریکاش لاواز.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو، بە کاریگەری کەمبوونەوەی نەوتی ستراتیژی عەمبارکراوی ئەمریکا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ٤٪ بەرزببووەوە.
بەڵام شارەزایانی بازاڕی نەوت و وزە لە جیھاندا ڕایانگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت، پەیوەندی بە پلانەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ھندستانەوە ھەیە کە تا شەش مانگی تر ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی تر لە عەمباری ستراتیژی بۆ بازاڕی ناوخۆ بەکاردەھێنن.
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیش بڵاویکردەوە: بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت، ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو ٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمبارکراوی ستراتیژی بەکارھێناوە، و ئەگەریش ھەیە لە مانگی نیسان سعودیە ئاستی ھەناردەی نەوتی بۆ بازاڕەکانی جیھان زیاد بکات، بڕیاریشە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە لێپرسراوانی ئۆپیک، بۆ دارشتنی سیاسەتی ھەناردەی نەوتی بۆ مانگی نیسان کۆببنەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی بازاڕی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەرزبۆوە بۆ ١٠٩ دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ١٠٥ دۆلار.
پسۆڕانی وزە دەڵێن، بەھۆی ئەوەی ھیچ ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ ئاشتی لە ئۆکراین، چاوەڕوان دەکرێت نرخی نەوت جارێکی تر بەرزبوونەوەی زیاتر تومار بکاتەوە.
دوای لێدوانەکانی پوتن و وتەبێژی کۆشکی کرملن، کە ھیچ بەرەو پێشچوونێک لە گفتوگۆکانی مۆسکۆ و کیێڤ نەھاتووەتە ئاراوە، دواتریش جۆ بایدن ھاوتا ڕووسییەکەی بە تاوانباری جەنگ ناوبرد، ئەوانە ھۆکاری سەرەکی بوون بۆ دووبارە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
دابەزینی نرخی نەوت لە ١٣٢ دۆلارەوە بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوو پەیوەندی بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی ھەردوو وەفدی ڕووسیا و ئۆکراین و لێدوانی بەرپرسانی ڕووسیا لەسەر بەردەوامی و پابەندبوونیان بە ھەناردەی نەوت و غازی سروشتی و وزە بۆ ئەوروپا ھەیە، جگە لەوە مەیلی زیادکردنی بەرھەمھێنان لەلایەن وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئۆپیک و تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی تووشبووانی کۆرۆنا لە چینی گەورە بەکارھێنەری نەوت کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت ھەیە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بڕیارەکەی کۆنگرێس بە پەسەندکردنی بڕیارەکانی جۆبایدن بە قەدەغەکردنی ھاوردەی ووزەی روسیا و لێدوانی لێپرسراوانی ئیمارات کە رایانگەیاندووە" دەتوانن بەشێوەیەکی زۆر خێرا نزیکەی ٨٠٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمھێنانی نەوت زیادبکەن، وەک قەرەبووی بەشێک لە نەوتی روسیا، کاریگەری خێرای لەسەر بازاڕی نەوت و ووزە ھەبووە.
لە سەرەتای ھێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین نرخی نەوت بە ریژەی لە ٣٠٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٣٩ دۆلار.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ١٣٠ دۆلار و پێنج سەنت، ھاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ١٢٥ دۆلار و ٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیھان مامەڵەی پێودەکرێت، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە بڕیارێک ھاوردەکردنی نەوتی روسیای قەدەغە کرد.
لە دوو ھەفتەی رابردوودا و بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ١٤٠ دۆلار تێپەڕینێت و بەوەش نرخی نەوت لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات.
ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی ١٠.٤٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و گەیشتە ١٣٠ دۆلار و ٣٠ سەنت بۆ بەرمیلێک، ھاوکات نرخی نەوتی تەکساسیش ٩.٣٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٢٦ دۆلار و ٣٨ سەنت.
یەکەمین جارە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٨ەوە، نرخی نەوتی برێنت و تەکساس بگاتە ئەو ئاستە، ھۆکارەکەشی بۆ مەترسی قەدەغەی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر نەوتی روسیا دەگەڕێتەوە.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی تاوتوێی قەدەغەکردنی ھاوردەی کەرتی وزەی روسیا دەکەن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی "سۆمۆ"، لە مانگی شوباتدا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و داھاتی ئەو مانگەش ٨ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی داھاتی مانگانەی فرۆشی نەوتە لە ماوەی ھەشت ساڵی ڕابردوودا. دەشڵێت، پێدەچێت داھاتی نەوتی ئەم مانگەش بگاتە بەرزترین ئاست.
ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ١١٨ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ١١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.