ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێکی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکات
سام
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرسی نەوت لەنێوان هەرێم و عیراق و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: رۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە، دۆسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بەتایبەت پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەت و دوایین پەرەسەندنەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم تاووتوێ دەکرێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی داهاتی ناوخۆ و ئەسیکۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.


