نەوت لە خوار 80 دۆلارەوەیە
بڵند
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە، رێککەوتنی تاران و واشنتۆن نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاند و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 77 دۆلار و81سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 74 دۆلار و 86 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


