نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا  بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە  چوار هەزار  و 330 دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم بە 947 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەمە، دوای رێککەوتنی تاران و واشنتۆن لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و 338دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە لە بەرزبونەوەدایە.

ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەتایبەت لە دوای راگەیاندنی رێککەوتنی واشنتۆن و تاران،  شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە زێڕەوە دەکرێت؛

زێڕی عەیار 18 به 811 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 21 به 947 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 22 به 992 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 81هەزار دینارە