هەواڵەکانهەواڵەکان

سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 72 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و   بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 72 دۆلار و6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 66 دۆلار و 85 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی "فایننشاڵ تایمز"ی بەریتانی لە راپۆرتێکدا زانیارییەکی  مەترسیداری  ئاشکرا کردوە، کە دوای کشانەوەی هێزە کوردییەکان و دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە لەلایەن سوپای سوریاوە لە مانگی ڕابردوودا، زیاتر لە 20 هەزار نیشتەجێی کەمپی "هۆل" کە تایبەت بوو بە خێزانەکانی رێکخراوی داعـ.ـش، بە شێوەیەکی کتوپڕ و بێدەنگ هەڵاتوون. 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لە کۆی 24 هەزار دەستگیرکراو، ئێستا تەنها نزیکەی دوو هەزار  کەسی عیراقی و سوری لەناو کەمپەکەدا ماونەتەوە و ئەوانی تر لە رێگەی دروستکردنی کون لە سیاجەکانی دەوروبەری کەمپەکەدا رایانکردووە.

 ئەم هەڵاتووانە لە ئێستادا لە ناوخۆی سوریا بڵاوبوونەتەوە و بەشێکی زۆریشیان توانیویانە بە شێوەی نایاسایی سنوورەکان ببەزێنن و بگەنە ناو خاکی عیراق و تورکیا، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە لایەنە ئەمنییەکان دروست کردووە سەبارەت بە ئەگەری چالاکبوونەوەی خانە نوستووەکانی تێرۆر لە ناوچەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکردوەتەوە، سوپای ئەڵمانیا "بەشێوەیەکی کاتی" ژمارەیەک لە سەربازەکانی، کشاندووەتەوە، کە لە چوارچێوەی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ مەشقپێکردنی هێزە ناوخۆییەکانی عیراق، لە هەولێر جێگیرکراون.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا هەواڵەکەی بۆ  بە ئاژانسی  فرانس پرێس پشتراستکردەوە و رایگەیاندوە، بە دەیان  سەربازیان، کە لە بنکەیەکی شاری هەولێر بوون وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، پایتەختی هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتووە.

ئاماژەیبەوەشکردوە، لە ئێستادا تەنها ئەو کارمەندانەی، کە پێویستن بۆ پاراستنی توانای ئۆپەراسیۆنی بنکەکەیان لە هەولێر ماونەتەوە و بە گوێرەی گۆڤاری شپیگل، کە گۆڤارێکی ئەڵمانییە  هێزەکانی ئەڵمانیا دوێنێ چوارشەممە لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە بۆ ئوردن.

ئەو هێزانەی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی ئەرکێکی نێودەوڵەتی بۆ مەشقپێکردنی هێزە ناوخۆییەکانی عیراق، لە هەولێر جێگیرکراون و سەرچاوەکە دووپاتی کردوەتەوە، کە کشانەوەی هێزەکانیان لە هەولێر "بە هەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیان" ئەنجام دراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆبوونەوە، حاڵوگوزەرانی هاووڵاتییان و پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتیان تاوتوێکردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، وەفدی یەكێتی و  جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆبوونەوە و تاوتوێی ئەو خاڵ و بڕگانەیان كرد كە بەشێكن لە رێككەوتنەكە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبونەوەکەدا، حاڵوگوزەرانی هاوووڵاتیان و هەنگاونان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت، هەروەها گەڕاندەوەی هاوسەنگی هێز، لەو تەوەرانەبوون گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەفدی باڵای هەردوولا لە ماوەی مانگێكدا دووجار كۆبوونەوە بۆ گفتووگۆكردن لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان هەردوولا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لەسەر هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردەوە و رایگەیاند، ئێستا جیهان چاوەڕوانی بڕیاری حەماسە و رایگەیاند، حەماس لە ئێستادا بەربەستی سەرەکییە .

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئامانجی سەرەکی ئەو رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکانە و گرنگی بە خەڵاتەکان نادات، هاوکات باسی لە پلانی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ هێنانەدی ئارامی لە جیهاندا.

سەبارەت بە لوبنانیش، ئاشکرای کرد کە کار لەسەر چەند پرسێک دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە غەززە، ترەمپ باسی لە هەڵمەتێکی گەورەی دارایی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە یابان بەڵێنی کۆکردنەوەی هاوکاری داوە، هەروەها سوپاسی جیانی ئینفانتینۆ و فیدراسیۆنی "فیفا"ی کرد بۆ هەوڵەکانیان بە مەبەستی کۆکردنەوەی 75 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەکانی غەززە.

ترەمپ دەشڵێت؛ بڕی 10 ملیار دۆلار لە رێگەی "ئەنجومەنی ئاشتی"یەوە بۆ غەززە تەرخان دەکرێت، بە ئامانجی دروستکردنی ئاشتییەکی بەردەوام و ناوچەیەکی دوور لە توندڕەوی و تیرۆر.

 لە کۆتاییدا پەیامێکی ئاراستەی ئێران کرد و داوای لێکردن پەیوەندی بە کاروانی ئاشتییەوە بکەن و رێککەوتنێک ئیمزا بکەن، ئەگەر نا شتی خراپ رودەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، رایگەیاند بۆ ئەمساڵ زەکاتدان  لە سێ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و  بۆ هەر ملیۆنێکیش 25 هەزار دینارە، زەکاتی سەرفیترەش ئەگەر بە پارە درا، بۆ هەر کەسێک سێ هەزار دینارە.

 بۆ زێرێش ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەڵێت؛ لە 20 مسقاڵەوە زەکاتی لێ دەکەوێت و دەبێت بۆ ئەو رێژەیە نیو مسقاڵیان بدریتە زەکات، واتە ئەگەر 40 مسقاڵ بوو ئەوا یەک مسقاڵیان دەروات بۆ زەکات

دەقی راگەیەندراوەکەی  ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

 ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکاتی پارە و سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتی بۆ ئەمساڵ راگەیاند، کە لێرەدا پوختەی فەتواکەو رێژەو ئەندازەی دیاریکراو دەخەینە ڕوو:

١- نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دوو و نیو(2.5 %) لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).

٢- نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە: (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە سەدا دوو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ بدات.

٣- نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە.

٤- نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دوو و نیوی(2.5 %) لێ بدات.

٥- زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.

٦- (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بڕیاری نوێ هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیانەوە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەشتی ئێران بکەن و راگرتنەکە بەردەوامدەبێت تا رێنمای نوێ و  میکانیزم نوێ دەردەچێت لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە.

هەریەکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی پەروێزخان و حاجی ئۆمەران هاووڵاتییان و گەشتیاران، ئاگاداردەکەنەوە ،کە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین، لە رۆژی (1-3-2026)وە رۆشتن  بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ گەشت کردن بۆ وەلاتی ئێران رادەگیرێت.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم راگرتنە بە مەبەستی دانانی رێکار و میکانیزمی گونجاو و رێکخستنی کاروبارەکان و جێبەجێ کردنی رێنمایی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانە.

راشیانگەیاندوە، لەکاتی کردنەوەی گەشت کردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی و هەر رێنمایی و بڕیارێک لەو بارەیەوە بەزوترین کات هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتی گەورەترین و خێراترین کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی ئەمریکایە لە دوای جەنگی عیراقەوە. بەپێی راپۆرتەکانی رۆیتەرز و ئەکسیۆس، واشنتن چیتر تەنیا پەیامی هۆشداری نانێرێت، بەڵکو لەسەر زەوی هەموو کەرەستەکانی بۆ جەنگێکی درێژخایەن ئامادە کردووە.

1. گەمارۆی دەریایی و "ئارمادای ئەتۆمی"

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی شوێنکەوتنی کەشتییە جەنگییەکان، ئەمریکا دوو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری زەبەلاحی لە دەوروبەری ئێران جێگیر کردووە:

  • USS Abraham Lincoln: ئێستا لە دەریای عوممان جێگیرە و ئامادەی هێرشی کتوپڕە.
  • USS Gerald Ford: پێشکەوتووترین کەشتیی ئەتۆمیی جیهانە، لە رێگەی گەرووی جەبەل تاریقەوە بەرەو رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هاتووە و لە چەند سەعاتی داهاتوودا لە باشووری قوبرس جێگیر دەبێت.
  • لەگەڵ ئەم دوو کەشتییەدا، 11 تێکشکێنەری جۆری تۆماهۆک و لانی کەم دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە ناوچەکەدا ئامادەن کە توانای بڕینی هەموو سیستمە بەرگرییەکانی ئێرانیان هەیە.

2. "پردی ئاسمانی" و هێزی لێدانی دوورمەودا:

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان و ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا بنکەکانی خۆی لە قوبرس، یۆنان، ئیتاڵیا و ئوردن بە تەواوی پڕ کردووە لە فڕۆکەی جەنگی:

  • زیاتر لە 100 فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی (F-35, F-22, F-15) و بۆمبهاوێژی ستراتیژیی (B-2) خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
  • ئەو خاڵەی کە شارەزایانی سەربازیی نیگەران کردووە، ڕەوانەکردنی ١٥ فڕۆکەی تانکەری سووتەمەنی (KC-135) یە بۆ ناوچەکە. ئەمە نیشانەیەکی ڕوونە کە ئەمریکا پلانی بۆ هێرشێکی کاتی نییە، بەڵکو دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئاسمانی ئێران کۆنتڕۆڵ بکات.

3. قەڵغانی بەرگری؛ پاراستنی ئیسرائیل و بنکەکان:

ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سیستمی بەرگریی (THAAD) و پاترییەکانی پاتریۆتی لە چەندین شوێن جێگیر کردووە:

  • لە ناوخۆی ئیسرائیل: بەپێی سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، پاترییەکانی "قوبەی ئاسنین" لە سنووری غەززەوە گواستراونەتەوە بۆ باکوور و رۆژهەڵات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکە بالیستییەکانی ئێران.
  • لە بنکەکانی ناوچەکە: فڕۆکە گواستنەوەکانی (C-17) بەردەوام کەرەستەی بەرگریی ئاسمانی دەگەیەننە بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و کەنداو.

4. فەرماندەیی فڕیو (E-3 Sentry)

ئەمریکا شەش فڕۆکەی سیخوڕی و کۆنتڕۆڵی (E-3 Sentry) ی هێناوەتە ناوچەکە. ئەم فڕۆکانە وەک "ژووری ئۆپراسیۆنی گەڕۆک" کار دەکەن و دەتوانن تەواوی جووڵەکانی ئێران لەسەر زەوی و ئاسمان چاودێری بکەن و ئاراستەی هێرشەکان بکەن.

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بۆ رۆیتەرز جەختیان کردووەتەوە کە ئەم ئامادەکارییانە تەنیا بۆ "ترساندن" نین، بەڵکو واشنتن خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە. داواکاری وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی لە هاووڵاتیانیان بۆ جێهێشتنی دەستبەجێی ئێران، دوایین پارچەی ئەم تابلۆیە و نیشانەی ئەوەیە کە کاتژمێری سفر زۆر نێزیک بووەتەوە.

بەڵام ئێستا و لە پاش ئەوەی نەخشەی ئامادەیی سوپای ئەمریکامان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوردی نیشاندا، بزانین ئێران، وەک جەمسەرێکی سەرەکی ململانێکە چی پێدەکرێت و دەتوانێت چیبکات؟

1. مانۆڕی "کۆنتڕۆڵی ژیرانە"؛ هەڕەشەی داخستنی هورمز

لە چەند رۆژی رابردوودا، سوپای پاسدارانی ئێران مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی لە تەنگەی هورمز دەست پێکردووە. فەرماندە سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاندووە کە "پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەیە" و دەتوانن لە کەمترین ماوەدا تەنگەی هورمز، کە %20ـی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، بە تەواوی دابخەن. عەقید محەمەد ئەکبەر زادە، بەرپرسی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، هۆشداری داوە کە هەموو کەشتییە بیانییەکان لەژێر چاودێریی وردی ئەواندان و لە دەستی هێزی بەرگریی ئێراندان.

٢. "چەکی کوشندەتر لە کەشتیی جەنگی"

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، لە نوێترین پەیامیدا وەک وەڵامێک بۆ کۆکردنەوەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا رایگەیاند: "کەشتیی جەنگی بێگومان چەکێکی مەترسیدارە، بەڵام مەترسیدارتر لەوە، ئەو چەکەیە کە دەتوانێت ئەو کەشتییە ڕەوانەی بنی دەریا بکات". ئەمە وەک ئاماژەیەک بۆ مووشەکە بالیستییە دژە-کەشتییەکان و ژێر دەریاییە بچووکە خۆکوژەکانی ئێران لێک دەدرێتەوە.

٣. ئامادەکاریی مەیدانی و "بێهێزکردنی لێدانەکان"

بەپێی وێنە مانگە دەستکردەکان کە رۆیتەرز بڵاوی کردوونەتەوە، ئێران دەستی کردووە بە توندکردنی بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی:

  • قەڵغانی کۆنکرێتی: لە بنکەی "تاڵەقان 2" و بنکە ئەتۆمییەکانی ئەسفەهان، ئێران قەڵغانی کۆنکرێتی و تۆنێلی نوێی دروست کردووە بۆ ئەوەی زیانەکانی هەر هێرشێکی ئاسمانی کەم بکاتەوە.
  • گۆڕهەڵکەندن بۆ ئەمریکییەکان: میدیا فەرمییەکانی ئێران وێنەی گۆڕهەڵکەندنی بەکۆمەڵیان لە گۆڕستانی "بەهەشت زەهرا" لە تاران بڵاوکردووەتەوە، وەک پەیامێکی دەروونی کە دەڵێن "ئامادەین بۆ ناشتنی سەربازە ئەمریکییەکان".

لە ئەگەری هێرشکردنی ئەمریکادا، ئێران چۆن وەڵامدەداتەوە؟

شارەزایانی سەربازی بۆ تایمز ئۆف ئیندیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران لەم جەنگەدا چەند کارتێکی بەهێزی لەدەستدایە:

1. بارانی مووشەکی: ئێران خاوەنی گەورەترین جبەخانەی مووشەکییە لە ناوچەکەدا (زیاتر لە 3000 مووشەکی بالیستی). دەتوانێت بنکەکانی ئەمریکا لە قەتەر، بەحرەین، کوێت و ئیمارات بکاتە ئامانج.

2. جەنگی بریکارەکان: چالاککردنی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

3. جەنگی درۆنەکان: بەکارهێنانی سەدان درۆنی خۆکوژ (وەک شاهید-136) کە سیستمە بەرگرییەکان ماندوو دەکەن و تێچووی جەنگەکە بۆ ئەمریکا زۆر گران دەکەن.

پوختەی دۆخەکە:

لە کاتێکدا واشنتن و تاران لە جنێف خەریکی گفتوگۆی ئەتۆمین، بەڵام زمانە سەربازییەکەیان ئاماژە بە "جەنگ" دەکات نەک "ئاشتی". ئێران دەیەوێت بیسەلمێنێت کە هەر هێرشێک بۆ سەری، تێچوویەکی ئابووری و مرۆیی جیهانیی لێ دەکەوێتەوە کە ئەمریکا نەتوانێت بەرگەی بگرێت.

لێرەدا لیستی ئەو بنکە سەرەکییانەی ئەمریکا دەخەینە ڕوو کە رێک لە ژێر مەودای مووشەکە جیاوازەکانی ئێراندان
:

1. بنکەکانی کەنداوی عەرەبی (مەودای نزیک و مامناوەند)

ئەم بنکانە نێزیکترینن و لە ژێر مەترسیی موشەکەکانی جۆری فاتح-110 ودێزفولدان:

  • بنکەی عەید ئەلعەدید (قەتەر): گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا و بارەگای فەرماندەیی ناوەندییە (CENTCOM).
  • بنکەی ئەحمەد ئەلجابر و عەلی ئەلسالم (کوێت): دوو بنکەی سەرەکین کە هێزە وشکانی و ئاسمانییەکانی ئەمریکایان تێدایە.
  • بنکەی ئەلزەفرە (ئیمارات): بنکەیەکی ستراتیژییە بۆ فڕۆکە سیخوڕی و جەنگییەکانی ئەمریکا.
  • بنکەی پاڵپشتی دەریایی (بەحرەین): بارەگای کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکایە.

٢. بنکەکانی ناو عێراق و سوریا:

ئەم بنکانە بەردەوام لە ژێر چاودێریی موشەکە کورت مەوداکان و درۆنە خۆکوژەکانی ئێراندان:

  • بنکەی عەین ئەلئەسەد (ئەنبار): کە پێشتر لە ساڵی 2020دا کرا بە ئامانج.
  • بنکەی هەریر (هەولێر): یەکێکە لە بنکە گرنگەکان بۆ ئۆپراسیۆنەکانی عیراق و سوریا.

٣. ئیسرائیل و بنکە دوورەکان (مەودای دوور)

بۆ لێدانی ئەم شوێنانە، ئێران موشەکی جۆری سەجیل خەیبەر شیکەن وخۆڕەمشار) بەکاردەهێنێت کە مەودایان دەگاتە 2000 کیلۆمەتر:

  • هەموو خاکی ئیسرائیل: موشەکە نوێیەکانی ئێران (وەک فەتاح-1 و فەتاح-2) کە دەوترێت خێرایییان لە دەنگ زیاترە، دەتوانن لە ماوەی کەمتر لە 7 خولەکدا بگەنە تەل ئەبیب.
  • بنکەی مۆفەق ئەلسەڵتی (ئوردن): کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکای لێ جێگیرە.

ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم مەترسییانە، سیستمەکانی (THAAD) و (Patriot)یان لەم بنکانەدا چڕ کردووەتەوە. هەروەها بنکەی دیگۆ گارسیا لە زەریای هیندی تاکە بنکەیە کە لە دەرەوەی مەودای موشەکەکانی ئێراندایە و ئەمریکا وەک "کارتێکی یەدەگ" بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دای ناوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند "ئەندرو"ی برای پاشا چارڵزی دەستگیر کرد. ئەم هەنگاوە دوای ساڵانێک لە تێوەگلانی ناوی ئەندرو دێت لە دۆسیە گوماناوییەکانی جێفری ئێپستین-ی بازرگانی پێشووی ئەمریکی.

ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لەلایەن پۆلیسی "وادی تەمز"ەوە ئەنجام دراوە و تێیدا لانی کەم هەشت ئۆتۆمبێلی پۆلیس چوونەتە سەر ماڵەکەی ئەندرو لە "وود فارم"، ئەوەش رێک لە رۆژی لەدایکبوونی 66 ساڵەیدا. پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە پیاوێکی تەمەن شەستەکانیان بە تۆمەتی "خراپ بەکارهێنانی پۆست و پێگەی گشتی" دەستگیر کردووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە لێکۆڵینەوەکە، دەستگیرکردنەکە پەیوەندی بە گومانی گواستنەوەی زانیاری و بەڵگەنامەی نهێنیی دەوڵەتەوە هەیە بۆ جێفری ئێپستین، لەو سەردەمەی کە ئەندرو وەک نێردەی بازرگانیی بەریتانیا کاری کردووە. لە لایەکی ترەوە، کێر ستارمر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای لە ئەندرو و هەموو ئەو کەسانە کردووە کە زانیارییان لەسەر دۆسیەی ئێپستین هەیە، هاوکاریی دەسەڵاتە دادوەرییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بکەن.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، پاشا چارڵزی سێیەم بڕیاری دا هەموو نازناوە شاهانەکان لە ئەندروی برای وەربگرێتەوە و لە کۆشکی "ڕۆیاڵ لۆدج"یش دەری بکات، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی ناوبانگی خێزانی شاهانە لەو فەزیحە ئەخلاقی و یاساییانەی کە بەرۆکی ئەندرۆیان گرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکە و مەترسیی سەرهەڵدانی پێکدادانی چەکداری، ژمارەی ئەو وڵاتانەی داوا لە هاووڵاتیانیان دەکەن دەستبەجێ خاکی ئێران جێبهێڵن روی لە زیادبوون کردووە و تا ئێستا گەیشتووەتە 10 وڵات.

دۆناڵد تسک، سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی هۆشداریی دا و رایگەیاند، "تەنیا چەند سەعاتێکی کەم ماوە بۆ گەشتکردن و چوونە دەرەوە لە ئێران"، داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد بەبێ دواکەوتن رێگەی دەربازبوون بگرنە بەر، چونکە ئەگەری هەیە هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی ئاسمانی و زەمینی رابگیرێت.

جگە لە پۆڵەندا، هەریەکە لە وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا) بە رەسمی داوایان لە هاووڵاتیانیان کردووە نەک هەر گەشت بۆ ئێران نەکەن، بەڵکو ئەوانەشی لەوێ نیشتەجێن خێرا وڵاتەکە جێبهێڵن. لە ئەوروپاشەوە، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا هۆشداریی هاوشێوەیان داوە و نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری پەرەسەندنی کتوپڕی سەربازی و دەستگیرکردنی هاووڵاتیانی بیانی دەربڕیوە. هەروەها وڵاتانی وەک هیندستان و قوبرس ئاستی ئامادەباشییان بۆ بەرزترین پلە بەرزکردووەتەوە.

ئەم شەپۆلە لە هۆشداریی دیپلۆماسی لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هێزێکی سەربازیی گەورەی لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە. شارەزایانی سیاسی پێیان وایە ئەم جۆرە هەنگاوە هەماهەنگیکراوانەی وڵاتان، ئاماژەیەکی پێشوەختەن بۆ ئەگەری ڕوودانی ناسەقامگیریی قووڵ لە ناوچەکەدا، هەرچەندە هێشتا دەرگای دیپلۆماسی بە تەواوی دانەخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لێخوڕی ماتۆڕسکیلێک کە لە روداوێکی پێکداداندا بە سەختی بریندار ببوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی هاتووچۆی گەرمیان، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لەسەر رێگای کەلار-رزگاری و لە بەرانبەر قوتابخانەی شێخ حسێنی هەزارکانی، روداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری "باجیرۆ" و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا رویداوە. لە ئەنجامی روداوەکەدا لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە کە لەدایکبووی ساڵی 1978 بووە، بە سەختی بریندار بووە.

هەرچەندە بریندارەکە سەرەتا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە. لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی روداوەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنە سیاسیەکەیان کۆدەبنەوە و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکەن.

سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: سەعات سێی ئەمڕۆ، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، وەفدی یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنە سیاسیەکەیان کۆدەبنەوە و تاوتوێی هەموو ئەو خاڵ و بڕگانە دەکەن کە بەشێکن لە رێککەوتنەکە، هەروەها بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت و بەرەسمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سالار سەرحەد ئاماژەی بەوەشدا: وەفدی یەکێتی پێکدێت لە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی دیکەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، وەفدی نەوەی نوێش پێکدێت لە رێبوار ئەوڕەحمان جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند بەرپرسێکی جوڵانەوەکە.

 ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەفدی باڵای هەردوولا لە ماوەی مانگێکدا دووجار کۆبوونەوە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان هەردوولا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای BYDـی چینی سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی جیهان، لە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا پێش کۆمپانیای فۆردی ئەمریکی کەوت.

بەپێی ئامارە نوێیەکان، کۆمپانیای BYD توانیویەتی 4.6 ملیۆن ئۆتۆمبێل بفرۆشێت، لە بەرانبەردا فرۆشی کۆمپانیای فۆرد بۆ 4.4 ملیۆن ئۆتۆمبێل دابەزیوە کە بە ڕێژەی %2 پاشەکشەی کردووە. بەمەش کۆمپانیا چینییەکە سەرکەوت بۆ پلەی شەشەمی جیهانی و فۆرد بۆ پلەی حەوتەم دابەزی.

ئەم سەرکەوتنەی BYD بە پلەی یەکەم پشتئەستوورە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرید، کە تێیدا توانیویەتی بە فرۆشتنی 2.25 ملیۆن یەکە پێش کۆمپانیای تێسلاش بکەوێت. هەرچەندە تۆیۆتا بە فرۆشتنی 11.3 ملیۆن ئۆتۆمبێل هێشتا لە پلەی یەکەمدایە، بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فۆرد رایگەیاندووە کە رکابەرە چینییەکانیان وەک "کارتێکی مەترسیدار" دەبینن لە بازاڕدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

کەشی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/2/19):

ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات. هەروەها ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم. پلەکانی گەرما بەگشتی (2 بۆ 4) پلە نزم دەبنەوە.

کەشی سبەی هەینی (2026/2/20):

ئاسمان بەگشتی تەنکە هەور دەبێت و پاشان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بە (1 بۆ 2) پلە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بەشداری زیاتر لە 20 ئەندام، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاشتی غەززە یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە واشنتۆن ئەنجامدەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەنیازە ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی " ئەنجومەنی ئاشتی لە واشنتۆن ئەنجامبدات، بە ئامانجی كۆكردنەوەی پارە بۆ ئاوەدانكردنەوەی كەرتی غەززە.

هاوكات سەرچاوەیەك لە كۆشكی سپی بە میدیاكانی راگەیاندوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا چەند بابەتێك دەخرێنەڕوو، لەوانە یارمەتییە مرۆییەكان، قەبارەی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی و وردەكاری زیاتر سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كەرتی غەززە، لەگەڵ چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارانەی بەڵێندراوە بدرێنە غەززە. 

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كۆبوونەوەكە لانیكەم 24 وەفد لەخۆ دەگرێت كە وڵاتی چاودێریشیان تێدایە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، واشنتۆن  گەشبینە بەوەی كە بتوانێت ئەو پلانە 20 خاڵییە جێبەجێبكات كە بۆ غەززەی داناوە لە نێوشیاندا چەكداماڵینی بزوتنەوەی حەماس.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەقۆ لە پارکێکی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ لە شاری نۆرسامپتۆن، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان کوژرا و مێرمنداڵێکیش بە سەختی بریندار بوو.

پۆلیسی ناوچەی نۆرسامپتۆنشایەر لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە دەست پێکردووە و ئاشکرای کرد کە چوار کەس (دوو کوڕی مێرمنداڵ، پیاوێک و ژنێک) بە تۆمەتی تێوەگلان لەو هێرشە دەستگیر کراون. روداوەکە رۆژی چوارشەممە لە ناوچەی "بریار هیڵ" رویداوە و لە ئێستادا مێرمنداڵە بریندارەکە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە و ژیانی لە مەترسیدایە.

تۆری هاریسۆن، پشکنەری لێکۆڵینەوەکان رایگەیاند، تیمەکانیان بە خێرایی کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی روداوەکە و داوای لە هاووڵاتیان کردووە هەر زانیارییەک یان ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێرییان لایە، بیدەنە پۆلیس. لە ئێستادا ناوچەی روداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گەمارۆ دراوە و گەڕان ماڵ بە ماڵ بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...2021222324...981