رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی عەرەبی رایگەیاندوە کە دەیڤید بارنیای سەرۆکی مۆساد لە ماوەی جەنگی ئەمریکا  وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران، لانیکەم دوو جار سەردانی  ئیماراتی کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، گەشتە نهێنییەکانی بارنیا لە مانگەکانی ئازار و نیساندا ئەنجامدراون و ئامانجیان یارمەتیدانی هەماهەنگی هەوڵەکانی پەیوەست بە جەنگەکەوە بووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیویەتی ئەو سەردانانە  ولەو کاتە هەستیارەدا،  ئاماژەن بۆ قوڵبوونەوەی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات لە کاتی جەنگەکەدا.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە، پێشتر رۆژنامەکە باسی لەوە کردبوو، ئیمارات بە نهێنی و وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر خاکەکەی، بە نهێنی هێرشی ئاسمانی لە دژی  ئێران ئەنجامداوە.