هەواڵەکانهەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێتەوە، عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەبایی و ھاوھەڵوێستیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و یەکڕیزیی گەلەکەمان، بە پێویستییەکی مێژووی قۆناغەکە دەزانین.


راشیگەیاندوە، لەم یادەدا کە لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، گرێدانی ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان ھەردوولاماندا، بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ یەکخستنەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغداد لە ژێر یەک چەتری کوردستانیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا، داوا لە ھەموو زانکۆ پزیشکییەکان و نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکانی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ھەموو مۆڵەتێکی پزیشک و پەرستار و کارمەندەکانی کەرتی تەندروستی رابگرن و لەو ماوەیەدا لە  ئامادەباشی تەواودا بن، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بەھاناوەچوونی توشبووانی کۆرۆنا.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزاەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٩١ ھەزار و ٤٣٢ کەس، ھاوکات بەھۆی ڤایرسەکەوە ٨٨ ھەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەڵەبجە رایگەیاند، بەراورد بەجەژنی رابردوو رێژەی ھاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای ھەڵەبجە زیادیکردوە و بەگشتی لە چوار رۆژی جەژندا ٩٠ ھەزار و ٩١ گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردوە، لەکاتێکدا جەژنی رابوردوو ٧٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا بەچڕی گوندەکانی "تەل رەفعەت و شێخ عیسا و  گوندەکانی عەین دەقنە و بێلونێ"ی سەر بە ناوچەی شەھبایان بۆردومانکردوە، ھاوکات لە ناوچەی ئەحرەس سەر بە شەھبا بەھۆی بۆردومانەکانەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون، لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ھێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی سنوری مەنبج و گوندەکانی تۆپباران کردوە.


ھێزەکانی رزگاری عەفرینیش رایگەیاند، لە ناوچەی شەرا لە عەفرین ھێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا، بەو ھۆیەشەوە پێنج سەرباز کوژراون و ھەشتی تریش برینداربوون، سوپای تورکیاش ناوەندی شاری عەفرینی موشەکباران کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، بڕیارەی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێم لەبارەی کۆتایی ھێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران بەرز دەنرخێنن و جەختیشدەکەنەوە دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازیی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمڕانی.

راشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا قەرەبووی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی رەوشی تەندروستی و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان، لیژنەی ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە، وتیشی، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتووشدا لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی ھەرێم بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان و تەندروستی گشتی کۆببێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەهمەن عەبدوڵا لێپرسراوی راگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە سبەینێوە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستپێدەكات و لێپرسینەوە لەو كەسانەش دەكرێت كە ئۆتۆمبێلی جام رەش و چەكی بێمۆڵەت بەكار دەهێنن .
وتیشی، سەرجەم ئەو نوسراوانە هەڵدەوەشێنەوە كە پێشتر بۆ ئۆتۆمبێلی جام رەش كراوە و ئەو ئۆتۆمبێلانەشی هەڵگری تابلۆی ئەوروپین و مەنەفێستەكانیان بە ناوی شۆفێرەكانیانەوە نییە، مامەڵەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتایان لەگەڵدا دەكرێت و بە هەمان شێوەی ئۆتۆمبێلەكانی تر دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە رۆژی یەک شەممە ٢٥ ی تەمموزی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان و خوێندنی ئیسلامی بەڕێوەبچێت، وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لە سەعات ٧ و نیوی بەیانی رۆژی یەک شەممە دەستپێدەکات، رۆژی ١٨ی ئابیش کۆتایی دێت.
وەزارەتی پەروەردە جەختیشیکردۆتەوە، سەردان و بەسەرکردنەوەی ناو ھۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگەپێدراو نییە، تەنھا بەرپرسانی پەروەردەیی دەتوانن سەردانی کارگێڕی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە بکەن، رێگە نادرێت میدیاکانیش ھیچ روماڵێک لە ناو ھۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەنجام بدەن.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش داوایکردوە، کەموکوڕییەکانی تاقیکردنەوەکانی رابردوو دووبارە نەبێتەوە و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە، تەوەرێکی کۆبونەوەکەش تایبەتە بە پرسی لێبڕینی مووچە، بەپێی داھات بڕیار لەسەر کەمکردنەوە یاخود ھەڵگرتنی لێبڕینی مووچە بدرێت.
پێشتریش وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، حکومەت ھەوڵ دەدات لێبڕینی مووچە نەھێڵێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری کۆتایی دەدات، وتیشی، حکومەت پابەندە بە دابەشکردنی مووچە ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک، لەو چوارچێوەیەشدا ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(فوئاد حسێن) وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا رایگەیاند، بەغداد توانای نییە بە چەک رێگری لە ھێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر خاکەکەی بکات، دەشڵێت، عێراق بڕوای بەوە نییە بە ھێز لەبەرامبەر ھێزێکی تر بوەستێت، چونکە عێراق ھێشتا ماویەتی ببێتە خاوەنی دامەزراوەیەکی سەربازیی بەھێز کە بتوانێت بەرگری لە سەرەوەری خۆی بکات.
(فوئاد حسێن) ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو سنوری ھەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدادە و ھیچ رێککەوتنێکی دوو قۆڵیش نییە کە رێگە بە تورکیا بدات بێتە ناو خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە رەوتی سەدر رایگەیاند، نێوەندگیرییەکان بە تایبەتی لەسەر ئاستی ھەرێمیی کاریگەریان ھەیە بۆ پاشگەزکردنەوەی (موقتەدا سەدر) لە بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەسەر ئاستی ھەرێمیی پەیوەندی بە موقتەدا سەدرەوە کراوە و بڕیاریشە لەم ھەفتەیەدا بۆ ھەمان بابەت (سەدر) سەردانی لوبنان بکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکردوە، موقتەدا سەدر، بە مەرجی دورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە پرۆسەی ھەڵبژاردن، ئەگەری ھەیە بگەڕێتەوە بۆ پرۆسەکە، وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت پێش وادەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن، (عەلی سیستانی)، گەورە مەرجەعی باڵای شیعە فەتوای بەشداری ھاوڵاتیان لە ھەڵبژاردن بدات، ئەوەش تەواوی ھاوکێشەکان دەگۆڕێت.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لەسەر دۆسێی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ئەنبار، ماوەی ھەفتەیەکە ناکۆکی قوڵ لە نێوان (محمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و (خەمیس خەنجەر)، سەرۆکای ھاوپەیمانی عەزم سەریھەڵداوە کە ھەردووکیان خۆیان بە نوێنەری زۆرینەی سوننەی عێراق دەزانن.
لە نامەیەکدا، کە میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکەکەیان بڵاوکردووەتەوە، (محەمەد حەلبوسی) ھێرشێکی توندی کردووەتە سەر خەمیس خەنجەر ئەمینداری گشتیی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانیی (عەزم) و رایگەیاندووە، زۆر جار ھەوڵیداوە بەرژەوەندیی نیشتیمان و کەیسی سوننەکان بخاتە پێشەوە و پرسە بچووکەکان وەلا بنێت، بەڵام ھیچ سوودیان نییە، دەشڵێت، رێگە بە (خەمیس خەنجەر)، نادرێت سازش لەسەر خاک بکات.
(حەلبوسی) بە (خەمیس خەنجەری) راگەیاندووە، روبەڕوی پیلانگێڕییە نەشیاوەکانی دەبێتەوە و رێگە نادات ئەوەی موڵکی ئەو نییە بیفرۆشیت و دەیگەڕێنتەوە بۆ قەبارەی خۆی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کە ئەندامی وەفدی عێراقە بۆ واشنتن لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە ئەمریکییەکانیان وتووە، لە ئێستادا عێراق پێویستی بە ھیچ ھێزێکی شەڕکەری ئەمریکا نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن وتی، عێراق ھێشتا پێویستی بە ھاوکارییەکانی ئەمریکایە لە بواری راھێنان و پڕچەککردن و ھێزی لۆجستیدا.
وەفدێکی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حسێن لە ئەمریکایە و بڕیاریشە رۆژی ٢٦ی مانگ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و باس لە رێککەوتنی ستراتیژی نێوانیان و کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بۆ رێگرتن لە مەترسییەكانی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد.
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی كۆرۆنا  كۆبۆوە و بڕیاریدا، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێكارو ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن، بەتایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووریی نێوانیان و دووركەوتنەوە لە هەر بەریەككەوتن و كۆڕو كۆبوونەوەو قەرەباڵغییەك، هەروەها پێویستە هاووڵاتیان ڤاكسینی پێویست وەربگرن وەك ڕێگایەكی پەسەندكراوی نێودەوڵەتیی بۆ سنوورداركردنی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەكە.
هاوكات پێویستە هەموو كارمەندانی فەرمانگە دەوڵەتییەكان و كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت پابەندی تەواوی ڕێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و ڕێگە بە هیچ هاووڵاتییەك نادرێت بەبێ پابەندبوون بە ڕێكارەكانەوە سەردانی فەرمانگەكان بكات.
سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاكییەكانیش رایگەیاند، پێویستە هەموو چالاكییە سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێكخراوەیی و كۆمەڵایەتی، كە دەبنە مایەی تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتن ڕابگیرێت، پێویستە دەزگاكان و دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن هاوكارو هەماهەنگ بن لە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ پابەندبوون بە خۆپارێزیی و بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دارایی ھەرێم سەبارەت بە رادەستنەکردنی داھاتی ھەرێم بە بەغداد، رونکردنەوەیەکی بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرکی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند/  لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی کەوتۆتە سەر حکومەتی ھەرێم بەرامبەر بەغداد، لە سەردانی وەفدی ھاوبەشی چاودێری دارایی ھەرێم و عێراق ھەموو داتا و زانیاری و داھاتی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستان خراونەتە بەردەست تیمەکە، بەپێی ئەو داتایانە حکومەتی عێراق لە بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕی ئەو داھاتانە دادەشکێنێت.
لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە ، ئەو رێکارە بەپێی ماددەی ١١ لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت، واتا لێبڕینی داھاتی نەوتی و نا نەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت،  ئەو پرۆسەیەش لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حزبی شیوعی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەوشی ئێستای عێراق لە ھەموو روەکانەوە بە ھیچ شێوەیەک لە بار و گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ئەگەر ئەنجامیش بدرێت کاریگەری خراپی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی عێراق دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستاش لایەنە دەسەڵاتدارەکان لە عێراق جدی نین لە جێبەجێکردنی داواکاری ھاوڵاتیان و چەکی بێمۆڵەت و گروپە چەکدارەکان، ھەڕەشەن لەسەر پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردنیش.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10511052105310541055...1182