هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن و وەزارەتی بازرگانیش رایدەگەیەنێت: پێویستە خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن وپەیوەندییەکان  لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکان و هاووڵاتیانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەمەنی منداڵەکان  لە یەک ساڵ تادوانزە ساڵ تۆمار دەکرێت، بەمەرجێک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.