هاتوچۆی هەرێم دەنگۆی پێدانی 'تابلۆی ئەمنی' بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا رەتدەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە پێدانی تابلۆی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەکات، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرلەبەری دەنگۆکانی رەتکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەنگۆی پێدانی 'کۆد' یان 'تابلۆی ئەمنی' بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا و تۆمارنەکراوەکان دەکەن، ناڕاستە و جەخیشدەکاتەوە کە ئەوان تاکە لایەنی رەسمین بۆ پێدانی تابلۆ.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە کەناڵەکانی میدیادا بڵاوکراونەتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆوە نییە، چونکە بەپێی یاسا و رێنماییەکان، تەنها بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ لایەنی رەسمیی تۆمارکردن و پێدانی تابلۆیە بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل لە هەرێمی کوردستاندا.
هۆشداریش دەدات، هەر ئۆتۆمبێلێک تابلۆی رەسمیی چوار پارێزگاکەی هەرێم، پارێزگاکانی عیراق، یان تابلۆی رەسمیی بیانیی پێوە نەبێت، وەک ئۆتۆمبێلی 'بێتابلۆ'هەژماردەکرێت و لە کاتی بینینیدا لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین رایگەیاند، هێزەکانیان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە، کە هەشت کەروێشکیان راوکرد بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین رایگەیاند، شەوی رابردوو دوای وەرگرتنی زانیاری لەلایەن بازگەی ئاسایشی قەمتەران، بە سەرپەرشتی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چوارقورنە توانیویانە بە تۆمەتی راوی نایاسایی سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سێ تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، دەست بەسەر هەشت کەروێشکدا گیراوە، کە ڕاویان کردون و سێ تانجی و ئۆتۆمبێلێکیشیان پێبوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین دەڵێت؛ بەردەوامن لە پاراستنی سامانە سروشتییەکان و جێبەجێکردنی یاسا بۆ پاراستنی ژینگەیەکی پاک و سەلامە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە.
بانکی ناوەندیی عیراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەکردنی پارە بۆ مەبەستی هاوردەکردن، کە پێش دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕ لە رێککەوتی 7ی تشرینی دووەمی 2026 راگیرابوون و مەرج و رێنماییەکانیان تێدا بوو، جێبەجێ کراون و وەڵام دراونەتەوە.
بانکی ناوەندی داوای لەو بازرگان و کۆمپانیایانە کرد کە ئەم داواکارییانە دەیانگرێتەوە، سەردانی بانکەکانیان بکەن بۆ دڵنیاوبوونەوە لە جێبەجێکردنی حەواڵە دەرەکییەکانیان.
هەروەها جەختی کردەوە لەوەی لە حالەتێکدا ئەگەر جێبەجێکردنی هەر حەواڵەیەک بێ هۆکار دواکەوت، یان بە پێچەوانەی رێنماییەکان داوای پارەی زیادەیان لێکرا، دەتوانن لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیی سکاڵاکانی بانکی ناوەندییەوە سکاڵا تۆمار بکەن، تاوەکو بانکی ناوەندی رێکاری پێویست بەرانبەر بانکە سەرپێچیکارەکان بگرێتە بەر.
لە کۆتاییدا بانکی ناوەندی جەختی لە بەردەوامبوونی چاودێریکردنی بانکەکان کردەوە بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان، و بەڵێنی بە بازرگانان و هاووڵاتییان دا کە دابینکردنی دراوی بیانی و تەمویلکردنی هاوردەکردن بە شێوەیەکی بەردەوام و ئاسایی بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی پاراستنی بزووتنەوەی بازرگانی و دابینکردنی کەلوپەل لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەكی باڵا بۆ لێكۆڵینەوە لەو یاسا دەستوورییانە پێكدەهێنێت، كە پەكخراون و پەیوەستن بە بەرنامەی حكومییەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەتەوە و باس لە دابەشكردنی سەرۆكایەتییەكان و ئەندامانی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، جەختیشكراوەتەوە لەسەر پێویستیی یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسێیە بەپێی هاوسەنگی و هاوبەشیی نیشتیمانی.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو یاسا دەستورییانەی پەكخراون و بەرنامەی حكومیی پشتیان پێدەبەستێت.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر گرنگیی و پێویستیی یەكلاكردنەوەی دۆسێی چەك لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و هەموو پشتیوانییەكیش بۆ حكومەت دوپاتكراوەتە لەبارەی ئەو رێكارانەی لەو بوارەدا دەیانگرێتەبەر.

لە نووسینگەی محەممەد شیاع سودانی، بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکیدا بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرجەم یاسا دەستورییە پەکخراوەکان و ئەو یاسایانەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتیان وەستاندووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پرسی دابەشکردنی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی لێژنە پەرلەمانییەکان کرایەوە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و هاوبەشی نیشتمانی بۆ چالاککردنی رۆڵی رەقابی و تەشریعی پەرلەمان. هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت و وەرچەرخانی رێککەوتنە سیاسییەکان بۆ هەنگاوی کرداری راگەیاند.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەختی لەسەر یەکلاکردنەوەی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی لە رێککەوتی 30ی حوزەیرانی 2027 کردەوە و دەسەڵاتی تەواوی بە حکومەت بەخشى بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پێویست.
لەڕووی ئابوریشەوە، جەخت لە کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ، دابینکردنی بودجەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەژاری و بێکاری کرایەوە.
لە کۆتاییدا، چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی کرد و جەختی لە پاراستنی سەروەری عێراق و بەدوورگرتنی وڵات لە ئاڵۆزییەکان کردەوە.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری "تایفۆن"ی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانە بەشداری دەکەن لە پاڵپشتیکردنی سعودیە دژی هێرشە ئاسمانییەکان.
جەختیشی کردەوە کە فڕۆکەکان رۆڵێکی بەرگری دەگێڕن و هیچ هێرشێکی هێرشبەرانە بۆ سەر حوسییەکان ئەنجام نادەن.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگەیاند کە دەستدرێژییەکانی حوسییەکان بۆ سەر "سعودیەی هاوپەیمانمان کارێکی ناپەسەند و قێزەونە". ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی ریاز لەلایەن حوسییەکانەوە دەریخات کە تا چ رادەیەک بێباکانە سنوورەکانیان بەزاندووە.
وەزیرەکە جەختی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی "تایفۆن"ی سەر بە هێزی ئاسمانیی شاهانە ئەرکی بەرگریکردن جێبەجێ دەکەن بۆ پاراستنی ئاسمانی سعودیە.
ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدا دێت کە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە رووی لە زیادبوون کردووە.
لای خۆشییەوە ئاژانسی بلۆمبێرگ لە سەرچاوەی بەرپرسانی بەریتانییەوە گواستییەوە کە ئەرکی ئەم فڕۆکانە پاراستنی شارەکان و ژێرخانی سەرەکیی سعودیە دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی بلۆمبێرگ، بەریتانیا فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری "ئەتڵەس A400M" دابین دەکات کە توانای هەڵگرتنی بارستایی و کەلوپەلی قورسی هەیە لە ناوخۆی خاکی سعودیەدا. هەروەها ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە چوارچێوەی ئەم جێگیرکردنە سەربازییەدا، لۆندۆن شێوێژکاری سەربازیش ڕەوانە دەکات.
سەرەڕای هەوڵی وڵاتانی نێوەندگیر بۆ گەیشتن بە دانوستان و کۆتاییهاتنی جەنگەکە،بەڵام ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆسەریەکتری زیاترە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ لێپرسراوی باڵای باڵای ئێران و سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە بڵاویکردووەتەوە، دەسەڵاتی تاران پێیوایە دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە هێرشە سەربازییەکان دەستپێبکاتەوە بۆ کۆتاییهاتن بەو جەنگە هەشت مانگەی دەستیپێکردوە.
لە راپۆرتەکەی رۆیتەرزدا هاتووە؛ ئێران خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادە دەکات، نەک بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لێپرسراوانی ئێران نایانەویت ترەمپ سەرکەوتنی سیاسی بەدەستبهێنێت، بەتایبەت پێش هەڵبژاردنەکان و ئامادەکاری تەواویانکردوە بۆ هێرشی واشنتۆن.
ئەو لێپرسراوە باڵایانەی تاران بە رۆیتەرزیان راگەیاندوە، ناتوانن متمانە بە ئەمریکا بکەن بۆ گفتوگۆکردن بە مەبەستی کۆتاییهاتنی جەنگەکە و ئەمریکا دووجار لە کاتی گفتوگۆکاندا هێرشی کردوەتە سەریان.
ئەم زانیاریانەی رۆیتەرز لە کاتێکدایە، لێپرسراوانی ئێران بەردەوام دەڵێن؛ لە یەک کاتدا ئامادەن بۆ دانوستان و جەنگیش، هەر ئەمڕۆش عاسـم مونیر، فەرمانـدەی سوپای پاکستان، بە مەبەستی نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشـتە تـاران.
دوای داخستنی فڕۆکەخانەی ریاز و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی هێرشی حوسییەکانەوە نرخی بەکرێدانی فڕۆکەی تایبەت لە سعودیە بە رێژەی زیاتر لە 50% بەرزبوەتەوە.
رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بە پشتبەستن بە نوێنەرانی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لەم کەرتەدا بڵاوکراوەتەوە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە خواست لەسەر بە کرێگرتنی فڕۆکە تایبەتەکان زیادی کردوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، تێچووی گەشتە تایبەتەکان لە سعودیەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 150 هەزار دۆلارە و بۆ ئیمارات لە نێوان 30 بۆ 50 هەزار دۆلاردایە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فاینانشیاڵ تایمز، کەمبونەوەی ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی ئامادەی گەشتکردنن بۆ ئەو ناوچانە و نەبونی رکابەری، خواستی زۆر هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نرخەکانە.

چەند وێنەیەکی ناوازەی رۆژهەڵاتی کوردستان
دیمەنەکان رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەفرێکی زۆر باریوە و هێندەی تر سروشتەکەی جوان و دڵگیرکردوە
گەورەترین کۆنسێرتی خێزانی لە هاوینەهەواری سەرچنار

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام

دروێنەکردنی گەنم لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە؛ کەمی بارانبارین کاریگەری لەسەر بەرهەمی جوتیاران دروستکردووە. فۆتۆ- هۆگر ئەحمەد

لە کاتی کۆچی ماسییەکان بەرەو ئاوە شیرینەکان، نەورەسەکانی باکووری کوردستان لە ئاوی رووبارەکاندا ماسی دەگرن و دەیبەنەوە بۆ بەچکەکانیان

کۆشکی مێژوویی حەمبرە، یەکێکە لە دیارترین شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی وڵاتی ئیسپانیا و پاشماوەی تەلارسازیی و هونەری ئیسلامییە

داری ساكورا (گێلاس) لە ژاپۆن

37 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا تێپەڕی

لە رۆژی جلیی نەتەوەییدا خوێندکارانی خوێندنگەی چوارقوڕنەی بنەڕەتی جلی کوردییان پۆشیوە

کارمەندانی بەشی وەرشەی محاویلەی کارەبای سلێمانی لەکاتی کارکردندا

مزگەوتی بێ منارە و حەوشە؛ مزگەوتی شێخ لوتفوڵڵا

بەفربارین لە چیای ماکۆک

نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ئەشرەفئۆغلۆ لە پارێزگای کۆنیای تورکیا

دوای هەشت مانگ لە داخستنی؛ دەروازەی رەفەح کرایەوە

نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری نەمروود؛ کە لە کاتی هێرشی داعــ.ــشدا وێرانکرابوو

فێستیڤاڵی ماهاکومباهـ'ی هیندۆسەکان

دیمەنی خۆرئاوابوون لە دەریاچەی وان

پاشماوەی شوێنە وێرانبووەکانی سوریا

ئەمریکا لەناو بڵێسەی ئاگردایە

بەهۆی بەفربارینەوە، هاووڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وێنەگرتن رویان لە شاخی گۆیژە کردووە وێنە/ رێزان محەمەد

هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە؛ بەڵگە دۆزراوەکان

بەفر یاریگای وەرزشی چۆمانی لە سنووری باڵەکایەتی سپیپۆش کردووە