رێکخراوی سەوزی عیراق: نیوەی خاکی عیراق لەژێر مەترسی بیابانبووندایە
سەوسەن سەید
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
رێکخراوی سەوزی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆشداریدا لەوەی کە قەیرانی بیابانبوون لە وڵاتدا گەیشتووەتە ئاستێکی بێپێشینە.
رێکخراوەکە رایگەیاندوە کە ئەم دیاردەیە لە تەنها تەحەدایەکی ژینگەییەوە گۆڕاوە بۆ هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی خۆراک، سەقامگیری ئابوری و کۆمەڵایەتی، کە لە مەودای دوردا رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات دەبێت.
چاودێری ناوبراو لە راپۆرتێکدا کە بەبۆنەی "رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی" بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە نوێترین داتاکانی دەزگای ناوەندی ئامار لە وەزارەتی پلان دانان کردووە و رەوشی ژینگەیی عیراقی بەپێی ئەم خاڵانەی خوارەوە پۆلێن کردووە:
_روبەری ئەو زەوییانەی کە مەترسی بیابانبوونیان لەسەرە گەیشتووەتە نزیکەی 96.5 ملیۆن دۆنم، ئەمەش لانی کەم $55.5%$ی کۆی گشتیی روبەری عیراق پێکدەهێنێت.
_ئەو زەوییانەی کە بە تەواوی بوونەتە بیابان،روبەرەکەیان بۆ 40.4 ملیۆن دۆنم ($23.2%$ی روبەری وڵات) بەرزبووەتەوە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2021 گەشەکردنێکی ترسناکی بە رێژەی 48.5% بەخۆوە بینیوە.
_عیراق ساڵانە نزیکەی 100 هەزار دۆنم لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەستدەدات بەهۆی بەسوێربوون، زیادبوونی لم و دابەزینی بەپیتیی خاک.
ناوچە هەرە زیاندمەندەکان و کۆچی گوندنشینانڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە پارێزگاکانی زیقار، میسان، موسەنا و دیوانییە لە ریزی ئەو ناوچانەن کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.
دەیان گوند بەهۆی وشکبوونی کەناڵەکانی ئاودێرییەوە چۆڵ بوون و چالاکییە کشتوکاڵییەکان تێیاندا پەکیکەوتووە. هاوکات ناوچەی ئەهوارەکان بەدەست دابەزینی ئاستی ئاو و لەناوچوونی سامانی ماسی و ئاژەڵدارییەوە دەناڵێنێت.
هەروەها هۆشداریدراوە کە وشکەساڵی بووەتە هۆی کۆچی بەکۆمەڵی هەزاران خێزانی جووتیار بەرەو سەنتەری شارەکان، ئەمەش گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر ژێرخانی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی شارنشینی.هۆکارە سەرەکییەکانی قەیرانەکەچاودێری سەوزی عیراق هۆکاری سەرەکیی ئەم داڕمانە ژینگەیییەی بۆ چەند خاڵێک گەڕاندووەتەوە:
١_کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی هاتووی روبارەکانی دیجلە و فوڕات بەهۆی دروستکردنی بەنداو و پڕۆژەکانی ئاودێری لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.
٢_بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی بارانبارین و زیادبوونی رێژەی بەهەڵمێدانی ئاو.
ڕاپۆرتەکە پێشبینی دەکات ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و چارەسەری ریشەیی نەکرێت، ژمارەی رۆژە تۆزاوییەکان لە عیراقدا بگاتە نزیکەی 200 رۆژ لە ساڵێکدا.
لەکۆتاییدا، چاودێرییەکە داوای گرتنەبەری ستراتیژییەکی نیشتمانیی گشتگیر دەکات کە چەن هەنگاویک لەخۆ بگرێت وەکو پەرەپێدانی پڕۆژەکانی دارچاندن و بوژاندنەوەی زەوییە تێکچووەکان،بەکارهێنانی سیستمی نوێی ئاودێری و بەڕێوەبردنی بەردەوامی سەرچاوە ئاوییەکان،چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتانی هاوسێ بۆ مسۆگەرکردنی پشکی ئاوی عیراق.



