عیراقعیراق

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نووسراوەكەی وەزیری دارایی عیراق بۆ نەناردنی موچەی هەرێم، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە.

د. نەرمین مەعروف لە فەیسبوك نوسیویەتی، "رۆژی چوارشەممە بۆ بەدواداچوونی چەند پرسێك  سەردانی وەزارەتی دارایی عیراقی كردوە و تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقیی بینیوە و لەسەر پرسی نەناردنی موچەی هەرێم مشتومڕێكی زۆری لەگەڵ وەزیری دارایی كردووە، لەبەرئەوەی هەڵوێستەكەی وەزارەتی دارایی پێچەوانەی بڕیاری ژمارە 224ی دادگای فیدڕاڵییە.

دەشڵێت ئەو شێوازەی پشكی هەرێمی پێ ئەژمار كراوە لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هیچ بنەمایەكی یاسایی و ژمێریاری نییە، حكومەتی فیدڕاڵیش هێشتا خشتەی داهات و خەرجی ساڵی 2025ی نەناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كە پێچەوانەی مادەی 77ـە لە یاسای بودجە سێ ساڵییەكە.

رۆژی چوارشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نووسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە كە تیایدا هاتووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023، 2024، 2025، هەرێمی كوردستان رێژەی 12.67٪ی پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێكی دارایی بۆ مووچە نەماوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لە چەند دۆسێیەكی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی كردووە، بەتایبەتیش پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەغداد و ئامادەیی عیراقیشی دەربڕیووە بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریكا، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە داوای بكەن.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی عەرەبی، لەبارەی ناكۆكییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر رایگەیاند، نەبوونی یاسای نەوت و غاز هۆكاری ناكۆكییەكانی نێوان بەغداد و هەولێرە و دانووستانەكانیش لەنێوانیاندا بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، كە بڕیارە 11ی مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، سەرۆك كۆماری عیراق وتی، هەڵبژاردنەكە لەوادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و كار بۆ ئەوەش دەكەن، هەڵبژاردن بە بێگەردی و سەقامگیری بەڕێوەبچێت و ئاستی بەشداریكردن تێیدا بەرزبێت.

هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا، د.لەتیف رەشید ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی گەنج لە كۆمەڵگەی عیراقیدا كرد و وتی، گەنجان 60%ی دانیشتووانی عیراق پێكدەهێنن و پێویستە پشتیوانییان بكرێت، بە تایبەتی بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی و رۆڵیان پێبدرێت ببنە بەشێك لە چارەسەركردنی كێشەكان.

د.لەتیف رەشید لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە عیراق رایگەیاند، ئەو دۆسییە لەدانووستانەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن یەكلایی دەكرێتەوە، ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە بوونی گروپی چەكداری ئێرانی لە عیراقدا دەكەن.

سەرۆك كۆمار لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا باسی لە دۆسێی ئەمنی ناوخۆی عیراق و وڵاتانی دراوسێ كرد و وتی، كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەمنی سنوورەكان لەگەڵ توركیا و بوونی هێزەكانی ئەو وڵاتە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە تایبەتی لەئێستادا كە پەكەكە كۆتایی بە خەباتی چەكداریی هێناوە.

د.لەتیف رەشید تیشكی خستەسەر دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئاماژەی بەوەكرد، لوتكەی عەرەبی لە رەوشی ئێسادا پێویستە، بە تایبەتی كە وڵاتانی عەرەبی بەدەست چەندین كێشەوە دەناڵێنن، دیارترینیان هێرشەكانی سەر فەلەستین، جەختیشیكردەوە، ئیرادەیەكی راستەقینەی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە هەیە بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی گەلی فەلەستین.

لە كۆتایی قسەكانیشدا، سەرۆك كۆمار ئامادەیی عیراقی نیشاندا، بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریكا، ئەگەر ئەو دوو وڵاتە داوای بكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی 5ـی 2025 لەکۆشکی بەغداد، پێشوازی فەریق کەریم عەبود ئەلتەمیمی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر کرد.


لەدیدارەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و ناوچەکە و رۆڵی دەزگای دژە تیرۆر لە بەرجەستەکردنی سەقامگیری ناوخۆدا تاوتوێ کرا، سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی توانای هێزە چەکدارەکان  کردەوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان و ستایشی رۆڵ و قوربانیە گەورەکانی دەزگای دژە تیرۆری کرد، لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عیراق و هەموو عیراقییەکاندا، هاوکات ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدان بە تواناکانی دەزگاکە کرد، لەڕێگەی سودوەرگرتن لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی مۆدێرن لە بواری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکاندا.


لەلای خۆیەوە ئەلتەمیمی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕێنماییەکانی سەرۆک کۆمار  دەربڕی و رونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی پێشهاتەکانی کارەکانی دەزگای دژە تیرۆر و هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی و پلانەکانی داهاتووی بەئامانجی پەرەپێدانی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لەعیراقدا خستەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزەری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند ، لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگییان هەیە بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە. 

عەلی عەلاق پارێزەری بانكی ناوەندی عیراق لە میانی وتەیەكدا كە لە كۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیكردنەوەی پارە لە بەغداد پێشكەشی كرد رایگەیاند ، كار بۆ سەقامگیری دراو دەكەن و هەماهەنگی و كاری پێكەوەییش ئەركی هەموانە بۆ ئەوەی سپیكردنەوەی پارە لە ریشەوە بنەبڕ بكرێت.

وتیشی بە دواداچون دەكەن بۆ ئەو پارانەی براونەتە دەرەوەی وڵات و لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی زانیاری لەوبارەیەوە ئاڵوگۆر دەكەن و بەردەوامیش دەبن لەهەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی سنورێك بۆ سپیكردنەوەی پارە دابنێن.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ روبەروبونەوەی سپیكردنەوەی پارە ، دەیسەلمێنێت كە بریارەكانی بانكی ناوەندی لە تەواوی عیراق جێبەجێ دەكرێت

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند ، نەبونی یاسای نەوت و غاز هۆكاری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادە و دانوستانەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامن.


د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی" سی ئێن ئێن "ی عەرەبی سەبارەت بە ناكۆكییەكانی نێوان بەغداد و هەولێر رایگەیاندووە ، نەبونی یاسای نەوت و غاز لە پشت بابەتە ئالۆزەكانی نێوان هەرێم و بەغدادن و دانوستانەكانیش لە نێوانیاندا بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچە و نەوت،
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاندوە ، هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراودا بەرێوەدەچێت و كار دەكەن بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە بێگەردی و سەقامگیری بەرێوەبچێت و بەشداریكردنێكی فراوان هەبێت 
لەو چاوپێكەوتنەدا سەرۆك كۆماری عیراق باسی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عیراق كردو و رایگەیاندوە ، پەیوەندییەكانی عیراق و ئەمریكا بەهێزن و رێككەوتن لە نێوانیاندا هەیە و مانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە دانوستانەكانی نێوان بەغداد و واشنتۆن دیاری دەكرێت.


لەبارەی پەیوەندییەكانی عیراق و ئێرانیش رایگەیاندوە، پەیوەندییەكان مێژویی و بەهێزن و بەشێوەیەكی بەردەوام وەفدەكانی هەردوولا سەردانی یەكتر دەكەن بۆ تاوتوێكردنی سەرجەم دۆسیەكان ، رەتیشیكردەوە هیچ هێزێكی ئێران لەناو خاكی عیراقدا هەبێت ، سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاش لە عیراق سەرۆك كۆمار رایگەیاندوە، سەبارەت بە دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیش سەرۆك كۆمار دەڵێت ، هیوایان هەیە دانوستانەكان سەركەوتوو بن و سودی بۆ هەموان هەبێت ، ئامادەیی عیراقیشی دوپاتكردەوە بۆ ئەوەی رۆڵی نێوەندگیر ببینێت لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا  .
لەبارەی سوریاشەوە رایگەیاندوە ، سوریا وڵاتێكی گرنگە بۆ عیراق لەسەرجەم رووەكانەوە ، هەربۆیە بەغداد پەیوەندییەكی بەهێز و باشی لەگەڵ سوریا دەوێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە بەغداد پێشوازی لە فائق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکران و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری یاسا و پتەوکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوە دەستوورییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی .

سەرۆک کۆمار ستایشی رۆڵی دادوەری کرد لە چەسپاندنی پرەنسیپەکانی دەستپاکی و شەفافییەت و جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانیکردن لە سەربەخۆیی دادوەری کۆڵەکەیەکی سەرەکییە لە دانانی بناغەی دەوڵەتی دامەزراوەکان.

هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوکاری بنیاتنەرانەی نێوان سێ دەسەڵاتەکە کردەوە بەپێی پرەنسیپی جیاکردنەوە و تەواوکاری، بەشێوەیەک کە ئەدای کاریگەر و هاوسەنگ مسۆگەر بکات کە دامەزراوەکان سەقامگیری بەهێز بکات، رێڕەوی دیموکراسی بپارێزێت و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.

لای خۆیەوە دادوەر فایەق زێدان جەختی لەسەر پەرۆشی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردەوە بۆ پاراستنی پرەنسیپەکانی دادپەروەری و سەروەری یاسا و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەزگای دادوەری بەردەوامە لە پەرەپێدانی میکانیزمی کاری دادوەری و بەرزکردنەوەی کارایی بەشێوەیەک کە وەڵامی خواستەکانی هاووڵاتیان بداتەوە لە جێبەجێکردنی یاسادا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوا لە حزب و هاوپەیمانێتیەكانی دەكات ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن، كۆد وەربگرن بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانیان.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو حزب و هاوپەیمانێتیانەی خۆیان تۆماركردووە و دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بكەن سەردانی كۆمیسیۆن بكەن بۆ وەرگرتنی كۆد بەمەبەستی پێشكەشكردنی كاندیدەكانیان.

كۆمیسیۆن داواش لە كاندیدە سەربەخۆكان و پێكهاتەكان دەكات سەردانی ئۆفیسی كۆمسیۆن بكەن لە پارێزگاكانیان بۆ هەمان مەبەست.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی تا 24ی 6 درێژكردووەتەوە و لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوپەیمانێتیەك تۆمار نەكراوە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، پێشوازیکرد لە ئەلیزابێس ترودۆ کاربەڕێکەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق.

لە میانی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو ،  سەرۆک کۆمار پابەندبوونی عیراقی بە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی عیراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتکردەوە، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات و گەل بکات.

سەرۆک کۆمار  ئاماژەیکرد بە پێشهاتی ئەرێنیی بەردەوام لە عیراق لەسەر ئاستە جیاجیاکان، هەروەها ئەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی ئابووری و وەبەرهێنان.

د.لەتیف رەشید جەختیکردەوە لە گرنگی هەوڵی هاوبەش بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە ململانێ و شەڕ و دووپاتکردنەوەی پرەنسیپی هاریکاریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

لای خۆیەوە ئەلیزابێس ترودۆ ویستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی دووقۆڵی لەسەر مەسەلەکانی جێی بایەخی هاوبەش و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوکات ستایشی رۆڵی میحوەری عیراقی کرد لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و قەیرانەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف  رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە حەمید شەتری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا پێشکەوتنەکانی رەوشی ئەمنی لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی هەوڵدان و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری کردەوە بۆ باشترکردنی سەقامگیری رەوشی ئەمنی وڵات.

سەرۆک کۆمار ستایشی قوربانیدانی ئەندامان و ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و رۆڵی بەرچاویانی کرد لە لەناوبردنی چەتەکانی تیرۆریستی داعش.

سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ناوچەکە لە بوارەکانی ئاسایش و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری لەبواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کردەوە و تەئکیدیشی لەپێویستی بەگەڕخستنی تەوژمی ئەمنی و هەواڵگری کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی دیاردە نامۆکانی کۆمەڵگاکەمان و پاکتاوکردنی کۆمەڵگا لێیان و چالاککردنی میکانیزمەکانی پەیوەندی لەگەڵ هاووڵاتیان بۆ چالاککردنی لایەنی زانیاری.

لای خۆیەوە حەمید شەتری سوپاسی جەنابی سەرۆک کۆماری کرد بۆ رێنماییە بەنرخەکانی هەروەک کورتەیەکی تێروتەسەلی سەبارەت بە کێشە جۆراوجۆرەکانی عیراق و ناوچەکە پێشکەشی جەنابی سەرۆک کردو پەرۆشی بەردەوامیانی بۆ پتەوکردنی سەقامگیری دوپاتکردەوە بەشێوەیەک کە ژیانی هاووڵاتیان مسۆگەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ۆیشانگەی هونەری هەمەلایەنی کردەوە، کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەوە رێکخرابوو.

هەروەها سەرۆک کۆمار گوێی لە پێناسەیەکی سروشتی ئەو بەرهەمە هونەرییانە گرت کە قووڵایی کلتووری و مێژوویی وڵات و فرەچەشنی کۆمەڵایەتی گەلی عیراق بەرجەستە دەکەن، لەگەڵ دیارترین کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبییەکان.

سەرۆک کۆماری عیراق، جەختی کردەوە لە پێویستی رەنگدانەوەی وێنەی راستەقینەی عیراق و گەشەسەندن و ئاسایش و سەقامگیری و دەربڕینی خواست و هیوای عیراقییەکان و پێکەوە ژیانی هاوبەشیان. 

د. لەتیف رەشید، لەپەراوێزی سەردانەکەیدا بۆ پێشانگاکە، ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی وەزیری رۆشنبیری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت کۆبوەوە. 

هەر لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی وەزارەتی رۆشنبیری کرد لە پێشخستنی رۆشنبیری و گەشتیاری عیراق لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا، هەروەها خستنەڕووی وێنەیەکی راستەقینەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، کە رەنگدانەوەی هەبوو لە میوانداریکردنی عیراق لە لوتکەی عەرەبی و هەڵبژاردنی بەغداد وەک پایتەختی گەشتیاری لە ساڵی 2025.

هاوکات جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی ئاگادارکردنەوەی نەوەکان لەو تاوانانەی لەلایەن رژێمی دیکتاتۆرییەوە ئەنجامدراون دژ بە رۆڵەکانی گەلەکەمان لەڕێگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و ئەنفال و ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانەوە بەرامبەر بەشوێنەوارە پیرۆز و دێرین و شارستانییەکان ئەنجام دران.

لە بەرامبەردا وەزیری رۆشنبیری، پێداچوونەوەی بە چالاکیی و پلانەکانی وەزارەتدا کرد بۆ پیشاندانی رووخساری شارستانی و داهێنەرانەی عیراق، و بەهێزکردنی  لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیراق بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەی پێنج بەرهەمی كشتوكاڵی و رێگە بە گواستنەوەی مریشك و هێلكە لەنێو پارێزگاكان دەدات. 

ئەنجومەنی وزاری ئابوری لە عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،  هاوردەی كاڵەك و شوتی و باینجان و كولەكە تا كۆتاییهاتنی بەرهەمی ناوخۆ رادەگیرێت، هەروەها هاوردەی تەماتە بۆ ماوەی مانگێك قەدەغە دەكرێت. 

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیاردراوە رێگە بە گواستنەوەی مریشك و هێلكە لە نێو پارێزگاكاندا بدرێت بەشێوەیەكی كاتیی.

ئەنجومەنی وزاری ئابوری راشیگەیاند، ئەو بڕیارە لەسەر پێشنیارێكی بەپەلەی وەزیری كشتوكاڵ بووە، بۆ پشتیوانیكردنی بەرهەمی ناوخۆ.





بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە شەش مانگە عیراق رێككەوتنێكی لەگەڵ توركمانستان بۆ هاوردەكردنی غاز ئیمزاكردووە، بەهۆی ئەوەی غازەكە پێویستە بە بۆرییە غازییەكانی ئێراندا بڕوات و ئەمریكاش سزای ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە، تائێستا توركمانستان نەیتوانیوە غازەكە بۆ عیراق هەناردەبكات، وەزیری كارەبای عیراقیش پێشنیازدەكات هاوردەكردنی غازەكە بە میكانیزمی گۆڕینەوەی غاز جێبەجێبكرێت.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، زیاد عەلی وەزیری كارەبای عیراق بە پێشنیازێكی نوێوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هاوردەكردنی غاز بۆ عیراق سەردانی توركمانستان دەكات، پێشنیازەكەش بریتییە لە پەیڕەوكردنی میكانیزمی گۆڕینەوەی غاز، واتە توركمانستان غازەكە بنێرێتە باكووری ئێران، پاشان ئێران هەمان بڕ هەناردەی عیراق بكات.

جەختیلەوەشكردەوە، عیراقی پێویستی بە غازی هاوردەكراو لەنێویاندا غازی ئێران دەبێت، بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی.

رۆژی 19ـی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، لە بەغداد رێككەوتنێك لەنێوان دەسەڵاتدارانی عیراق و توركمانستان ئیمزاكرا، بۆ دابینكردنی رۆژانەی 20 ملیۆن پێ سێجا غاز بۆ عیراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی داڕشتنی داهاتووی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن کرد

د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پڕۆژەی داڕشتنی داهاتووی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ئۆلین وادینگتۆن کە تیایدا وەزیری پێشووی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان دکتۆر حەسەن نازم ئامادەی بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر گرنگی ناوچەکانی ئاسیاو زەریای هێمن کردەوە وەک ناوەندێکی گەشەی ئابووری و هەمەچەشنی کولتووری، جگە لە بەکارهێنانی تواناکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا .

سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بە پێویستی سوود وەرگرتن لە دەستپێشخەری و پرۆژەکانی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن  کرد بۆ پەرەپێدانی هاوکاری ئابووری و ژینگەیی و تەکنیکی هاوبەش بە ئامانجی بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و ئاماژەی بە گرنگی هەڵکەوتەی جوگرافیای عیراق کرد کە وای لێدەکات رۆڵێکی کاریگەر ببینێت لە پلانەکانی گەشەپێدان و پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان زۆرێک لە وڵاتاندا.

لای خۆیەوە وادینگتۆن باسی لە پڕۆژەی داڕشتنی ئاسیا - زەریای هێمن کرد کە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری ئابووری، هاوبەشی ژینگەیی و هاوکاری لەگەڵ رێکخراو و ناوەندەکان بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە26ـی 5ـی 2025، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازی لە خاتوو جانێت ئەلبێردا باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عیراق کرد، بەیاوەری سەرۆکی پەیمانگای هۆڵەندی بۆ زانستەکانی ئاو، IHE Delft، د. ئیدی مۆرس.

سەرۆک کۆمار جەختی لەقوڵایی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عیراق و هۆلهندا و پێویستی پەڕەپێدانی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هەر دوو گەلی دۆست بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی کردەوه.


هەر لەدیدارەکەدا باس لە چواچێوەی هاوکارییەکانی نێوان عیراق و پەیمانگەی IHE Delft کرا و سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر ئاستەنگەکانی بەردەم وڵات لە روی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمی ئاو و ئاماژەی بەو چارەسەر و هەنگاوەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی عیراق کرد ، هەروەها پلانەکانی داهاتوو بە ئامانجی مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردنی ئاو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکان لەسەر ژینگە و هاووڵاتیان.


سەرۆک کۆمار جەختی لەپێویستی ئەنجامدانی رێککەوتنی درێژخایەن کردەوە بۆ رێکخستنی تەرخانکردنی ئاو لەنێوان وڵاتانی سەرچاوە و خوارەوی ئاوەکان بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و بەکارهێنانی گونجاوی ئاو  و ئاماژەشی بە گرنگی ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەنجامدانی راهێنانی بەردەوام کرد بۆ هاوسەنگکردنی لەگەڵ پێشکەوتنەکانی شێوازی نوێی ئاودێری و بەڕێوەبردنی ئاو.


سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی پەیمانگاکەی کرد بۆ ئەو توێژینەوەیانەی لەسەر سیستمی ئاودێری لەعێراق ئەنجامی داوە و جەختی لە چڕکردنەوەی بەرنامە ناوخۆییەکانی پەیمانگاکە کردەوە بۆ ڕاهێنانی کارمەندانی وەزارەتە جیاجیاکانی عێراق، بەمەش یارمەتیدەر دەبێت لەپەرەپێدانی توانا و شارەزاییەکانیان و پاراستنی مافی عێراق لە سەرچاوە ئاوییەکانی.


لەلای خۆیەوە باڵیۆز ئەلبێردا و شاندی یاوەری سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەڕێز سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری وپەیوەندییە دووقۆڵییەکان، جەختیان لە پاڵپشتی بەردەوامی هۆلەندا بۆ عێراق کردەوە لەتێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگە ئاوییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەگەڵ بوارەکانی دیکەی بەرژەوەندی هاوبەش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ لە بەغداد، پێشوازی کرد لە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە دیدارەکەدا، رەوشی گشتیی وڵات و پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان تاوتوێکران .

جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، و بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان، لە پێناو بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی عیراقییەکان.

هەروەها، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو کرا، و جەخت لەسەر گرنگی بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عیراقی کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ لە بەغداد پێشوازی لە فوئاد حوسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە کرد.

له کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی ناوچەکە و گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا.

سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوە کە بڕیارەکانی لوتکەی بەغداد رەنگدانەوەی پەرۆشی عیراق بوو بۆ پتەوکردنی کاری هاوبەش و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە دەبنەوە بەشێوەیەک کە هاوسۆزی و یەکخستن بۆ پشتیوانیکردن لە دۆزی فەلەستین و پرسە عەرەبییەکانی دیکە بەهێز بکات.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوە پشتیوانی جەنابی سەرۆک کۆمار بۆ بەستنی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەرز نرخاند.

هه روه ها تاوتوێی میکانیزمەکانی جێبه جێکردنی ئەنجامه کانی کۆنگرەی لوتکەی بەغدای کرد به شێوه یه ک که په یوه ندییه نێودەوڵه تییەکانی عیراق پتەوتر بکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7677787980...456