سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
کەژان
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
بڕیارە سبەینێ سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.
میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە، وتیشی سەردانەكەی سودانی ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
سەردانی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاوپەیمانییەكەی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە كۆبوونەوەكاندا گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و كێشە چارەسەر نەكراوەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بكرێت.



